ئەبوولقاسم فیردەوسی تووسی (بە فارسی: ابوالقاسم فردوسی توسی؛ نز.
٩٣٥ یان ٩٤٠–نێوان ١٠١٩ و ١٠٢٦)، یان فیردەوسی (فردوسی) بە تەنیا شاعیرێکی فارس و نووسەری شانامە بوو، کە یەکێکە لە درێژترین داستانە شیعرەکان کە لەلایەن یەک شاعیرەوە نووسرابێت، و داستانی نیشتمانیی ئاریانی مەزنە. فیردەوسی بە یەکێک لە گرنگترین کەسایەتییەکانی ئەدەبیاتی فارسی و یەکێک لە مەزنترینەکانی مێژووی ئەدەبیات دادەنرێت.
فیردەوسی فردوسی | |
---|---|
ناوی خۆماڵی | بە فارسی: ابوالقاسم فردوسی توسی |
لەدایکبوون | نز. ٩٣٥ یان ٩٤٠ تووس، ئیمپراتۆرییەتی سامانی |
مردن | نز. ١٠١٩ تا ١٠٢٦ تووس، ئیمپراتۆرییەتی غەزنەوی 36°29′10.15″N 59°31′3.34″E / 36.4861528°N 59.5175944°E |
پیشە | شاعیر |
زمان | فارسیی مۆدێرنی سەرەتایی |
ماوە | سامانی و غەزنەوی |
چەشن | شیعری فارسی، داستانی نیشتمانی |
فیردەوسی لە ساڵی ٩٤٠ی زاینی لە گوندی پاژی سەر بە شاری تووس، لە خوراسان لە بنەماڵەیەکی جووتیار لە دایک بوو. فیردەوسی ھاوچەرخی حوکوومەتەکانی سامانی و غەزنەوی بوە. فیردەوسی لە ساڵی ١٠٢٠دا ماڵاوایی لە دنیا کردوە و لە شاری تووس نێژراوە.
گەورەترین کاری فیردەوسی شاھنامە یان شانامەیە کە سەبارەت بە ژیان و پیشە و ئایینی ئێرانیانی پێش ئیسلامە. شانامە باسی پاشایانی ئێرانی لە کەیۆمەرسەوە ھەتا یەزدگردی سێیەمی ساسانیی تێدایە. شانامە بە فارسیەکی پاراو نووسراوە و وشەی عەرەبیی ئێجگار کەمە و سەرچاوەیەکی زۆر گرنگە بۆ ناسینی وشە کۆنە ئێرانییەکان وەکوو فارسیی کۆن و ئاڤێستایی و ھەروەها سەرچاوەیەکی مێژوویییە بۆ ناسینی فەرھەنگی ئێرانیانی پێش ئیسلام. فیردەوسی، بە گوتەی خۆی دەوروبەر سی ساڵی سەرفی نووسینی شانامە کردوە، ئەم خاڵە بەیتەی فیردەوسییەوە دەردەکەوێت.
بسی رنج بردم در این سال سی
عجم زندە کردم بدین پارسی
واتە: گەلێک لەم سی ساڵەدا ڕەنجم کێشا و عەجەمم بەم زمانی فارسییە زیندووکردەوە.
ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فیردەوسی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فیردەوسی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.