فریتز زێرنیکە (بە ئینگلیزی: Frits Zernike) (١٨٨٨–١٩٦٦) فیزیکزانێکی ھۆڵەندی بوو کە خەڵاتی نۆبڵی لە فیزیادا وەرگرت لە ساڵی ١٩٥٣ بۆ داھێنانی مایکرۆسکۆپی (phase contrast) کە بریتییە لە ئامێرێک کە ڕێگە بە لێکۆڵینەوەی پێکھاتەی ناو خانە دەدات بەبێ ئەوەی پێویست بە کون کردنی خانەکە بدات و ببێتە ھۆی لە ناوبردنی.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
فریتز زێرنیکە | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٦ی تەممووزی ١٨٨٨، ١٨٨٨ ئەمستەردام |
مەرگ | ١٠ی ئازاری ١٩٦٦، ١٩٦٦ (٧٧ ساڵ ژیاوە) Amersfoort |
زانکۆ | |
پیشە | فیزیکزان، ماتماتیکزان، داھێنەر، مامۆستای زانکۆ، کیمیازان |
شوێنکار | |
کارەکان | phase contrast microscopy |
ھاوسەر | Dora van Bommel van Vloten، Lena Koperberg-Baanders |
مناڵ | Frits Zernike |
خێزان | Anne Zernike، Elisabeth Zernike |
خەڵاتەکان |
|
زێرنیکە لە شاری ئەمستردام لە دایکبووە لە ھۆڵەندا. باوکی ناوی فرێدریک ئۆگەست زێرنیکەیە و دایکی ناوی ئانژێ دیپەرینکە. باوک و دایکی ھەردووکیان مامۆستای بیرکاری بوون بە تایبەتی باوکی کە حەزی لە فیزیاش زۆر بووە و کاریگەری لەسەر فرتزیش دروست کردووە. فریتز بڕوانامەی لە زانستی کیمیادا ھێناوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھەردوو زانستەکانی بیرکاری و فیزیاشی خوێندووە لە زانکۆی ئەمستردام. لە ساڵی ١٩١٢ خەڵات کرا بۆ کارکردنی لەسەر دیاردەی (Opalescence) لە گازەکاندا. لە ساڵی ١٩١٣ بووە یارمەتیدەری جەیکۆبەس کۆرنەلیۆس کاپتەین لە تاقیگەی گەردوونناسی زانکۆی گرۆنینگەن. لە ساڵی ١٩١٤ بەیەکەوە لەگەڵ سالۆمۆن ئۆرنشتاین ھاوکێشەی (ئۆرنشتاین-زێرنیکە) یان دانا. لە ساڵی ١٩١٥ پلەیەکی تری وەرگرت ھەر لە ھەمان زانکۆ لە بەشی فیزیای بیردۆزیی و ھەروەھا دواتر لە ساڵی ١٩٢٠ دانرا بە پرۆفیسۆرێکی تەواو لە فیزیای بیردۆزییدا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فریتز زێرنیکە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فریتز زێرنیکە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.