سوڵتان عەبدولمەجیدی دووەم کوری عەبدول عەزیز لە نێوان ساڵانی ١٨٦٨ تا ١٩٤٤ ژیاوە، دوایین خەلیفەی عوسمانی بوو، خەلافەتی گرتە دەست لە ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩١٩ تا ٣ی ئازاری ١٩٢٤، و بە شیوەیەکی تایبەت خویندنی وەرگرت.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
عەبدولمەجیدی دووەم | |
سوڵتان عەبدولمەجیدی دووەم | |
ناوی سوڵتان | سوڵتان عەبدولمەجیدی دووەم کوڕی عەبدولعەزیزی یەکەم |
---|---|
لە دایکبوون | ١٨٦٨ |
مردن | ١٩٤٤ |
پێش خۆی | محەمەدی شەشەم |
بنەماڵەی فەرمانڕەوا | عوسمانییەکان |
بنەماڵەی پاشایەتی | عوسمانی |
باوک | عەبدولعەزیزی یەکەم |
بیروباوەڕ | ئیسلامی سوننە |
لە ٥ی شوباتی ١٨٨٧ دەوڵەتی عوسمانی ژێر دەریاییەکەی ناردە دەریاوە (بە ناوی عەبدولمەجید) و چووە ریزی کەشتیگەلە دەریاییەکانیان، ئەمەش یەکەم جار بوو عوسمانییەکان ژێر دەریایی بەکار بھێنن، نازناوی ژێنەڕاڵی سوپای عوسمانی وەرگرت و ئیشی کرد وەک سەرۆکی کۆمەڵەی ھونەری عوسمانی، وێنەکیش بوو و ھەندیک لە تابلۆکانی لە پێشەنگای ڤیەننا دانران ساڵی ١٩١٨، چوار جار ژنی ھیناوە، کۆچی دوایی کرد لە ٢٣ی ئابی ١٩٤٤، لە ماڵەکەی خۆی لە پاریس، فەڕەنسا و لە مەدینە نێژرا لە شانشینی سعوودیە.
خەلیفە بە ناو پێشەنگی باڵای ئایینی و سیاسی هەموو موسڵمانان بووە لە سەرانسەری جیهاندا، ئامانجی سەرەکیی ڕێگریکردن لە توندڕەوی یان پاراستنی ئایینەکە بوو لە گەندەڵی. لە دوایین دانیشتنی دانوستانەکانی بودجە لە ٣ی ئازاری ١٩٢٤، جێگری ئورفا شێخ سەفەت ئەفەندی و ٥٣ هاوڕێکەی داوای هەڵوەشاندنەوەی خەلافەتیان کرد، بەو پێیەی کە ئیتر پێویست نییە. ئەمەش بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا و یاسایەک دامەزرا. بەهەمان یاسا بڕیاردرا هەموو ئەندامانی بنەماڵەی عوسمانی دەربکرێن. بەڵام مستەفا کەمال ئەتاتورک خەلافەتی پێشکەش بە ئەحمەد شەریف ئەس سێنوس کرد، بەو مەرجەی کە لە دەرەوەی تورکیا نیشتەجێ بێت؛ سێنوسی ئەو پێشنیارەی ڕەتکردەوە و پشتگیری خۆی بۆ عەبدولمەجید پشتڕاستکردەوە.
کاتێک عەبدولمەجیدی دووەم گەیشتە سویسرا، ماوەیەک لەسەر سنوور ڕاگیرا، بەڵام دوای دواکەوتن لە وڵاتەکەی وەرگیرا. لە سویسرا چەندین جار وتی کە دڵتەنگە لە هەڵوەشاندنەوەی خەلافەت، و ئەمەش دەبێتە هۆی ئاژاوە بۆ جیهانی ئیسلامی، لەگەڵ سەرهەڵدانی توندڕەوی. بەڵام دوای ئەوەی حکومەتی تورکیا گوشاری خستە سەر حکومەتی سویسرا، جارێکی تر ڕێگە بە عەبدولمەجید نەدرا لە سویسرا وتارێکی لەو شێوەیە پێشکەش بکات. دوای مانەوەی بۆ ماوەیەک لە سویسرا، لە ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٢٤ ڕووی لە شاری نیس لە فەرەنسا کرد.
عەبدولمەجید لە شاری نیس لە فەرەنسا ژیانێکی ئارام و ئارامی بەسەر بردووە. بەو پێیەی پشتیوانی پێشبینیکراوی جیهانی ئیسلامی بۆ نۆژەنکردنەوەی خەلافەت بەدەست نەهێنا، زیاتر دەستی کرد بە تەرکیزکردن لەسەر عیبادەت و نیگارکێشان و مۆسیقا. لە ٢٣ی ئابی ١٩٤٤ عەبدولمەجیدی دووەم لە ماڵەکەی خۆی لە پاریس کۆچی دوایی کرد، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عەبدولمەجیدی دووەم تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article عەبدولمەجیدی دووەم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.