شەرەفەددینی توسی ناوی تەواوی شەرەفەددین موززەفەری کوڕی محەممەد کوڕی مززەفەر توسی (مردووە لە ساڵی ١٢١٣ بۆ ١٢١٤) گەردوونناس و بیرکاریزانێکی فارس بوو لە سەردەمی زێڕینی ئیسلامدا لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.
توسی لە شاری توس لە ئێران لەدایکبووە. چەندین وانەی لەسەر بابەتی لە بیرکاریدا لەسەر زانستی ژمارەکان و خشتە گەردوونییەکان و ئەستێرەناسی لە شارەکانی حەلەب و موسڵ وتووەتەوە. باشترین قوتابی کەمالەددینی کوڕی یونس بوو. دواتر کەمالەددینی کوڕی یونس دەستی کرد بە ناساندنی شەرەفەددینی توسی کە ئەو کاتە یەکێک بوو لە هەرە بەناوبانگترین زانا ئیسلامییەکانی ئەو سەردەمە. لەو کاتەدا توسی ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە زاستی بیرکاریدا وەکو مامۆستایەکی سەرکەوتوو هەر لەبەر ئەوە چەندین کەسی ئەو کاتە ڕێگایەکی زۆریان بڕیوە و هەوڵیانداوە ببنە قوتابی لەلای.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شەرەفەددینی توسی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.