سەلوا محمەسانی (لەدایکبووی ١٩٠٨–١٩٥٧) چالاکوانێکی مافەکانی ژنان و ڕۆماننووسی لووبنانی بوو، لە بەیروت لە دایکبووە و لەوێش گەورە بووە و خوێندوویەتی، سەرەتایی لە قوتابخانەی کچانی مەقاسدی خێرخوازی ئیسلامی خوێندووە، ئەدەبی عەرەبی لەژێر جوولیا تەعمە و سلما سائغ دا فێربووە و زمانی عەرەبی لەژێر مستەفا غەلاینیدا، بەردەوامی بە خوێندن دا لە قوتابخانەی مار یوسف و زمانی فەرەنسی فێربوو، دواتر بۆ ماوەی ١٣ ساڵ وانەی عەرەبی پێشکەش کرد، دواتر وتارە ئەدەبییەکانی لە ڕۆژنامەیەکی عەرەبی بڵاوکردەوە وەک «المرأة الجدیدة»ی میسری، و جێگری سەرۆکی «کۆمەڵەی ژنانی لوبنانی» بوو.
پێشڕەو بوو لە «جووڵانەوەی ژنانی لوبانی» ڕۆمانی «مع الحیاة - لەگەڵ ژیان»ی نووسی کە کۆمەڵێک ڕۆمان بوون ١٥ چیرۆکی کورتی لەخۆ دەگرت باسی کۆمەڵایەتی و کێشەکانی خێزانی دەکرد.
سەلوا محمەسانی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٠٨ لوبنان |
مەرگ | 1957 |
نەتەوە | لوبنانی |
ھاوسەر | محەممەد عەزیز مومینە |
سەلوا بەشداری و چالاکی ھەبوو لە مافەکانی ژنانی لوبنانی بە تایبەتی لە «کۆمەڵەی ژنانی لوبانانی» کە تێیدا پۆستی سکرتێر و جێگری سەرۆکی ھەبوو، جگە لەوەش کۆنفرانسی یەکگرتوویی ژنانی یونیسکۆ لە ١٩٤٩ نوێنەرایەتی لووبنانی کرد، و وانەی پێشکەشکردووە دەربارەی «ژنان لە سیاسەت و کۆمەڵناسی» جگەلەوەش لە چەندین شوێنی تریش نوێنەرایەتی لوبنانی کردووە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەلوا محمەسانی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سەلوا محمەسانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.