زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی زانکۆیەکی حوکمییە کە دەکەوێتە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی.
یەکێکە لە ناوەندە زانستی و کلتوورییەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا. ئەم زانکۆیە لە ساڵی ١٩٩٦ دامەزراوە و ئێستا حەوت پەیمانگای ھەیەو پێنج کۆلێژ و پێنج سەنتەری ھەیە. کەمپی سەرەکی دەکەوێتە ناو شاری سلێمانی گەڕەکی قڕگە و کەمپەکانی تری کۆلێژ و پەیمانگاکان و سەنتەرەکانی (پەیمانگای تەکنیکی زانستی کۆمپیوتەر لە کەمپی سەرۆکایەتی زانکۆدایە، پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی، پەیمانگای تەکنیکی کەلار، پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ، پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجە، پەیمانگای تەکنیکی دوکان، پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان) و ھەروەھا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەم کۆلێژانەشی ھەیە لەناو شاری سلێمانی (کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری، کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی، کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی، کۆلێژی تەکنیکی ئینفۆرماتیک، لەگەڵ کۆلێژی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکان لە شاری ھەلەبجە) و سەنتەرەکانیش کە ھەر لەکەمپی سەرۆکایەتی زانکۆن لە سلێمانی (سەنتەری ئایتی، سەنتەری توێژینەوە، ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار، سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، سەنتەرەی زمان) ئەم زانکۆیە بۆخوێندنی ئەمساڵ (٧٨٠٣) خوێندکای وەرگرتووە.[ژێدەر پێویستە]
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کار دەکات بۆ ئەوەی خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی لە رووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە لە ئاستی پێداویستییەکانی بازاری کاری کوردستاندا بێت چ لە کەرتی گشتی و چ لە کەرتی تایبەت.
پێگەیاندنی کادر و پسپۆری تەکنیکی شارەزا لە بوارە جیاوەزەکاندا لەسەر ئاستی دبلۆم و بەکالۆریۆسی تەکنیکی و بەرزتر، تەیار بە شارەزایی و زانیاری سەردەم ھاوشان لەگەڵە و دوا پێشکەوتنەکانی زانست و تەکنۆلۆجیا و لەبەر رۆشنایی پێویستیەکانی بازاری کار بۆئەوەی بتوانن خزمەتی کۆمەڵگە بکەن و بەشداری بکەن لە پەرەپێدان و پێشکەوتنیدا.
بەھا ھاوبەشەکان
ئەم زانکۆکانی کوردستان وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.