تیۆریی کۆمەڵە (بە ئینگلیزی: Set theory) لقێکی لۆژیکی ماتماتیکییە کە کۆمەڵەکان تاوتوێ دەکات.
دەروازەی تیۆریی کۆمەڵەبە گشتی کۆمەڵەکان دەتوانن ھەر شتێک بن، بەڵام لە تیۆریی کۆمەڵەکاندا، زۆرتری ئەو شتانەی بەکار دێن شتە ماتماتیکییەکانن. زمانی تیۆریی کۆمەڵەکان دەتوانرێت بۆ پێناسەی ھەموو شتێکی ماتماتیکی بەکار ببردرێت. توێژینەوە نوێکان، سەبارەت بە تیۆریی کۆمەڵەکان لەلایەن گیۆرگ کانتۆر و ڕیچارد دێدێکیند لە دەیەی حەفتای سەدەی ھەژدەھەمی زایینی دەستی پێ کرد. دوای دۆزینەوەی پارادۆکسەکانی تیۆریی سروشتی کۆمەڵەکان، کۆمەڵێک سیستمی بەڵگەنەویستی لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەم پێشکەش کرا کە بەناوبانگترینیان بریتین لە بەڵگەنەویستی زرملۆ-فرانکێل و بەڵگەنەویستی ھەڵبژاردن. توێژینەوە ھاوچەرخەکان، سەبارەت بە تیۆریی کۆمەڵەکان زۆر بابەتی جیاواز لەخۆ دەگریت لە پێکھاتەی ھێڵی ژمارە ڕاستەقینەکان بگرە ھەتا تاوتوێکردنی ھاوئاھەنگیی ژمارە گەورەکان. وتاری ھەڵبژێردراوکۆمەڵەی کانتۆر (بە ئینگلیزی: Cantor set) لە بیرکاریدا بریتییە لە کۆمەڵە خاڵێک لەسەر پارچەھێڵێک کە ھەندێک تایبەتمەندی دیاریکراویان ھەیە، بە دەستەواژەیەکی تر کۆمەڵەی کانتۆر، کۆمەڵەیەکە بە لابردنی سێیەکی ناوەڕاستی پارچەڕاستەھێڵێک و دووبارەکردنەوەی ئەم کارە لەسەر ھەموو ئەو پارچەھێڵانەی بەدەست دێن، دەست دەکەویت. کۆمەڵەی کانتۆری سیانە، بەم شێوە دروست دەکرێت کە بەردەوام پارچەھێڵێک بە سێ بەش دابەش دەکرێت و بەشی سێیەکی ناوەڕاستی لادەبردرێت بۆ نموونە بۆ ماوەی [٠٬١] لە ھەنگاوی یەکەمدا ماوەی (٢⁄٣، ١⁄٣) لادەبردرێت و [١⁄٣، 0] ∪ [1, ٢⁄٣] دەمێنێتەوە. پاشان ئەم کارە لەسەر ئەو پارچەھێڵانەی دەست دەکەویت دووبارە دەکرێتەوە : [١⁄٩، 0] ∪ [١⁄٣، ٢⁄٩] ∪ [٧⁄٩، ٢⁄٣] ∪ [1, ٨⁄٩]. ئەم کارە دوایی نایەت و ناکۆتا جار ئەنجام دەدرێت و کۆمەڵەی ـەم یەکسانە بە:
ئایا زانیوتە؟دەروازە:تیۆریی کۆمەڵە/زانیاری/١ زانای ھەڵبژێردراوگیۆرگ فێردیناند لودویگ فیلیپ کانتۆر (١٨٤٥ - ١٩١٨) بیرکارێکی لەدایکبوو لە ڕووسیا لە باوک و دایکێکی بە ڕەگەز دانیمارکی بوو کە زۆرتر وکوو بیرکارێکی خەڵکی ئاڵمانیا دەناسرێت لەبەر ئەوەی کە لە ئاڵماندا گەورە بوو. کانتۆر بە ھۆی داھێنانی تیۆریی کۆمەڵەوە ناودارە کە ئێستاکە تیۆرییەکی بنەڕەتییە لە بیرکاریدا. کانتۆر گرنگایەتیی چەمکی ھاوتاییی یەک بە یەکی لە نێوان کۆمەڵەکاندا دامەزراند، کۆمەڵگەلی بێبـڕانەوە و خۆشتەرتیبی ناساند، و سەلماندی کە ژمارە ڕاستییەکان زۆرترن لە ژمارە سروشتییەکان (ھەرچەند ھەردووکیان بێبڕانەوەن). وێنەی ھەڵبژێردراو
پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک: دەروازەکان |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەروازە:تیۆریی کۆمەڵە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.