لە ئەندازە، تۆپۆلۆژی، و لقە پێوەندیدارەکانی تر لە بیرکاریدا، زاراوەی خاڵ شتێکی دیاریکراو دەگێڕێتەوە کە لە واڵایییەکدا ھەڵکەوتووە و خاوەنی ھیچ ڕەھەندێک نییە.
واتە نە قەبارەی ھەیە، نە ڕووبەر، نە درێژی، و نە ھەر جۆرە ڕەھەندێکی تری لەو چەشنە. کەوابوو، خاڵ شتێکی ٠-ڕەھەندییە. ئیقلیدس تۆزێک ناڕوون خاڵی پێناس کردووە: "ئەوەی کە ھیچ بەشێکی نییە".
پێویستە ئەوە بزانرێ کە خاڵ شتێکی فیزیکی و بەرھەست نییە بەڵکوو حاندێک دەسنیشان دەکا. ئێمە شوێنی خاڵەکان بە دانانی نیشانێک (بۆ نموونە بازنە یا ئەستێرەیەکی زۆر بچووک) بە پێنووس دیاری دەکەین. لەوانەیە تیرەی ئەو نیشانە کەمتر لە یەک میلیمەتر بێ، بەڵام ھەروا کە پێشتر وترا خاڵ خاوەنی قەوارە نییە. ھەرچەندەش کە زووم بکەین و بچینە بەرەوە، دیسان خاڵ ھەر پانیی نابێ.
بەھۆی سروشتیانەوە وەکوو یەکێک لە سادەترین چەمکەکانی ئەندازە، خاڵەکان لە گەلەک گۆڕەپانی دیکەشدا پێکھێنەیەکی بنچینەیین.
ئەم «ئەندازە» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خاڵ (ئەندازە) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article خاڵ (ئەندازە), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.