تێسێرەکت

لە ئەندازەدا، تێسێرەکت بە ھاوتای چوار ڕەھەندیی شەشپاڵوو دەوترێت، بە دەستەواژەیەکی تر تێسێرەکت بەرزەشەشپاڵوویەکی چوارڕەھەندییە.

تێسێرەکت

دروستکردنی تێسێرەکت

تێسێرەکت 
دروستکردنی تێسێرەکت
تێسێرەکت 
.

گریمان خاڵێکمان ھەبێت، خاڵ ھیچ ڕەھەندی نییە. ئەم خاڵە لە ئاڕاستەیەکدا ڕادەکێشین. ھێڵێک دروست دەبێت، ھێڵ تەنھا یەک ڕەھەندی ھەیە ئەویش درێژییە. ھێڵێک لە ناکۆتا خاڵ پێکدێت. ئینجا ئەم ھێڵە دەبەین بۆ بۆشایی دوو ڕەھەندی. بە ڕاکێشانی ئەم ھێڵە لە ئاڕاستەیەکدا ڕاستەھێڵێکی تر دروست دەبێت، دوو سەری ئەم دوو ڕاستەھێڵە بەیەک دەگەیەنین، چوارگۆشەیەک دروست دەبێت. ئینجا ئەم چوارگۆشە دەبەین لە بۆشاییەکی سێ ڕەھەندیدا و بەرەو سەرەوە ڕایدەکێشین، واتە بەرزی دەکەینەوە. شەشپاڵوویەک پێکدێت کە لە ناکۆتا چوارگۆشە دروست کراوە. ئەم شەشپاڵووە دەبەینە بۆشایی چوارڕەھەندی و لە ئاڕاستەیەکدا کە ئەستوونە لەسەر ڕەھەندەکانی تر ڕایدەکێشین، تێسێرەکتێک دروست دەبێت کە لە ناکۆتا شەشپاڵوو پێکھاتووە.

وێناکردنی تێسێرەکت

وێناکردنی تێسێرەکت لە دونیای ڕاستەقینەدا کە سێ ڕەھەندییە، شتێکی مەحاڵە، لەبەر ئەوەی تێسێرەکت تەنێکی چوارڕەھەندییە. دەشێت مرۆڤ سێبەرێک لە تێسێرەکت وێنا بکات. لە ڕاستیدا ھەموو ھێڵەکانی تێسێرەکت ڕاستن و لە پێوانەدا یەکسانن و ھەموو گۆشەکانی وەستاون.

ھەڵوەشاندنەوەی تێسێرەکت

تێسێرەکت 

لە ھەڵوەشاندنەوە یان ڕاخستنی شەشپاڵوویەک شێوەیەکی دوو ڕەھەندی دروست دەبێت (دەشێت لەسەر کاغەزێک بکێشرێتەوە) کە لە شەش چوارگۆشە پێکدێت، ھەروەھا تێسێرەکتێکی ھەڵوەشاو لە ھەشت شەشپاڵوو پێکدێت و شێوەیەکی سێ ڕەھەندییە .

پەراوێزەکان

سەرچاوەکان


Tags:

تێسێرەکت دروستکردنی تێسێرەکت وێناکردنی تێسێرەکت ھەڵوەشاندنەوەی تێسێرەکت پەراوێزەکانتێسێرەکت سەرچاوەکانتێسێرەکتئەندازەشەشپاڵووڕەھەند

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

باشووری کوردستانفەرموودەزمانەوانیتاکە ڕزگاربووبارانپرۆپاگەندەئەپڵکار (ڕێزمان)خەڵووزشێرپەنجەکۆمەڵەی نەتەوەکاننامەی داواکاریکارەباکەریم خانی زەندھونەرپارێزگای دھۆکڕۆژژمێرڕۆژژمێری کوردیئامەدمۆرفۆلۆجی (زمانەوانی)ناسیۆنالیزمگەنمئیبراھیمعومەر کوڕی خەتتابدارک وێبکۆمپیوتەرمایکرۆسۆفت ئەکسێستەکیەی کاکەمەندمزگەوتی گەورەی سلێمانیبەردی گورچیلەسنەسەمەرقەندسوقراتئەردەڵان بەکرڤلادیمیر لێنیندایک و باوکفەیلییەکانکۆم بۆ دەمتۆپی دەستچاوگ (ڕێزمان)پریزملاریسا شێپیتکۆحیزبی ھیوابازیانبێگەرد تاڵەبانیماددەمۆزەخانەی سلێمانیکۆندۆمقوباد تاڵەبانیژیریی دەستکردجەنگی جیھانیی دووەمکۆسرەت ڕەسووڵ عەلیگوڵشێخ ڕەزای تاڵەبانیزیانامێرکەسایەتی گشتیبەرزنجەتاڤگەی گەلیی عەلی بەگسۆسیالیزمسلێمانیمەریوانئەحمەدی نالبەندئیدریس بارزانیخاکئاسکخۆرئادەمبۆلیوود ھەنگاماشادەروونناسیی فیزیۆلۆژیمیلانڕەوانبێژینەورۆزشەڕی جەمەلئەلفوبێکانی کوردیلەتیف ھەڵمەت🡆 More