دێکلان ڕایس (لەدایکبووی ١٤ی ژانویەی ١٩٩٩)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئینگلیزییە و وەک یاریزانی بەرگریکار بۆ یانەی ئارسناڵی پرێمیەرلیگ و ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاری دەکات.
ڕایس یەکەمجار لە وێستھام یونایتد ژیانی پیشگەری دەستپێکرد، دوای ئەوەی لەلایەن ئەکادیمیای چێڵسییەوە ئازادکرا لە ڕۆیشتن، و لە زێستھام بەردەوام بوو لە لە ھەوڵەکانی بۆ جێگربوونی پێکھاتەی سەرەکی تیپیی یەکەم، لە وەرزی ٢٠٢١–٢٠٢٢دا ناوی لە باشترین تیپی وەرزی خولی ئەورووپا ھات، و کاپتنی یانەکەی بوو بۆ بەدەستھێنانی نازناوی خولی کۆنفرانسی ئەورووپی لە ساڵی ٢٠٢٣، ھەروەھا وەک باشترین یاریزانی وەرز دەستنیشانکرا. لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٣، ڕایس ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر گواستنەوەی بۆ ئارسناڵ بە بڕی ١٠٥ ملیۆن پاوەندی بەریتانی، ئەمەش زیاتر بوو لە گواستنەوەی جاک گریلیش بە ١٠٠ ملیۆن پاوەند بۆ مانچستەر سیتی.
دێکلان ڕایس | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Declan Rice | |
لەدایکبوون | Kingston upon Thames، شانشینی یەکگرتوو | ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩
وڵاتی وەرزش | کۆماری ئیرلەند، ئینگلتەرا |
زمانی زگماکی | ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | defensive midfielder |
پەروەردە | Robert Clack School، Grey Court School |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠١٥ |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | 41 |
بەشداربووە لە | جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ |
خول | پرێمیەرلیگ |
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ڕایس دووبژاردەی لەبەردەستا یاریکردن بۆ ئینگلتەرا یان کۆماری ئێرلەندا، پێش ساڵی ٢٠١٩ ڕایس لە پێکھاتەی ھەڵبژاردەی کۆماری ئێرلەندای بووە لەسەر ھەردوو ئاستی لاوان و تیپیی باڵا. دواتر بڕیاریدا یاری بۆ ھەڵبژاردن ئینگلتەرا بکات. ڕایس لە ساڵی ٢٠١٩ یەکەم یاری خۆی بۆ ئینگلتەرا ئەنجامدا و نوێنەرایەتی وڵاتەکەی کردووە لە یۆرۆی ٢٠٢٠ و جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ .
وێستهام یونایتد
ئینگلتەرا
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دێکلان ڕایس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دێکلان ڕایس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.