دڵخۆشی یان شادمانی ھەستێکی ئەرێنییە لە ئینساندا و وەکوو وشە بە مانای بەھرەمەند بوون لە شادیی گەورە و درێژخایەنە.
ڕووت ڤینھۆڤن کە پێشەنگی لێکۆڵینەوەی زانستی لەمەڕ دڵخۆشییەوەیە ئاوەھا پێناسەی ئەکا: دڵخۆشی ڕادەی دڵخواز بوون و جێی پەسەند بوونی سەرجەم ژیانی ئینسانە بە پێی داوەریی خۆی.
ھەر کەسەو شیاوی بارودۆخی خۆی دڵخۆشی تەجروبە ئەکات، بەڵام ناساندنی بە قەدەر تەجروبەکردنی ئاسان نییە. ھەر لە کۆنەوە فەیلەسووفان و بیرمەندان سەرنجیان داوەتێ و ھەوڵیان داوە بیناسێنن. ئەفلاتوون لە کتێبی کۆماردا بە سێ ھێمان یان بنەما لە ئینساندا ئاماژە ئەکا: ئەقڵ (reason)، کوڵوکۆ (emotion)، مەیل (appetite). ئەو ئەڵێ دڵخۆشی ئەو کاتەیە لە نێوان ئەم سێ ھێمانەدا ھاوسەنگی ھەبێت. بە لای ئەرەستووەوە شادمانی ژیان بەسەربرن بە لەبەرچاوگرتنی ئەخلاق و فەزیلەتەکانە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دڵخۆشی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دڵخۆشی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.