خۆروەگەڕ یان خۆروەستان (بە ئینگلیزی: Solstice) لە ساڵدا دووجار زەوی لە خولگەی خۆیدا لە کاتی سوڕانەوەی بە دەوری خۆردا ئەکەوێتە نزمترین یان بەرزترین پلە و پێچەوانە ئەبێتەوە.
وشە ئینگلیزیەکە پێکهاتوە لە sol بە لاتینـی واتە خۆر، وە sistere واتە وەستان.
لە وەرزی هاویندا ئەبێتە هۆی ئەوەی درێژترین ماوە ڕووناکی بەر بەشی سەرەوەی گۆی زەوی بکەوێت و ئەبێتە هۆی دروستبوونی درێژترین ڕۆژ لەبەشەکانی نیوەگۆی باکوری زەوی. لە زستانیشدا بەپێچەوانەوە بۆیە درێژترین شەو دروست ئەکات لە نیوەگۆی باکوری زەوی، وە درێژترین شەویش بە شەوی یەڵدا ناسراوە. بۆ هەر جێگایەکی سەر زەویش کاتی ڕوودانی "خۆروەگەڕ"جیاوازە، بۆیە ئەکرێ بەپێی هێڵەکانی پانی و درێژی دیاری بکرێت لە چ کاتێکدایە.
لە هەندێ کەلتوردا ناوەڕاستی وەرزەکانی زستان و هاوین دیاری ئەکات، لە ناو کوردەواری و ڕۆژژمێری کوردیـدا سەرەتای ئەو دوو وەرزەیە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خۆروەگەڕ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article خۆروەگەڕ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.