ڕۆژژمێری کوردی: ڕۆژژمێری فەرمیی کوردەکان

ڕۆژژمێری کوردی یان ساڵنامەی کوردی ساڵێکی ھەتاوییە واتە بەگوێرەی سووڕی زەوی بە دەوری ھەتاودا ژمارەی مانگەکان و دەستپێک و کۆتاییی ساڵەکان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی نوێ، کتومت ھەروەک ساڵی ئێرانییە، بەڵام دوو جیاوازیی سەرەکیی ھەیە کە بریتین لە:

  1. ڕۆژژمێری کوردی بەپێچەوانەی ڕۆژژمێری ئێرانی، کۆچی نییە بەڵکوو ساڵی ١ی ڕۆژژمێری کوردی ئەو ساڵەیە کە ئیمپراتۆریی مەزنی ماد لەلایەن دیاکۆوە دامەزرا ئەویش ٧٠٠ ساڵ پێش زایین بوو.
  2. لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە مەھاباددا ناوی مانگەکان کران بە کوردی کە بریتین لە:
ڕۆژژمێری کوردی: مانگەکان, ساڵی کوردی, سەرچاوەکان
نەخشەی ئیمپڕاتۆریەتیی مادی مەزن

مانگەکان

مانگەکانی کۆچی ھەتاوی
ڕیزبەندی مانگەکان ژمارەی ڕۆژەکان ناوەکەی بە کوردی ناوەکەی بە فارسی مێژووکانی زایینی
١ ٣١ خاکەلێوە فەرڤەردین (فروردین) ٢١ی ئازار٢٠ی نیسان
٢ ٣١ گوڵان ئۆردیبێھێشت (اردیبھشت) ٢١ی نیسان٢١ی ئایار
٣ ٣١ جۆزەردان خۆرداد (خرداد) ٢٢ی ئایار٢١ی حوزەیران
٤ ٣١ پوشپەڕ تیر (تیر) ٢٢ی حوزەیران٢٢ی تەممووز
٥ ٣١ خەرمانان مۆرداد (مرداد) ٢٣ی تەممووز٢٢ی ئاب
٦ ٣١ گەلاوێژ شەھریڤەر (شھریور) ٢٣ی ئاب٢٢ی ئەیلوول
٧ ٣٠ ڕەزبەر مێھر (مھر) ٢٣ی ئەیلوول٢٢ی تشرینی یەکەم
٨ ٣٠ خەزەڵوەر ئابان (آبان) ٢٣ی تشرینی یەکەم٢١ی تشرینی دووەم
٩ ٣٠ سەرماوەز ئازەر (آذر) ٢٢ی تشرینی دووەم٢١ی کانوونی یەکەم
١٠ ٣٠ بەفرانبار دێی (دی) ٢٢ی کانوونی یەکەم٢٠ی کانوونی دووەم
١١ ٣٠ ڕێبەندان بەھمەن (بھمن) ٢١ی کانوونی دووەم١٩ی شوبات
١٢ ٣٠/٢٩ ڕەشەمێ ئێسفەند (اسفند) ٢٠ی شوبات٢٠ی ئازار

ساڵی کوردی

٢٧٢٤ی کوردی لە ڕۆژژمێری تر
کۆچی ھەتاوی ١٬٤٠٣
کۆچی هەیڤی ١٬٤٤٥ – ١٬٤٤٦
زایینی ٢٬٠٢٤ – ٢٬٠٢٥

ئەمساڵی کوردی: ٢٧٢٤ (کوردی)

بەراوردی ساڵی کوردی لەگەڵ ساڵی ھەتاویی کۆچیدا

ساڵی کوردی «١٣٢١» ساڵ لە ساڵی ئێرانی گەورەترە. ئەگەر ئەمساڵ ساڵی (١٤٠٣)ی ھەتاوی بێت، ئاوا دەبێتە کوردی: (٢٧٢٤ = ١٣٢١ + ١٤٠٣)

یان ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت، بۆ ئەوەی بیکەینە ساڵی کۆچیی ھەتاوی (ئێرانی) بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین (١٤٠١ = ١٣٢١ - ٢٧٢٤)

بەراوردی ساڵی کوردی لەگەڵ ساڵی زایینیدا

یەکەم ساڵی دەستپێکی ڕۆژژمێری کوردی ٧٠٠ ساڵ پێش لە زایین بووە. بەھاری ئەو ساڵەش دەستپێکی ساڵەکە بووە. ھەروەکوو چۆن ساڵی کۆچیی ھەتاوی ھاوکات نییە لەگەڵ ساڵی زایینیدا، ساڵی کوردیش لەگەڵ ساڵی زایینیدا ھاوکات نییە. ساڵی کوردی ٧٠٠ ساڵ لە ساڵی زایینی گەورەترە. بۆ گۆڕینی ئاوا دەکەین:

  1. ئەگەر لە نێوان ١ی ژانڤییەی ساڵی زایینی تا ٢٠ یان ٢١ی مارس (واتە ١ی نەورۆز) بێت، ٦٩٩ ساڵ دەخەینە سەر ساڵە زایینییەکە، دەبێتە ساڵی کوردی، بۆ نموونە ئەگەر ساڵی ٢٠٠٥ بێت ئاوا دەکەین: (٢٧٠٤ = ٦٩٩ + ٢٠٠٥)

کە ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین:(٢٠٠٥ = ٦٩٩–٢٧٠٤)

  1. ئەگەر لە نێوان ٢١ی مارس تا ٣١ی دیسامبر بێت، ٧٠٠ دەخەیەنە سەری. بۆ نموونە ئەگەر ٢٠٠٥ بێت ئاوا دەکەین: (٢٧٠٥ = ٧٠٠ + ٢٠٠٥)

کە ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین: (٢٠٠٥ = ٧٠٠–٢٧٠٥)

سەرچاوەکان

Tags:

ڕۆژژمێری کوردی مانگەکانڕۆژژمێری کوردی ساڵی کوردیڕۆژژمێری کوردی سەرچاوەکانڕۆژژمێری کوردی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئیسلامحیزبی توودەی ئێرانشامھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ٢٠٢٤نەورۆزھونەرپردی دەلالمحەممەدئایەتەلکورسیئاکیرا توریامازیگمۆند فرۆیدزانستی کۆمپیوتەرتیرۆریزمدڵدارشەڕی کەرکووک (٢٠١٥)پۆڕنتا (نیشانەی نەخۆشی)گۆگردئیبن عەرەبیکفریمافی دەنگداندەزگای خێرخوازیی بارزانیسوننەپەروەردەپەیمانی سێڤرزاگرۆسئینجیلی سینۆپتینوێژی عەسرگۆردن کۆرمەرئەلبەرت ئاینشتاینکەلووی شێرشەرەفخانی بەدلیسیئامەد٢٥ی کانوونی یەکەمفیزیکمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانزمانە ھیندی و ئەورووپییەکانڕێژەڕاپەڕینی ١٩٩١ئاکرێفەیسبووکپلاندانانی شارییاساکانی جووڵەی نیوتنجامی شای ئیسپانیاھەڵگوردشافعیجامی زامۆراسینگاپوورمالیک کوڕی ئەنەسپارتی دیموکراتی کوردستانکەلووی دووپشکمەولانای ڕۆمینەخۆشییەکانی مەمکناحیەی خدرانتورکیاکیمیاھەرێمی کوردستانپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانمایکڵ جاکسنڕۆژھەڵاتی ناوینبەردە ڕەشەکەفۆنیموڵاتبرنجخۆشەویستیدایک و باوکپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھان٣٠ی تشرینی دووەم🡆 More