خۆرخێ لویس بۆرخێس (بە ئیسپانی: ( audio) Jorge Luis Borges) لەدایکبووی ساڵی ١٨٩٩یە لە وڵاتی ئەرجەنتین، بۆخێس نووسەر و شاعیر ھاوچوەرخی ئەرجەنتینیە.
و لە ئەدەبی ئەمریکای لاتین دا زۆر بەناوبانگە. ئەو زۆرتر بە ھۆی نووسینی کورتە چیرۆکەوە ناسراوە. ھەکێک لە کتێبە ھەرە بەناوبانگەکانی بۆرخێس کتێبی چیرۆکە کە پێک ھاتووە لە ھەندێک چیرۆک بە ھەڵبژاردنی بۆرخێس خۆی و سەبارەت بە خودا، فەلسەفە و خەیاڵەکان شتی وا چیرۆکی تێدایە.
خۆرخێ لویس بۆرخیس | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢١ی ئاگۆستی ١٨٩٩ |
مەرگ | ١٤ی جوونی ١٩٨٦ |
پیشە | نووسەری کورتە چیرۆک |
بۆرخێس تا تەمەنی ١١ساڵان لە ماڵەوە دەرسی خوێند و دوای ئەوە بە ھۆی کەم بوونەوەی ھانای چاوی باوکیەوە لەگەڵ بنەماڵەکەیا بەرەو سویس بوونەوە. بۆرخێس ھەتا پێش لەو مسافرەتە دووزمانی ئینگلیزی و ئیسپانی دەزانی و بە ھۆی ئەم مسافرەتەیشەوە کە ١٠ساڵی خایاند، توانی زمانی ئەڵمانی و فەڕەنسیش فێر ببێت. دوای ئەوە گەڕانەوە بۆ بۆینس ئایرس پایتەختی ئەرجەنتین. بۆرخێس زۆرجار بووە بە کاندید بۆ بردنەوەی خەڵاتی نۆبێل بەڵام ھیچ کات نەیتوانی ئەو خەڵاتە مسۆگر بکات. ساڵانێک دوای کۆچی دوایی بۆرخێس (١٩٨٦)، نووسەران کارەکانی ئەویان بە گۆڕانکاریێکی تەواو لە ئەدەبھ دانا و ئەویان بە نووسەرێکی پۆست مۆدێرن ناو برد.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خۆرخێ لویس بۆرخێس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article خۆرخێ لویس بۆرخێس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.