حوسێن حوزنی موکریانی

سەید حوسێن عەبدوللەتیف ناسراو بە حوسێن حوزنی موکریانی و داماو (١٨٨٣ لە سەقز، ئێران – ١٩٤٧ لە بەغدا، عێراق) بە یەکەم مێژوونووسی کورد دادەنرێت لە سەدەی بیستەمدا، لەم پێناوەدا بۆماوەی پازدە ساڵ بە ھەموو توانایەکییەوە ھەوڵی داوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری مێژوویی سەبارەت بە مێژووی گەلی کوردە کە بە زمانەکانی عەرەبی و ھیندی و تورکی و فارسی و فەڕەنسی و ڕووسیدا ھەبوون لەو کاتەدا، لەبەرئەوەی خۆی شارەزایییەکی باشی لەم زمانانەدا ھەبووە ھەر لەم زمانانەشەوە گەلێک نوسراوی بە پێزی وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی.

سەید حوسێن حوزنی موکریانی

حوسێن حوزنی موکریانی
لەدایکبوون١٨٨٣
مەرگ١٩٤٧
شوێنی دۆزینەی تەرمھەولێر
نەتەوەکورد
پیشەمێژوونووس و ڕۆژنامەنووس

ژیاننامە

حوسێن حوزنی موکریانی ساڵی ١٨٨٣ زایینی لە گوندی بوغدەکەندی سەر بە شاری سەقز ھاتووەتە دۆنیاوە و منداڵی خۆی لە ئینچکە و بوغدەکەندی بە سەر بردووە. بە بڕوای ھەژار، حوزنی لە گوندی ئینچکەی سەر بە تورجان لە بەشی ناوەندی شاری سەقز لەدایک بووە.

حوزنی موکریانی خوێندنی لە حوجرەی مزگەوتەکان دەستی پێ کردووە.

لەبەر لێھاتوویی نەوەستاوە و دەستی کردووە بە ڕۆشنبیرکردنی خودی خۆی لە ڕێگەی ئەو کتێبانەی کە بە زمانەکانی تر ھەبوون لەو سەردەمەدا.

حوسێن حوزنی سەرەتا لای باوکی و خاڵەکانی خوێندوویەتی حوزنی لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا ئاوارە بووە و چەندین وڵاتی دەرەوەی بینیوە وەک ڕووسیا، ئەفغانستان، سووریا، لوبنان، میسر، حیجاز و فەڕەنسا)

له منداڵیدا باوکی له دەس دا و دایکی چوو بۆ مەهاباد و دووباره شوی کردەوه و کوڕێکی هاورده دونیا که ناوی گیوی موکریانی بوو و ئەو کوڕه برای حوزنی موکریانی بوو.

حوسێن حوزنی ھەموو کوردستانی بەردەستی ئێران و عوسمانی ئەوسا گەڕاوە و بە مۆرھەڵکەنی بەڕێ چووە. ساڵی ١٩١٥ لە حەڵەب چاپخانەیێکی گچکەی پێکەوە ناوە؛ بۆ بڵاو کردنەوەی ئەدەب و مێژووی کوردی تەرخان کردووە.

شێخ عومەر وەجدی مامۆستای ڕەواقی ئەکراد لە ئەزھەر بۆ مامۆستا حزنی موکریانی نووسیوە، دەڵێ: لە محەممەد عەلی عەونیم بیستووە گوتویە: چاپخانەی حوزنیم لە حەڵەب دیتووە کە ئەدەب و مێژووی کوردی پێ چاپ دەکرد. خەیاڵم بووە بچمە سوێرەک و سەر لە خزمان بدەم؛ بەڵام حوزنی ئەوەندەی کار تێ کردم وازم لە سەفەر ھێنا و گەڕامەوە میسر و بڕیارم دا منیش چاو لەو پیاوە بکەم و خۆم بۆ خزمەتی مێژووی کورد تەرخان بکەم.

حوسێن حوزنی ساڵی ١٩٢٥ ھاتووەتە ڕەواندز و چاپخانەی زاری کورمانجی دامەزراندووە. ساڵی ١٩٤٣ لە ڕەواندز دوور خراوەتەوە و تا کۆچی کردووە لە بەغدا ژیاوە.

نووسراوەکان

حوسێن حوزنی موکریانی 
حوسێن حوزنی موکریانی، ساڵی وێنەکە نەزانراوە.

حوسێن حوزنی لە ئەستەمبوڵ و حەلەبدا بە نھێنی چەندین گۆڤاری دەرکردووە، وەک (کوردستان، ئارارات، بۆتان، چیاکرمانج، دیاربەکر، سۆران) لە باشووری کوردستانیشدا ساڵی ١٩٢٦ گۆڤاری (زاری کرمانجی) لە ڕەواندز دەرکردووە، لە ساڵی ١٩٣٥یش گۆڤاری ڕووناکیی لە ھەولێر دەرکرد. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٤٣ لە بەغدا سەرپەرشتی گۆڤاری (دەنگی گێتی تازە) ی کردووە. جگە لەمانە ٤٠–٥٠ کتێب و یادگاری بە نرخی لەپاش بە جێماوە، حوسێن حوزنی لە ساڵی ١٩٢٦ چیڕۆکی (خۆشی و ترشی) و (مەڕۆکەو بزنۆکە) ی چاپ کردوو.

ئەم مێژوونووسە لە ماوەی ٣٠ ساڵاندا کە لەم پێناوەدا تەرخانی کردبوو بۆ خزمەتی گەلی کورد خاوەنی ١٧ کتێبی گەورەیە کە یانزە کتێبیان لەسەر مێژووی کوردە.

کتێبەکانی لەسەر مێژووی کوردستان

  • مێرگەی دڵان
  • خونچەی بەھارستان
  • پێشکەوتن
  • ئاوڕێکی پاشەوە
  • میرانی سۆران
  • کوردستانی موکریان
  • ناودارانی کورد
  • بە کورتی ھەڵکەوتی دێریکی
  • لاپەڕەیەک لە دێریکی کوردستانی موکری

حوسێن حوزنی گەلێک کتێبی تریشی نووسیوە، بەڵام بڵاو نەکراونەوە. ھەروەھا لەسەر گەلێک گۆڤار و ڕۆژنامە سەبارەت بە ئەدەب و مێژووی کورد، شتی نووسیوە.

حوزنی موکریانی زۆر حەزی لە بەخێوکردنی کرمی ئاوریشم و جوانوسیی کردووە و دەستێکی باشیشی لە ھونەری ھەڵکۆلینی سەر بەردو تەختەو وێنەگرتن و مۆرھەڵکەندنیشدا ھەبووە، لە ساڵی ١٩٢٨ دا کتێبێکی دەربارەی بەخیوکردنی کرمی ئاوریشم نوسیوە.[ژێدەر پێویستە]

مردن

حوسێن حوزنی موکریانی لە ٢٠ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٤٧دا لە شاری بەغدا مردووە و تەرمەکەی ڕاگوێزراوەتە ھەولێر و ئێستا گۆڕەکەی لە شاری ھەولێرە.

سەرچاوەکان

Tags:

حوسێن حوزنی موکریانی ژیاننامەحوسێن حوزنی موکریانی نووسراوەکانحوسێن حوزنی موکریانی مردنحوسێن حوزنی موکریانی سەرچاوەکانحوسێن حوزنی موکریانیئێرانبەغداتورکیزمانی ھیندیسەقزعێراقعەرەبیفارسیفەڕەنسیڕووسیکوردی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئێرانیاسین (سوورەت)کووزەڵەچاکسازیخشتەی خولیویکیفەرھەنگدیموکراسیپێڕستی کەسایەتییە کوردەکانمێژووی ئیسلامھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ٢٠٢٤کەمتیارزەردەشتقوزگۆڕەپان و مەیدانھێرشی ھۆڵی کرۆکۆس سیتینەخشەی جیھانشەکرەتەکنۆلۆژیامافی دەنگدانگەنمەشامیشیکاریی ژمارەییقوباد تاڵەبانیسۆمەرکەعبەڕووسەکانگوێزلەکپیسبوونی ژینگەنەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنئەحمەد بارزانیشێرکۆ بێکەسبیجاڕحامید بێھدادڕۆژژمێری زایینیھۆزە کوردەکانکەنگرگۆڕەپانی تەحریرژان ژاک ڕوسۆنەکەرۆزبەنداوی دووکانئەشق و خەیاڵتاڤگەکانی نیاگارامیرنشینی بۆتانپۆڕنحاجی قادری کۆییگەردەلوول (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)ڕینێسانسکاتژمێرمافەکانی مرۆڤئازادیدراگۆن بۆڵ زێدمیرنشینی مەروانیباشووری کوردستانخەبات (ڕۆژنامە)سی ئێس ئێسشا سولەیمانی یەکەمشانۆبالەبنەماڵەی بارزانیگووگڵ ستریت ڤیووەرگێڕانناسیشێخ ڕەزای تاڵەبانیکۆچڕەوشەن بەدرخانکیمیابارانی ھەڵەبجەسۆران (شار)بوخاریدەستپەڕیووسفکار (ڕێزمان)ڕەگی دووجائێزیدی (ئایین)ئەفریقاسوورێژەعەمرو کوڕی عاسعەدنان کەریم🡆 More