بابا مەرۆوخی ڕۆحانی لە ساڵی ١٩٢٣ی زایینی لە گوندی کاشتەر لە ناوچەی سنە لە دایک بوو.
خوێندنی زانستە کۆنەکانی لە لای باوکی «شێخ حەبیبوڵڵای مودەڕڕس» دەست پێکرد. دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندنەکەی چوو بۆ لای مەلا محەممەد مودەڕڕسی گورجی و بەدیعوز زەمانی مەھی سنەیی. بابا مەردۆخ ھەندێک نووسراوەی ھەیە لە بوارەکانی: فیقھ، تەفسیر، بیرکاری، لۆجیک، عرووز، قافیە و ھتد. بەناوبانگترین نووسراوەکەی کتێبی «مێژووی ناودارانی کورد»ە (بە فارسی: تاریخ مشاهیر کرد) کە بە زمانی فارسی نووسراوە. مەردۆخ دوای تەواوکردنی خوێندنی زانستە کۆنەکان، چوو بۆ تاران و لەوێ دەستی کرد بە خوێندنی زانستە ئەکادەمیکەکان لە زانکۆی تاران. لە مامۆستا بەناوبانگەکانی ئەو، لەو سەردەمەدا بەدیعوز زەمانی فرووزانفەر (بە فارسی: بدیعالزمان فروزانفر) و محەممەدی شەھابی بوون. مەردۆخ دوای تەواو کردنی زانکۆ، گەڕاوە بۆ کوردستان و دەستی کرد بە مامۆستایی لە خوێندنگەیەکان. بابا مەردۆخی ڕۆحانی لە ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩ی زایینی لە شاری تاران بە ھۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
بابا مەردۆخی ڕۆحانی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٢٣ سنە |
مەرگ | ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩ (بە تەمەنی ٦٦ ) |
پیشە | مامۆستا |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بابا مەردۆخی ڕۆحانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.