جەنگی یەکەمی چیچان

جەنگی یەکەمی چیچان شەڕێک بوو کە لە نێوان ڕووسیا و چیچان لە نێوان کانوونی دووەمی ١٩٩٤ و ئابی ١٩٩٦.

بووە ھۆی سەربەخۆیی ڕاستەقینە و نا فەرمی چیچان لە ڕووسیا و دامەزراندنی کۆماری چیچانی ئیچکیریا.

جەنگی یەکەمی چیچان
جەنگی یەکەمی چیچان
بەشێکە لەChechen–Russian conflict
جێچیچان، ئینگوشیتیا، Stavropol Krai، داغستان
کاتی ڕوودان٣١ی ئابی ١٩٩٦
ڕێکەوتی دەستپێکردن١١ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٤
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٣١ی ئابی ١٩٩٦

دوای ھێرشە سەرەتاییەکانی ساڵانی ١٩٩٤–١٩٩٥ و شەڕی وێرانکەری گرۆزنی، ڕووسیا ناچار بوو ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی ناوچەی شاخاوی چیچان بدات، بەڵام بەھۆی شەڕی کۆمەڵە چەکدارەکانی چیچان پووچەڵکرانەوە، سەرەڕای ھێزی زۆری ڕووسیا لە ژمارەکەدا لە سەرباز و چەک و پشتیوانی ئاسمانی. ئەمەش ورەی سوپای ڕووسیای لاواز کرد، جگە لە بەرھەڵستکارییەکی شێوە گشتگیر لە دژی ڕووس بۆ ململانێ دڕندانەکەی، بەھۆیەوە وای لە حکوومەتی بۆریس یێڵتسین کرد لە ساڵی ١٩٩٦ ئاگربەست ڕابگەیەنێت و دوای ساڵێک پەیمانی ئاشتی واژوو دەکات.

سەرچاوەی شەڕی چیچان

چیچان لە نێوان ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا و یەکێتیی سۆڤیەت

ڕووسیا بۆ یەکەمجار لە سەردەمی پیتەری گەورەدا، لە سەرەتای سەدەی ھەژدەھەمدا، ھێرشی کردە سەر بەرزاییەکانی چیچان. دوابەدوای بەرخۆدانێکی درێژخایەن و توند لەکاتی جەنگی قەفقازدا، دواجار ڕووسیا لە ساڵی ١٨٧٠دا چیچانی شکست پێھێنا و خستییە نێو ئیمپراتۆریەتەکەیەوە. دواتر چیچان ھەوڵی بەدەستھێنانی سەربەخۆیی دا دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا، بەڵام چیچان لە ساڵی ١٩٢٢دا شکستی ھێنا چونکە خرایە نێو ڕووسیای بەلشەفیک و دواتر کەوتە نێو یەکێتیی سۆڤیەت. لە ساڵی ١٩٣٦ جۆزێف ستالین خۆبەڕێوەبەری چیچانی و ئینگوشی دامەزراند. لە ساڵی ١٩٤٤ بە فەرمانی لاڤرێنتی بێریا، زیاتر لە ملیۆنێک چیچانی و ئینگوش و ژمارەیەک لە گەلانی دیکەی باکووری قەوقاز گواسترانەوە بۆ سیبیریا و ئاسیای ناوەڕاست، وەک سزای فەرمی بەھۆی ھاوکاریکردن لەگەڵ ھێزە داگیرکەرەکانی ئەڵمانیای نازی؛ کۆماری ئینگوشێتیا و چیچان ھەڵوەشایەوە. لە کۆتاییدا وەزیری یەکەمی سۆڤیەت نیکیتا خرۆشۆف مافی گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆیان و گەڕاندنەوەی کۆمارەکەیان لە ساڵی ١٩٥٧ بە گەلانی چیچان و ئینگوش بەخشی.

سەرچاوەکان

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «الحرب الشيشانية الأولى»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٥ی ٨ی ٢٠٢٣.

Tags:

چیچانڕووسیاکۆماری چیچانی ئیچکیریا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

تاوان و سزامێژووی ئایینەکانمەلا مەحموودی بایەزیدیبەلجیکاجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤پەرەسەندنسۆران (شار)بیابانسەرژمێریی دانیشتووانکۆماری کوردستانیەزید کوڕی معاویەکۆریای باشوورسەدری قازینیکۆڵ کیدمنفۆلکلۆرڕۆون ئاتکنسنتایلەندئیمپراتۆریەتیی ساسانی١٤٩ (ژمارە)ئادیابیندەزگای خێرخوازیی بارزانیشاڵاوی ئەنفالپارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەدمەغۆلویکیپیدیاشوبات١٠ی خاکەلێوەھیندستانکوردستانکالینیگراد ئۆبلاستشەڕی چاڵدێرانمێژووی مایکرۆسۆفت وۆردمەلای جزیریمرۆڤڕەپبوونی کێرجەنگی جیھانیی یەکەمسەمپیویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاپۆڕنڕۆژژمێری کوردیسوقراتئەندازەسیروان بارزانی٩ی تەممووزگورجستانڕەنج سەنگاویدەستپەڕسەددام حوسێنشیعرسەدەی ١٥یەمکەلووی نەھەنگدوورگەی کیشمێژووی کوردڕەوانبێژیشێخ حەسەنی گڵەزەردەحاجی قادری کۆییمێژووی جامی جیھانیی فیفاکریس ئیڤانسگریگۆر مەندلمەروون فایڤکریستیانۆ ڕۆناڵدۆتەیمووری لەنگئەسفەھاننوێژی تەراویحئایزک نیوتنھەولێرڤیتامینزمانی ئینگلیزیمۆسیقاھەڵپەڕکێی کوردیڕەمەزان (مانگ)سریلانکا🡆 More