داغستان (بە ڕووسی: Дагеста́н)، بەناوی فەرمی کۆماری داغستان (بە ڕووسی: Респу́блика Дагеста́н)، کۆمارێکە لە ڕووسیا و لەقەراخی دەریای کاسپیەن ھەڵکەوتووە، لە قەوقازی باکوور و ئەورووپای ڕۆژھەڵاتە.
ئەم ناوچەیە لە باکووری قەوقازی گەورە ھەڵکەوتووە و بەشێک لە ناوچەی فێدراڵیی قەوقازی باکوورە. ئەم کۆمارە بە باشووری ترین نووکی ڕووسیا ناسراوە. کۆماری داغستان لەگەڵ وڵاتەکانی ئازەربایجان و گورجستان لە باشوور و ڕۆژاوای باشووردا سنووری ھەیە و ھەروەھا لەگەڵ کۆمارەکانی ڕووسیا چیچان و کاڵمیکیا لە ڕۆژاوا و باکووردا ھاوسنوورە. شاری مەخاچکالا پایتەخت و گەورەترین شاری ئەم ناوچەیە.
کۆماری داغستان | |
---|---|
کۆماری | |
Республика Дагестан | |
سروود: سروودی نیشتمانیی کۆماری داغستان | |
پۆتانەکان: 43°06′N 46°53′E / 43.100°N 46.883°E 46°53′E / 43.100°N 46.883°E | |
وڵات | ڕووسیا |
ناوچەی فێدراڵی | قەوقازی باکوور |
ناوچەی ئابووری | قەوقازی باکوور |
دامەزراندن | ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٢١ |
پایتەخت | مەخاچکالا |
دەسەڵات | |
• دەستە | کۆماری خۆبەڕێوەبەر |
• سەرۆک کۆمار | سێرگەی مێلیکۆڤ |
ڕووبەر | |
• ھەموو | ٥٠٣٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٩٬٤٠٠ میلی چوارگۆشە) |
• پلە | ٥٢ەم |
ژمارەی دانیشتووان (سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٠) | |
• ھەموو | ٢٩١٠٢٤٩ |
• مەزندە (2018) | ٣٠٦٣٨٨٥ (ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٣"ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٣"%) |
• پلە | ١٢ەم |
• چڕی | ٥٨ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٥٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ٤٥٫٢٪ |
• لادێیی | ٥٤٫٨٪ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ () |
ISO 3166 code | RU-DA |
پلاکی ئۆتۆمۆبیلەکان | ٠٥ |
OKTMO ID | ٨٢٠٠٠٠٠٠ |
زمانە فەرمییەکان | ڕووسی;
|
وێبگە | http://www.e-dag.ru/ |
ڕووبەری ئەم ناوچەیە ٥٠٬٣٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە بەرامبەر لەگەڵ ١٩٬٤٠٠ مایلی چوارگۆشەیە، ھەروەھا نزیکەی ٣٬١٠٠٬٠٠٠ دانیشتوو، زیاتر لە ٣٠ نەتەوە و ٨١ نیشتمانی تێدا دەژین. داغستان یەکێک لە جۆراوجۆرترین زمانەکان و نەتەوەکانی کۆمارەکانی ڕووسیایە. دانیشتووەکانی کۆماری داغستان زیاتر بە زمانەکانی قەوقازی باکوور و تورکی دەدوێن. بەم حاڵە ڕووسی زمانی یەکەم و فەڕەسیش زمانی کۆمارەکەیە.
وشەی داغستان لە دوو زمانی تورکی و فارسی پێکھاتووە. "داغ" لە وشەی تورکی بەمانای "کێو" و "ـستان" لە وشەی فارسی بەمانای "ناوچە" پێکھاتووە.
ھەندێک لە ناوچەکانی داغستان لە کاتەکانی جۆراوجۆر بە لێزگیستان، ئاواریا و تارکۆڤ دەناسران.
لەناو ساڵەکانی ١٨٦٠ و ١٩٢٠، داغستان تەنانەت بە پارێزگای داغستان دەگوترا کە باشووری ڕۆژاوای کۆماری داغستانی ئێستای تێدا بوو. سنوورەکانی ئێستا بە سازبوونی کۆماری خۆبەڕێوەبەری سۆسیالیزمی داغستان لە ساڵی ١٩٢١، بە تێکەڵبوونەوەی ناوچەی ڕۆژاوای پارێزگای تێرێک، کە ناوچەیەکی چیایی نییە بەڵام ڕووباری تێرێکی لە بەشی باشووری دەریای کاسپیەن ھەیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە داغستان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article داغستان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.