جێرالدین سو پێج (٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٢٤–١٣ی حوزەیرانی ١٩٨٧) خانمەئەکتەر و دەرھێنەری ئەمریکی بوو.
ئەو بە کارەکانی لە شانۆی برۆدوەی، فیلمەکانی ھۆلیوود و بەرھەمە تەلەفزیۆنییەکان ناوبانگی دەرکرد، چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا جارێک خەڵاتی ئۆسکار، دوو خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، دوو جار خەڵاتێکی خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، ھەروەھا جارێکیش بۆ خەڵاتی بافتا، ھەروەھا جارێکیش پاڵێوراوبووە بۆ خەڵاتی تۆنی.
جێرالدین پێج | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Geraldine Page | |
لەدایکبوون | ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٢٤ Kirksville، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ١٣ی حوزەیرانی ١٩٨٧ نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٦٢ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Geraldine Sue Page |
ھۆی مەرگ | جەڵدەی دڵ |
ھاوسەر | Alexander Schneider، Rip Torn |
منداڵ | Angelica Page |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
پیشە | ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری دۆبلێر، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن |
پەروەردە | DePaul University، Englewood Technical Prep Academy، HB Studio |
قوتابیی | Herbert Berghof |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٥٢ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٧ |
ئەرشیڤەکان لە | Beinecke Rare Book & Manuscript Library |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
پێج خەڵکی کیرکسڤیل، میسووری بوو، ئەو لە پەیمانگای ھونەری شیکاگۆ خوێندبووی ھەروەھا لە نیویۆرکیش، لەگەڵ ھەریەکە لە یوتا ھیگن و لی ستراسبێرگ، ئەمەش بەرلەوەی لە ساڵی ١٩٥٣ بۆیەکەمیجار لە فیلمی Hondo دەربکەوێت، کە بەھۆی ئەم فیلمەشەوە پاڵێوراوکرا بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت لە خەڵاتەکانی ئۆسکار. پێج بەگومانی کۆمۆنیست بوونی، ماوەی ھەشت ساڵان لە ھۆڵیوود خرایە لیستی ڕەشەوە و ھیچ فیلمێکی پێەندرا، لەماوەی ئەم ھەشت ساڵەدا لە بەرھەمە تەلەفزیۆنییەکان دەرکەوتنی ھەبوو، بەم ھۆیەوەش پاڵێوراوێکی بەدەستھێا لە خەڵاتی تۆنی.
پێج لە فیلمەکانی ئێستا کوڕێکی گەورەیت (You're a Big Boy Now؛ ١٩٦٦) ھەروەھا پێت و تیلی (and Pete 'n' Tillie؛ ١٩٧٢) بوو بە پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بۆ پۆلینی باشترین خانمەئەکتەر. لە ساڵی ١٩٧٨، بەشداری کرد لە فیلمی (Interiors)، کە لەلایەن وودی ئاڵن دەرھێنرابوو، پێج خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشتی لە خەڵاتەکای بافتا وەرگرت.
لە ساڵی ١٩٨٥، دوای بەشداریکردنی لە فیلمی (The Trip to Bountiful)، خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمەئەکتەری پێدرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جێرالدین پێج تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جێرالدین پێج, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.