جۆن ڕەسکین (٨ی شوبات ١٨١٩ - ٢٠ی کانوونی دوەمی ١٩٠٠) پێشەنگی ڕەخنەگرانی هونەریی بەڕەگەز ئینگلیز بوو لە سەردەمی ڤیکتۆریادا، هەروەها پشتیوانیکەری هونەر، نیگارکێش، فەیلەسوف، بیرمەندی کۆمەڵایەتی و خێرخوازیش بوو.
نوسراوەکانی لە بوارەکانی جیلۆجیا، تەلارسازی، وێژە، پەروەردە، ڕوەکناسی و ئابووریی سیاسیدا بوون.
ڕەسکین یەکەمجار ناوبانگی بە یەکەم بەرگی کتێبی "نیگارکێشە مۆدێرنەکان" (١٨٤٣) کە وتارێکی درێژکراوەیە بۆ بەرگریکردن لە ئیشی جۆزەف تێرنەر نوسیویەتی و تیایدا پێناسەی ڕۆڵی سەرەکی هونەرمەند بەوە ئەکات کە ئەبێ "ڕاستگۆ بێ لەگەڵ سروشت". دواتریش "Unto This Last" لە ١٨٦٠کاندا کە ئیتر دوور ئەکەوێتەوە لە تەرکیزەکانی پێشووی. ئەو کارەی لەلایەن مەهاتما غاندیەوە وەرگێڕدراوە و ئەوترێ بزوێنەری بزووتنەوەکەی غاندی و هەندێکیش ئەڵێن سەرەتای "بزووتنەوەی سەوز"ە. ناونیشانی "Unto This Last" واتە "تا ئەم کۆتایە"، و ناونیشانەکە لە وانەیەکی بەناوبانگی ئینجیل وەرگیراوە کە تیایدا هەموو کرێکارێک چ سەرەتا هاتبێ لە کۆتاییەوە، وەک یەک ڕۆژانە وەر ئەگرن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جۆن ڕەسکین تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جۆن ڕەسکین, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.