لە ئازار و نیسانی ٢٠٢١، ڕووسیا نزیکەی ١٠٠،٠٠٠ سەربازی گواستەوە سەر سنوورە ھاوبەشەکەیان لەگەڵ ئوکراینا، کە گەورەترین یەکڕیزیی ھێزە ڕووسییەکانە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، ئەو کاتەی ڕووسیا کریمیای داگیر کرد.
ئەم کارە نیگەرانیی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە، لەبەر ئەوەی وادیارە ڕووسیا ھەوڵی داگیرکردنی ئوکراینا دەدات. وێنە سەتەلایتییەکان دەری دەخەن کە ڕووسیا سارووخ و چەکی قورسی تری گواستووەتەوە سەر سنوورەکانی. ئەم گرژییەی ئێستا بەشێکە لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئوکراینا کە ٢٠١٤ دەستی پێ کرد. ڕووسیا دوو مەرجی دانا بۆ ئوکراینا، لەژێر ناوی «گەرەنتیی ئاسایشی»، یەکێکیان ئەوەیە کە نابێت ئوکراینا ببێت بە بەشێک لە ناتۆ، ئەوەی تریان کەمکردنەوەی ھێزەکانی ناتۆیە لە ناوچەکە، و ھەڕەشەی ئەوەی کرد گەر ھیچ کام لەو مەرجانە پێشێل بکرێت، بەبێ ئاگاداریی زیاتر، ھێرشی سەربازی دەکەن.
تەنگژەی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، ٢٠٢١-٢٠٢٢ | |
---|---|
بەشێکە لە | شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا |
بابەتی لاوەکی | Post-Soviet conflicts، Russian colonialism |
وڵات | ڕووسیا، ئوکراینا، بیلاڕووس |
جێ | Russia–Ukraine border، Russian-occupied territories of Ukraine، Western Military District of the Russian Federation، Southern Military District، بیلاڕووس |
پاشکۆ | 2014 Russian invasion of Ukraine |
لەدوای ئەو | ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا ٢٠٢٢ |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٣ی ئازاری ٢٠٢١ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ |
ڕووداوە بەرچاوەکان | Unity Day |
سەردەم | 2021-2022 one-year-period |
بەشداربوو | ھێزە چەکدارەکانی ڕوسیا، کۆماری گەلی دۆنێتسک |
دەبێتە ھۆکاری | reactions to 2021–2022 Russo-Ukrainian crisis |
لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٢ پۆتین سەرۆکی ڕووسیا بە شێوەیەکی فەرمی دانی نا بە سەربەخۆی ھەردوو ھەرێمی لوھانسک و دۆنێتیسک لە دۆنباسی سەر بە ئوکراینا، ھێزی سەربازی بۆ ئەو دوو ناوچەیە نارد، ئەمەش کاردانەوەی ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەوروپایی لێکەوتەوە. ئاماژەیان بەوەدا ئەمە زەنگی جەنگە دژ بە ئوکراینا، دەرچوونە لە ڕێکەوتنامەی مینسک.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تەنگژەی نێوان ڕووسیا و ئوکراینا، ٢٠٢١-٢٠٢٢ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تەنگژەی نێوان ڕووسیا و ئوکراینا، ٢٠٢١-٢٠٢٢, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.