تانگوی نیانزۆ

نیانزۆ تانگوی-ئۆستن کواسی (لەدایکبووی ٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٢)، ناسراو بە تانگوی نیانزۆ، یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری فەڕەنسییە کە یاری دەکات وەک پشتی بەرگریکار بۆ یانەی لالیگا سیڤیلیا.

تانگوی نیانزۆ
تانگوی نیانزۆ
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٨–٢٠١٢ ئیپینای ئەتلەتیکۆ
٢٠١٢–٢٠١٣ سێنارت مۆیسی
٢٠١٣–٢٠١٦ فۆنتەین بلیاو
٢٠١٦–٢٠١٩ ئەکادیمیای پاریس سان جێرمان
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٩–٢٠٢٠ پاریس سان جێرمان ٦ (٢)
٢٠٢٠–٢٠٢٢ بایەرن میونشن ٢٣ (١)
٢٠٢٢- سیڤیلیا ٠ (٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٧–٢٠١٨ ھەڵبژاردەی فەڕەنسای خوار ١٦ ساڵان ١١ (٣)
٢٠١٨–٢٠١٩ ھەڵبژاردەی فەڕەنسای خوار ١٧ ساڵان ١٨ (١)
٢٠١٩ ھەڵبژاردەی فەڕەنسای خوار ١٨ ساڵان ١٢ (١)
٢٠٢١- ھەڵبژاردەی فەڕەنسای خوار ٢٠ ساڵان ٦ (١)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٨ ئایاری ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ٢٧ ئازاری ٢٠٢٢

کاروانی یانە

پاریس سان-جێرمان

دەرچووی ئەکادیمیای پاریس سان-جێرمان بوو، نیانزۆ یەکەم یاری پیشەگەری خۆی لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەنجامدا لە بردنەوەی ٣–١ لە خولدا بەرامبەر مۆنبیلییە. دوای چەند ڕۆژێکی تر، لە یەکەم یاری خۆی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا یاری کرد کاتێک پاریس ٥–٠ سەرکەوتن بەسەر گالاتاساری.

نیانزۆ یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–٠ی جامی فەڕەنسا بەرامبەر ڕییمز لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. ئەم گۆڵەی کە تۆمارکرد چوار ھەزارەمین گۆڵ بوو لە مێژووی یانەی پاریس سان جێرمان. دوو گۆڵی یەکەمی خۆی لە خولی فەڕەنسیدا (لیگ١) تۆمارکرد لە یارییەکدا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان کە ٤–٤ بەرامبەر بوون لەگەڵ ئامینس لە ١٥ شوباتی ٢٠٢٢. لە ١١ی ئازار، نیانزۆ کۆتا یاری خۆی بۆ پاریس ئەنجامدا، بە بردنەوەی ٢–٠ لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەرامبەر بۆروسیای دۆرتمۆند. دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی، یانەکەی پاریسی بەجێھێشت و بە خۆڕایی گرێبەستی لەگەڵ بایەرن میونشن ئەنجامدا.

بایەرن میونشن

لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٠، یانەی بۆندسلیگا بایەرن میونشن گرێبەستێک بۆ ماوەی چوار ساڵ لەگەڵ نیانزۆ ڕاگەیاند. لە ٢٨ی تشرینی دووەمدا یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا لە بردنەوەی ٣–١ لە خولدا بەرامبەر ڤی ئێف بی شتوتگارت. لە ١٢ی کانوونی یەکەمدا، نیانزۆ تووشی پێکان ھات و بۆ ماوەی یەک بۆ دوو مانگ دوورکەوتەوە. پێکانەکە بەھۆی پێکانێکی پێشوو بوو کە لە سەرەتای وەرزی ٢٠٢٠–٢١ ڕوویدابوو. گەڕانەوەی ئەو درەنگتر بوو لەوەی چاوەڕوان دەکرا، چونکە وەک یەدەگ بەشداری کرد لە لە یارییەکدا کە ١–١ بوون بەرامبەر یونیۆن بەرلین لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢١.

سیڤیلیا

لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢، نیانزۆ گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ یانەی سیڤیلیای ئیسپانی واژوو کرد.

کاروانی نێودەوڵەتی

لە فەڕەنسا لەدایکبووە، نیانزۆ بە ڕەچەڵەک ئیڤوارییە. نیانزۆ یاریزانێکی لاوانی فەڕەنسییە. بەشێک بوو لەو پێکھاتەیەی کە گەیشتە پێش کۆتایی لە پاڵەوانێتی ئەورووپی خوار ١٧ ساڵانی ٢٠١٩.

بەشێکی گرنگ بوو لە تیمی فەڕەنسا کە پلەی سێیەمی بەدەستھێنا لە جامی جیھانی خوار ١٧ ساڵانی فیفا لە ٢٠١٩دا. ھەر حەوت یارییەکەی فەڕەنسا بە سەرەکی یاری کرد و گۆڵی یەکسانی تۆمارکرد لە بردنەوەی تیپەکەی پێش چارەکی کۆتایی ٦–١ بەرامبەر ئیسپانیا.

ئاماری کاروانی وەرزشی

    ھەتا ٨ ئایاری ٢٠٢٢
یانە وەرز خول جام کیشوەرەکان ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست ئەپەکان ئامانجەکان ئەپەکان ئامانجەکان ئەپەکان ئامانجەکان ئەپەکان ئامانجەکان ئەپەکان ئامانجەکان
پاریس سان-جێرمان ٢٠١٩–٢٠ خولی فەڕەنسی ٦ ٢ ٣ ٠ 2 ٠ 2 ١ ١٣ ٣
Bayern Munich ٢٠٢٠–٢١ بۆندسلیگا ٦ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٦ ٠
٢٠٢١–٢٢ بۆندسلیگا ١٧ ١ ١ ٠ ٤ ٠ ٠ ٠ ٢٢ ١
٢٠٢٢–٢٣ بۆندسلیگا ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠
کۆی گشتی ٢٣ ١ ١ ٠ ٤ ٠ ٠ ٠ ٢٨ ١
تەواوی کاروانی وەرزشی ٢٩ ٣ ٤ ٠ ٦ ٠ ٢ ١ ٤١ ٤

ڕێزلێنان

پاریس سان-جێرمان

  • خولی پلە یەکی فەڕەنسی: ٢٠١٩–٢٠
  • جامی فەڕەنسا: ٢٠١٩–٢٠
  • جامی لیگ: ٢٠١٩–٢٠
  • دووەم بوون لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا: ٢٠١٩–٢٠

بایەرن میونشن

  • بۆندسلیگا: ٢٠٢٠–٢١، ٢٠٢١–٢٢
  • جامی سوپەری ئەڵمانیا: ٢٠٢١، ٢٠٢٢

فەڕەنسا خوار ١٧ ساڵان

  • پلەی سێیەمی جامی جیھانی خوار ١٧ ساڵانی فیفا: ٢٠١٩

تاکەکەسی

  • تیتی دی ئۆر: ٢٠١٩

سەرچاوەکان

Tags:

تانگوی نیانزۆ کاروانی یانەتانگوی نیانزۆ کاروانی نێودەوڵەتیتانگوی نیانزۆ ئاماری کاروانی وەرزشیتانگوی نیانزۆ ڕێزلێنانتانگوی نیانزۆ سەرچاوەکانتانگوی نیانزۆبەرگریکار (تۆپی پێ)تۆپی پێلالیگایانەی سێڤیلیا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئیسپانیاماکوان کەریمجوولەکە ئەشکەنازییەکان١٩٨٤ (ڕۆمان)بەقەرەوەلی دێوانەکونەڕەشمەولەویدەستپێکشەڕی جەمەلئێدگار دی والگورجستانبێخودڕەنج سەنگاویعەبدولسەلام بارزانیدوورگەی کیشزەندییەکاننامە گۆڕینەوەکەی سالم و نالیمەھابادموەتتەئی مالیکعێراقکاردووسنەھیندستانئەولیا چەلەبیڕۆکستار نیو ئینگلاندشەڕی نێوخۆییی ئەمریکاکەرکووکڕانیەکیشوەرحامید بێھدادھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ١٩٩٢سەدەکانی ناوینئەشکەوتی شانەدەرفاشیزمکارڵ مارکسناتالیا دایەر٢٠٠٦پارێزگاکانی کوردستانناسر ڕەزازیگریگۆر مەندلمێکوتەدیناری عێراقیتاجیکستانبافڵ تاڵەبانیسەرینپانپانۆکێکفری٢٦٢ (ژمارە)کەلووی شێرمحەممەدیەکێتیی سۆڤیەتخوێندنی مێژووی ھونەردووەمین شەڕی کوردانی عێراقئەفغانستانمافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریدڵنەورۆزڕێکەوتننامەی جەزائیرسلێمانیشەڕی چاڵدێرانتیک تۆک١٣٢ (ژمارە)مانگشەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)کوارگڕۆمانھەرێمی کوردستانکەلارلیبێریاباتمان (زنجیرە)ئاڵای کوردستانسەحیحی بوخاریڕشتەی مرواریخانزادی سۆرانپارێزگای ھەڵەبجەشێخ عوبەیدوڵڵای نەھری🡆 More