ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٨ (بە ئینگلیزی: 1908 Summer Olympics) ھەروەھا ناسراویشە بە (ئۆڵۆمپیادی لەندەن) پێشبڕکێیەکی ھەمەجۆری وەرزشی نێودەوڵەتییە، کە لە شاری لەندەنی شانشینی بەریتانیا لە ٢٧ی نیسان تا ٣١ تشرینی یەکەمی ١٩٠٨ یارییەکانی بەڕێوەچوو.
یەکەم جار بڕیار بوو ئەم خولەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد، شاری ڕۆمای، ئیتالیا میوانداریی بکات بەڵام بەھۆی تەقینەوەی گڕکانی چیای ڤێسۆڤیۆس لە ساڵی ١٩٠٦ و مردنی ١٠٠ کەس توانایی ئیتاڵیا بۆ میوانداری کردنی یارییەکان لاواز بوو، بەو ھۆیەوە بەفەرمی بڕیاردرا یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ئەم خولە لە شاری لەندەن بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا بەڕێوەبچێت. بەڵام ساڵی ١٩٦٠ شاری ڕۆمای ئیتالیا میوانداریی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٠ی کرد. سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵمپیاد بۆ یارییەکانی ئەم خولە بارۆن پییەر دوو کوبرتین بوو. ماوەی پاڵەوانییەتییەکە ١٨٧ ڕۆژ بوو (شەش مانگ و چوار ڕۆژ) ئەمەش درێژترین و زۆرترین ماوە بوو لە مێژووی ھاوچەرخی ئۆڵۆمپیاد. بەڵام لە خولەکانی دیکە گۆڕانکاری لە ماوەکەیدا کرا ساڵی ١٩١٢ ماوەکەی ١٦ ڕۆژ بوو، و ساڵی ١٩٢٨ تا ١٩٩٢ لە نێوان ١٥ بۆ ١٨ ڕۆژ بوو، و لە ساڵی ١٩٩٦ تا ئێستا ماوەکەی کرا بە ١٧ ڕۆژ.
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٨ | |
---|---|
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der IV. Olympiad | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
وڵات | شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و ئێرلەندا |
جێ | White City Stadium، لەندەن |
پۆتانی شوێن | |
پاشکۆ | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٤، 1906 Intercalated Games |
لەدوای ئەو | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩١٢ |
ژمارەی چاپ | 4 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٠٨ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٧ی نیسانی ١٩٠٨ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٨ |
Officially opened by | ئێدواردی حەوتەم |
بەشداربوو | David Baidet |
وێبگە | https://olympics.com/en/olympic-games/london-1908 |
بەستەری وەسفکراو | https://www.sports-reference.com/olympics/summer/1908/ |
٢٢ لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نەتەوە جیاوازەکان بەشدارییان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ١٩٠٨ کرد. فلەندا، تورکیا، نیووزلەندا، بۆیەکەم جار بەشدارییان کرد.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٨ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٨, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.