ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٤ (بە ئینگلیزی: 1904 Summer Olympics؛ بە فەرمی :Games of the III Olympiad ؛ ھەروەھا ناسراویشە بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی سانت لویس) پاڵەوانییەتیەکی نێودەوڵەتی وەرزشییە، سێیەمین خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەبوو.
لە شاری سانت لویسی ویلایەتی میسۆری، ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لە نێوان لە ١ی تەممووز تا ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٠٤ بەڕێوەچوو.یەکەم جار بوو کە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە دەرەوەی ئەورووپا ئەنجام بدرێت. بەھۆی جەنگی نێوان رووس و ژاپۆن ھەروەھا دووری و دژواری گەشتکردن بۆ سانت لویس، بووە ھۆی ئەوەی ڕێژەی بەشداریی وەرزشوانان لەدەروەی ئەمریکا و کەنەدا کەمتر بێت. تەنھا ٦٢ کەس لەو ٦٥١ وەرزشوانانەی بەشداریی یارییەکانیان کردووە لە دەرەوەی ئەمریکای باکوورەوە ھاتبوون کە نێونەرایەتی ١٢ بۆ ١٥ وڵات بوون. وەرزشوانانی ئەمریکا بە کۆکردنەوەی ٢٣١ مەدالیای جۆراوجۆر پلەیە یەکەمیان بەدەست ھێنا.
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٤ | |
---|---|
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der III. Olympiad | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
جێ | Francis Olympic Field، St. Louis |
پاشکۆ | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٠ |
لەدوای ئەو | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٨، 1906 Intercalated Games |
ژمارەی چاپ | 3 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٠٤ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١ی تەممووزی ١٩٠٤ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٠٤ |
Officially opened by | David R. Francis |
بەشداربوو | نەرویژ لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٤ |
وێبگە | https://olympics.com/en/olympic-games/st-louis-1904 |
بەستەری وەسفکراو | https://www.sports-reference.com/olympics/summer/1904/ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٤ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٤, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.