ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٨ (بە ھۆلەندی: Olympische Zomerspelen 1928)، بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی نۆیەم و بە گشتی بە ئۆڵۆمپیادی ئەمستردام ١٩٢٨ ناسراوە، ڕووداوێکی نێودەوڵەتی فرە وەرزشی بوو کە لە ٢٨ی تەممووز ئاھەنگی کردنەوەی یارییەکانی بەڕێوەچوو و لە ١٢ی ئابی ١٩٢٨ لە ئەمستەردام لە ھۆڵەندا کۆتایی بەخولەکە ھات.
شاری ئەمستەردام پێشتر بەشداری لە بەدەست ھێنانی مافی میوانداری کردنی ئۆڵۆمپیادەکانی ١٩٢٠، ١٩٢٤ کردبوو بەڵام لە ھەردوو جارەکە نەیتوانی مافی میوانداری کردنەکە بەدەست بھێنێت . بۆ میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی ١٩٢٨ جارێکی دیکە ھۆڵندا شاری ئەمستەردامی کاندیدکردەوە، توانی مافەکە بەدەست بھێنێت . لەم خولەی ئۆڵۆمپیاد دا ٢٨٨٣ (٢٦٠٦ پیاو، ٢٧٧ ژن) وەرزشوان لە ٤٦ نەتەوەی جیاواز بەشداری ١٠٩ یاری لە ١٣ ڕوودای ڕکابەری وەرزشی کرد. ئەمریکا زۆرترین میدالیای زێڕ و کۆی گشتی بەدەستھێنا. ئەڵمانیا بە پلەی دووەم و فلەند پلەی سێیەمی بەدەست ھێنا.
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٨ | |
---|---|
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der IX. Olympiad | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
وڵات | ھۆلەند |
جێ | Olympic Stadium، ئەمستردام |
پاشکۆ | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٤ |
لەدوای ئەو | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٢ |
ژمارەی چاپ | 9 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٨ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٨ی تەممووزی ١٩٢٨ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١٢ی ئابی ١٩٢٨ |
Officially opened by | Prince Hendrik, Prince Consort of the Netherlands |
Oath made by | Harry Dénis |
وێبگە | https://olympics.com/en/olympic-games/amsterdam-1928 |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٨ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٨, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.