ئووم کولسووم کچی محەممەد کوڕی عەبدوڵڵا (٦٠٣–٦٣٠ز) سێیەم کچی پێغەمبەر محەممەدە لە ھاوسەرەکەی خەدیجە کچی خوویلید، دوای زەینەب و ڕوقەیییە.
پێغەمبەر کچەکەی دا بە عوسمانی کوڕی عەفان دوای ئەوەی عوتەیبە کوڕی ئەبوو لەھەب لە ڕق و کینە بۆ باوکی لێی جیابووەوە، و دوای ئەوەی باوکی فەرمانی پێکرد ئەو کارە بکات، شەش ساڵ پێش پێغەمبەرایەتی لەدایکبووە، و درکی بە ئیسلام کرد و کۆچی کرد بۆ مەدینە و لە ساڵی ٩ی کۆچی لای ھاوسەرەکەی عوسمانی کوڕی عەفان کۆچی دوایی کرد و تەمەنی لەو کاتەدا ٢٧ ساڵ بوو.
ئووم کولسووم کچی محەممەد | |
---|---|
أم کلثوم بنت محمد | |
لەدایکبوون | ٦٠٣ز |
مەرگ | تشرینی دووەم، ٦٣٠ (تەمەن ٢٧) |
شوێنی حەوانەوە | جەننەت ئەلباقی، مەدینە (ئێستا عەرەبستانی سعوودی) |
ھاوسەر | عوسمانی کوڕی عەفان |
باوان |
|
خزمەکان | قاسم (full-brother) Ruqayya (full-sister) زەینەب (full-sister) عەبدوڵا (full-brother) فاتیمە (full-sister) Ibrahim (half-brother) عەلی (brother-in-law & fathers cousin) ئەبوو ئەلعەس (brother-in-law & maternal-cousin) |
خێزان | ماڵی پێغەمبەر محەممەد |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئووم کولسووم کچی محەممەد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.