فاتیمە کچی محەممەد ناسراو بە فاتیمە زەھرا (بە عەرەبی: فَاطِمَة ٱبْنَت مُحَمَّد؛ لەدایکبووی ٦١٥ - مردووی ٢٨ی ئابی ٦٣٢) کچی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد و خەدیجە، و ژنی عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب بوو.
بەگوێرەی بیرووباوەڕی سوننە، فاتیمە کچە بچووکەکەی محەممەد بوو، و بەگوێرەی شیعە، تاکە منداڵی خوێنیی نێوان محەممەد و خەدیجە بوو. ھاوسەرەکەی فاتیمە، عەلی چوارەمین و کۆتا خوولەفای ڕاشیدین و یەکەم ئیمامی شیعە بوو. ئەوان بەیەکەوە دوو منداڵیان بوو بەناوەکانی حەسەن و حوسێن؛ دووەم و سێیەم ئیمامەکانی شیعە. فاتیمە یەکێکە لە ژنە ڕێزلێگیراوەکانی ئیسلام و نازناوی گەورەی ژنانی جیهانی هەیە، کە لە تەمەنی منداڵیدا لە باوکی نزیک بوو و لە کاتە دژوارەکاندا ھاوکاریی کردووە. دواتریش بە ھەمان شێوە ھاوکاری ھاوسەر و منداڵەکانی بووە. فاتیمە تاکە منداڵی محەممەدە کە کوڕی بووبێت و تەمەنیان لە قۆناغی منداڵیدا تێپەڕیبێت.
فاتمە | |
---|---|
بە عەرەبی: فَاطِمَةُ الزَّهْرَاء | |
لەدایکبوون | ٢٧ی تەممووزی ٠٦٠٤ مەککە، عەرەبستانی سعوودی |
مردن | ١٤ی کانوونی یەکەمی ٦٣٢ مەدینە، عەرەبستانی سعوودی | (٢٨ ساڵ ژیاوە)
بەشێکە لە | ھاوەڵان |
شوێنی ناشتن | گۆرستانی ئەلباقیع |
باوک | محەممەد |
دایک | خەدیجەی کچی خوەیلد |
ھاوسەر | عەلی کوڕی ئەبووتالیب |
منداڵ | Umm Kulthum bint Ali ibn Abi Talib، زەینەب کچی عەلی، موحسین کوڕی عەلی، حەسەن کوڕی عەلی، حوسێن کوڕی عەلی |
ئایین | ئیسلام |
فاتیمە لەناو جیھانی ئیسلامیدا بەردەوام ناوێکی ڕێزلێگیراو بووە، و یەکێکە لەو ناوانەی کە زۆرترین کچی موسڵمان ناویان لێ نراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فاتیمەی زەھرا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فاتیمەی زەھرا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.