تەکنۆلۆژیای زانیاری یان فەنیاری زانیاری، (بە ئینگلیزی: Information Technology) کە بە IT دەناسرێت و زۆرجار نووسەرانی کوردیش بە ئایتی ناوی دەبەن.
بە گوێرەی لێکدانەوەی "ئەنجومەنی فەنیاری زانیاری ئەمریکا" (ITAA)، فەنیاری زانیاری دەپەرژێتە سەر: "لێکۆڵینەوە، داڕشتن، پەرەپێدان، جێبەجێ کردن، پشتیوانی و بەڕێوەبردنی سیستەمگەلی زانیاری بەستراو بە کۆمپیوتەرەوە، بە تایبەت نەرمامێر و سەختامێر".
بە کورتی فەنیاری زانیاری بە کۆمپیوتەر و نەرمامێرەوە گرێدراوە تا زانیاری بە شێوەیەکی دڵنیا و ھێمن ئاڵوگۆڕ بکرێت. فەنیاری زانیاری زۆر بەربڵاوتر لە زانستی کەمپیوتەرە، لە ڕاستیدا زانستی کەمپیوتەر بە ھەموو بەشەکانییەوە لە خزمەتی ئەودایە. ئەوڕۆکە لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا زۆر بایەخ بە تەکنەلۆژیای زانیاری دەدەن و ھەوڵ دەدرێ خەڵک لەم تەکنۆڵۆجییە زیاتر نزیک بێتەوە، زۆربەی کاروبارەکان لەم ڕێگایەوە بەڕێ دەچێ و کات و دارایی کەمتر بە فێڕۆ دەدرێت. بۆ نموونە خەڵک کەمتر پێویستیان بە پۆستە و بانک دەبێ. لە ماڵەوە دەتوانن نامە بنێرن، قەرزەکانیان بدەنەوە، شتومەک بکڕن، کۆنفرانس بدەن، سەیری فیلم بکەن، گوێ لە گۆرانی بگرن، ئێزگەی ڕادیۆیی دامەرزێنن، گوێبیستی ھەموو جۆرەبلاڤۆکێکی دەنگی ببن، چاپەمەنییەکان بخوێننەوە، یاری بکەن، لەگەڵ خەڵک لە سەرانسەری جیھاندا ھاوکات پێوەندی بگرن، بیروڕای خۆیان دەربڕن و کەسیش نەتوانێ سانسۆریان بکا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تەکنۆلۆژیای زانیاری تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تەکنۆلۆژیای زانیاری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.