ئاناکسیمینیس ناسراو بە ئاناکسیمینیسی میلیتۆسی (بە یۆنانی: Ἀναξιμένης ὁ Μιλήσιος؛ لەدایکبووی ٥٨٦ – مردووی ٥٢٦ی پێش زایین) فەیلەسووفێکی یۆنانی کۆن بوو.
ھی سەردەمی پێش سوقرات، کە لە نیوەی دووەمی سەدەی شەشەمی پێش زاییندا چالاک بووە. لە کارەکانی ھیچ نەماوە و، بەم بۆنەوە وردەکارییەکان لەبارەی ژیانییەوە ناڕوون و لێڵە. ئەوەی کە ئەمڕۆ لەبارەی ئایدیا و فەلسەفەکەیەوە زانراوە بەھۆی تێبینییەکانی ئەرەستوو و دیکەی نووسەرانی مێژووی فەلسەفەی یۆنانەوەیە.
ئاناکسیمینیس | |
---|---|
Ἀναξιμένης | |
لەدایکبوون | بەن. ٥٨٥ پز میلیتۆس |
مەرگ | بەن. ٥٢٥ پز، بەن. ٥٢٨ پز (بە تەمەنی ھەڵە: Need valid year, month, day ) میلیتۆس |
پیشە | فەیلەسووف، ئەستێرەناس، نووسەر، پڕۆزایست |
ئاناکسیمینیس زۆرتر بەوە ناسراو و بەناوبانگە کە دۆستی کەمتەمەن یا قوتابیی ئاناکسیماندرۆس بووە. ئاناکسیماندرۆسیش خۆی قوتابیی تالیس بووە و، ئەم سێ کەسە پێکەوە ئەو قوتابخانە فیکرییە پێک دێنن کە بە قوتابخانەی میلیتۆسی ناوی دەر کردووە و وەکوو سەرچاوکەی فەلسفەی ڕۆژاوایی چاوی لێ ئەکرێت.
ھەر وەک ئاناکسیماندرۆس و تالیس، ئەمیش بە دوای دەستنیشانکردنی ئەو تاقانە واقیعە شاراوە و بنەڕەتییەوە بوو کە پیان ئەوت ئارخێ و لایان وا بوو کە ھەموو شتەکانی ناو ئەم دنیایەی لێ دروست بووە. ھەر ئەوەی کە بە لای تالیسەوە «ئاو» و بە لای ئاناکسیماندرۆسەوە جەوھەرێکی بێسنوور یا ئاپەیرۆن بوو، ئاناکسیمینیس ئەیوت «ھەوا» یە. ئەو تیۆریی مامۆستاکانی خۆی دا بە دواوەوە و وتی ھەموو شت لە سروشتدا لە ھەوا (یا ھەڵم یا مژ) دروست بووە. ئاگر ھەوای ناسکەوبووە، ئاو و خاکیش ھەوای خەسەوبوون.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاناکسیمینیس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئاناکسیمینیس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.