فەلسەفەی پێشسوقراتی فەلسەفەی یۆنانی کۆنە بەر لە سوقرات، وە ھەروەھا قوتابخانەگەلی ھاوسەردەمی سوقرات کە لە ژێر کاریگەریی ئەودا نەبوون.
لە ئەورووپای کۆندا فەیلەسووفەکانی پێش سوقراتیان بە فەیلەسووفی فیزیکی یان سروشتی ناو دەبرد. پرس و کۆڵینەوەکانیان سروشت و کۆمەڵگا و ئەخلاق و دینی لەبەر دەگرت و، ھەوڵیان ئەوە بوو بنەڕەتی ڕوونکردنەوەکانیان لەسەر پرەنسیپگەلی سروشتییەوە بێ، نەک کردەوەی خواکان. بۆ ئەوان جیھان کۆسمۆس بوو، واتە شتێکی ڕێکوپێک کە لە ڕێگای لێپرسینەوەی ئاقڵانەوە شیاوی تێگەیشتنە.
فەلسەفەی پێشسوقراتی لە سەدەی شەشەمی پێش زایین و بە ھۆی سێ کەس لە خەڵکی شاری میلیتۆسەوە وەدی ھات: تالیس و ئاناکسیماندرۆس و ئاناکسیمینیس. ھەر سێی ئەمانە ئەیانویست ئارخێی جیھان دەسنیشان بکەن، یانی ئەو ماکە سەرەتایییە کە ھەموو شتەکانی تری لێ دروست بووە. ئەو ئارخێیە بە لای تالیسەوە ئاو و بە لای ئاناکسیماندرۆسەوە ئاپەیرۆن ( بێدوایی) و بە لای ئاناکسیمینیسەوە ھەوا بوو.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فەلسەفەی پێشسوقراتی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فەلسەفەی پێشسوقراتی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.