ئیلیا چاڤچاڤادزێ: کەسایەتییەکی گورجی

شازادە ئیلیا چاڤچاڤادزێ (بە گورجی: ილია ჭავჭავაძე؛ ٨ی تشرینی دووەمی ١٨٣٧ – ١٢ی ئەیلوولی ١٩٠٧) ڕۆژنامەنووس، نووسەر، شاعیر و کەسایەتییەکی ناسراوی گورجییە، بە پێشڕەوی زیندووکردنەوەی ناسیۆنالیزمی گورجی دادەنرێت، زمان، ئەدەب و کولتووری گورجستانی دووبارە پەرە پێدایەوە و خستیەوە نێو فەرھەنگی گورجستان، کە لە لێواری داڕمان و نەماندا بوو.

لە گورجستان بە «باوکی نەتەوە» دادەنرێت.

ئیلیا چاڤچاڤادزێ
ئیلیا چاڤچاڤادزێ: ژیان, سەرچاوەکان
ناوی خۆماڵی
ილია ჭავჭავაძე
لەدایکبوون (١٨٣٧-١١-0٨) ٨ی تشرینی دووەمی ١٨٣٧
قڤارلی، پارێزگای گورجستان، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی (کاخێتی، گورجستان)
مردن١٢ی ئەیلوولی ١٩٠٧(١٩٠٧-٠٩-١٢) (٦٩ ساڵ ژیاوە)
تسیتساموری، پارێزگای تیفلیس، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
گۆڕ (گڵکۆ)پانتیۆنی متاتسمیندا، تبلیس
پیشەیاسادانەر، شاعیر، ڕۆماننووس، فەیلەسووف
نەتەوەگورجی
واژووئیلیا چاڤچاڤادزێ: ژیان, سەرچاوەکان

سەرکردەی بزووتنەوەی ڕۆشنبیری گەنجان بوو لە گورجستان، کە ئەرکی بزووتنەوەکە بڵاوکردنەوەی ئایدیای لیبڕاڵی ھاوچەرخ و ئەورووپیی بوو لە گورجستان. ئیلیا، دوو ڕۆژنامەی سەردەمییانەی بە ناوەکانی ساکارتڤێلۆوس مامبێ و ئیڤریا دامەزراند. ڕۆڵێکی گرنگی لە دروستکردنی یەکەم پێکھاتەی دارایی لە گورجستان ھەبوو.

ژیان

ژیانی سیاسی

ئیلیا چاڤچاڤادزێ، نووسەر و بیرمەندێکی بەرھەمدار بوو و بەرھەمەکانی ڕۆڵێکی گرینگیان لە داڕشتنی شوناس و ھۆشیاریی نەتەوەییی گورجستاندا ھەبوو. ھەروەھا داکۆکیکارێکی سەرسەختی حوکمڕانیی دیموکراسی و دەستووری بووە، و بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم بەھایانە لە گورجستان کاری کردووە. لە ١٨٦١ ڕۆژنامەی ساکارتڤێلۆوس مامبێی دامەزراندووە، کە بنکەکەی لە شاری تبلیسی پایتەختی گورجستانی ئێستایە، کە بوو بە یەکێک لە دەنگە پێشەنگییەکانی سیاسەت و کولتووری لە گورجستان. دواتر لە دامەزراندنی پارتی دیموکراتیی نیشتمانیی گورجستان بەشدار بوو کە بانگەشەی بۆ سەربەخۆیی و چارەی خۆنووسینی گورجستان دەکرد.

ژیانی سیاسیی ئیلیا بە چەندین دەستگیرکردن، زیندانیکردن و دەربەدەربوون بەسەر چووە، بەڵام تا مردنی لە کارکردن بۆ دۆزی سەربەخۆییی خەڵکی گورجستان دژی ئیمپڕاتۆریەتیی ڕووسی بەردەوام بووە، لە ١٩٠٧ لەلایەن بەکرێگیراوێکی ڕووسییەوە تیرۆر کرا.

میراتییەکەی

لە ئەنجامی مردنی چاڤچاڤادزێ، سۆشیاڵدیموکراتەکانی جۆرجیا و بەتایبەتی مەنشەفیکەکان دەستیان کرد بە خۆ زاڵکردن و دەسەڵات بەسەر خەڵکی جۆرجیادا. لە کۆتاییدا، دوای جیابوونەوەی کاتیی ڕووسیا، مەنشەفیکەکانی جۆرجیا بڕیاریاندا بە دەوڵەتبوونی جۆرجیا زیندوو بکەنەوە و لە ٢٦ی ئایاری ١٩١٨ سەربەخۆیییان ڕاگەیاند. دوای شەڕی نێوخۆیی ڕووسیا و درووستبوونی یەکێتیی سۆڤیەت و لکاندنی جۆرجیا بە یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٢١، چاڤچاڤادزێ بوو بە یەکێک لە ناسیۆنالیزمە جۆرجییەکان و ھێمای ئازادی و ڕزگاری نەتەوەیی جۆرجیا، بە سەرکردەی ڕووحیی جۆرجییەکانیش دادەنرا.

سەرچاوەکان

Tags:

ئیلیا چاڤچاڤادزێ ژیانئیلیا چاڤچاڤادزێ سەرچاوەکانئیلیا چاڤچاڤادزێئەدەبجۆرجیازمانی گورجیشاعیرناسیۆنالیزمنووسەرڕۆژنامەنووسکولتوور

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

فەلسەفەی سەدەکانی ناوەڕاستکورد لە ئێراننیلزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزسوریالیزمخورماڕۆژژمێرکەلاربەغدانامەی داواکاریھەڵسەنگاندنسەقزبابلئایدیۆلۆجیسوارە ئیلخانیزادەڕیالیزمتێنستۆپی پێزەردەشتھەڵبژاردنی ناوچەیی باکووری کوردستان و تورکیا (٢٠٢٤)پێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوەسەفینشێوازی وانەگوتنەوەتیۆریی X و تیۆریی Yجەلادەت عالی بەدرخانتۆپی دەستقالەمەڕەمووشەک ھەڵگرگورچیلەکۆیەمالیک کوڕی ئەنەسسەلەفیغەززەنەخۆشیی ئەلزھایمەرنێوانی ئەستێرەکان (فیلم)شیعرئێرانپارێزگای سلێمانیناریئەلقاعیدەئەلفوبێکانی کوردیکارڵ مارکسبەردە ڕەشەکەڕەگەزپەرستیقەزای مێرگەسۆرچالاکیی جنسیی مرۆڤتورکیاتەکنۆلۆژیاسەبری بۆتانیتووکوردیی ناوەندیڕەزا شامەلا خەلیلی سێرتیگەردوونگەردیلەمێژووی ئێرانیانەی تۆپی پێی بارسێلۆناڕەجەب تەییب ئەردۆغانکەرکووکقەرەداغنەوشیروان مستەفامومتاز مەحەلتۆفیق وەھبیشێرپەنجەشێخ مەحموودی حەفیدزێدان ئیقبالدایک و باوکئاوێنەبەھارئەبووبەکری سدیقبازرگانیمارکۆ پۆلۆورمێکۆمپیوتەر🡆 More