ھەنسکی ئاسمان فیلمێکی کوردییە لە دەرھێنانی شەھرام قادر؛ ساڵی ٢٠١٨ بەرھەم ھاتووە.
ھەنسکی ئاسمان Cry of the Sky | |
دەرھێنەر | شەھرام قادر |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ڕیشوان ئیبراھیم ڕاژان عەزیز |
نووسین | شەھرام قادر |
کاست | کەژان ئەسەدی ئارارات زەردەشتی |
مۆسیقا | پەیام کاکل |
وێنەگری سینەمایی | فەلاح حەسەن |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠١٨ |
ماوەی فیلم | ٨٥ خولەک |
وڵات | باشووری کوردستان |
زمان | کوردیی ناوەندی |
خەڵاتەکان | خەڵاتی باشترین دەرھێنەر لە فێستیڤاڵی نێودەڵەتیی TIFF لە ھیندستان |
ھەنسکی ئاسمان گێڕانەوەیەکی خێرای بەرخۆدانی پێشمەرگە ھەر لە شۆڕشی ئەیلوولەوە، ھەتاکوو شەڕی دژ بە داعشە؛ ھەروەھا لە ڕێگەی ژیانی خەڵکی لادێیەکی باشووری کوردستان بەسەر نسکۆی شۆڕش، ڕێکەوتنامەی ئەلجەزایر و ئاوارەیی ساڵی ١٩٧٥دا دێتەوە. فیلمەکە لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەوکاتی کوردستان دەخاتە ڕوو.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەنسکی ئاسمان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.