ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨

هێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨ (ھەروەھا پێی دەگوترێت: ٢٦/١١) چەند هێرشێکی تیرۆریستی بوو لەلایەن گرووپێکەوە کە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ کرایە سەر شاری مومبای لە هیندستان.

ھێرشەکە لەلایەن گرووپی لەشکر تەییبە ئەنجام درا کە گرووپێکی پاکستانی بوون، لە ١٢ ناوچەی مومبای چەندین ڕووداوی تەقەکردن و تەقینەوە لە ماوەی چوار ڕۆژدا لە مومبای ڕوویاندا. ڕووداوەکە بەخێرایی لە ئاستی جیهان دەنگدانەوەی هەبوو، کە لە ٢٦ی تشرینی دووەم تاکوو ٢٩ی تشرینی دووەم درێژەی کێشا. بەلانی کەم ١٧٤ کەس مردن، لەنێویاندا ٩ چەکدار هەبوون وە زیاتر لە ٣٠٠ کەسیش برینداربوون.

ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨
شوێنی ڕووداوەکان
شوێنمومبای
  • لیۆپۆلد کافێ
  • وێستگەی شەمەندەفەری چاتراپاتی شیڤاجی
  • تاج مەحەل پالاس ھۆتێل
  • ئۆبێرۆی گرووپ
  • نەخۆشخانەی کاما
  • نەریمان ھاوس
ڕێکەوت٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ (2008-11-26) – ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ (2008-11-29)
٢١:٣٠ (٢٦/١١) – ٠٨:٠٠ (٢٩/١١) (بەکاتی ھیند (UTC+05:30))
چەکوچۆڵ(ەکان)ئەی کەی-٤٧، ئار دی ئێکس، ئای ئی دی س، ڕوماننە
قوربانی١٦٦ کەس مردن + ٩ چەکداری ھێرشەکە
ھەنگاونەر(انی) تۆمەتبارزەکی رەحمان لەکھوی
لەشکر تەیبە
ژمارەی بەشداربووان١٠

هەشت لە شوێنەکانی هێرشەکە لە باشووری مومبای ڕوویان دابوو لەوانە وێستگەی شەمەندەفەری چاتراپاتی شیڤاجی، ئۆبێرۆی گرووپ، لیۆپۆلد کافێ، نەخۆشخانەی جاما، نەریمان ھاوس کە سەنتەرێکی کۆمەڵگای جوولەکەیە لە مومبای، تاج مەحەل پالاس ھۆتێل، وە مێترۆ سینەما. هەروەها کۆڵانی پشت باڵەخانەی تایمز ئۆف ئیندیا و کۆلێژی ست خاڤێر. تەقینەوەیەکیش لە ناوچەی مازاگاون ڕوویدا. لە بەرەبەیانی ٢٨ی تشرینی دووەم، سەرجەم ناوچەکان کۆنترۆڵ کرایەوە لەلایەن ئاسایش و پۆلیسی مومبای جگە لە تاج هۆتێل نەبێت. لە ٢٩ی تشرینی دووەم، ھێزی پاسەوانی ئاسایشی نەتەوەیی ھیند (NSG) ئۆپەراسیۆنی بلاک تۆرنادۆیان ئەنجامدا بۆ کوشتنی ئەو چەکدارانەی کە لە تاج هۆتێل مابوونەوە و لە ئەرکەکەیان سەرکەوتوو بوون و هێرشەکەیان بۆ سەر مومبای بە کۆتایی ھێنا.

پاکستان ھێرشکردنە سەر مومبای ئیدانە کرد. بەھۆی ئەوەی کە ئەجمەل قەساب، یەکێک بوو لە تەقەکەرەکانی ڕووداوەکە، ئەو لە ڕووداوەکە ڕزگاری بوو بەمەش دەرکەوت کە ھێرشکەرەکان سەر بە گرووپی لەشکر تەییبە بوون. حکوومەتی ھیندستان ئەوەی ڕاگەیاند کە چەکدارەکان لە پاکستانەوە هاتبوونە ناو وڵاتەکەی،دواتر پاکستانیش ئەوە دووپات کردەوە کە تەقەکەرە ڕزگاربووەکە هاوڵاتییەکی پاکستانییە. لە ساڵی ٢٠١٨، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان، نەواز شەریف ئاشکرایکرد کە پاکستان ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە ڕووداوی هێرشەکانی مومبای لە ساڵی ٢٠٠٨.

پێش ڕووداوەکان

ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨ 
تەقینەوەی شەمەندەفەرێک، تەممووزی ٢٠٠٦ لە مومبای.

پێشتر چەندین هێرشی تیرۆریستی لە مومبای ئەنجام درابوون. لە ١٢ی ئازاری ١٩٩٣، بەهۆی زنجیرە تەقینەوەیەک لە شارەکە ئەوا ٢٥٧ کەس کوژران و ٧٠٠ کەسیش برینداربوون. ئەو هێرشە بۆ تۆڵەسەندنەوە خوێنی موسڵمانان بوو کە لە ئاژاوەیەکی هیندستاندا کوژرابوون.

لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢، تەقینەوەیەک لە ناوچەی گاتکۆپەر ڕوویدا کە بەم هۆیەوە ٢ کەس کوژران و ٢٠ کەسیش برینداربوون. لە ٢٥ی ئابی ٢٠٠٣، تەقینەوەیەک لە باشووری مومبای لە نزیک دەروازەی هیند ڕوویدا، بەلانی کەم ٤٤ کەس کوژران و ١٥٠ کەسیش برینداربوون. ١١ی تەممووزی ٢٠٠٦، حەوت بۆمب تەقییەوە لە ماوەی ١١ خولەکدا لە وێستگەی شەمەندەفەری مومبای، بووە ھۆی کوژرانی ٢٠٩ کەس کە لەنێویاندا ٢٢ بیانی ھەبوو، لە پاڵ برینداربوونی زیاتر لە ٧٠٠ کەسی دیکە. بە قسەی پۆلیسی مومبای، هێرشەکە لەلایەن گرووپی لەشکر تەییبە و بزووتنەوەی خوێندکارانی ئیسلامیی لە هیندستان ئەنجامدراوە.

ڕاھێنان

گرووپێکی ٢٤–٢٦ کەسی لە چیاکانی موزەفەرئاباد لە پاکستان مەشقیان پێدراوە. بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ھیندی و ئەمریکییەکان مەشق و ڕاھێنانکردنی پیاوەکان ئەم شتانەی لەخۆ گرتووە.

  • دەروونی؛ باسکردنی ئیسلام و بیرۆکەی جیھاد وەک چارەسەرێک بۆ دۆخی موسڵمانان لە هیند ، چیچان، فەلەستین و گشت جیهان .
  • خولی سەربازیی سەرەتایی کە پێیان دەگوت دەورەی عام.
  • خولی سەربازیی پێشکەوتوو کە پێیان دەگوت دەورەی خاس لە ناوچەی مانسھرە لە پاکستان. لە ڕاپۆرتێکی نیویۆرک تایمز لەسەر قسەی سەرچاوەیەک کە ناوی ئاشکرا نەکردبوو لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، بۆ ئەم جۆرە ڕاهێنانە سوود لە چەک و ئەزموونی سەربازانی پاکستانی خانەنشینبوو بینراوە.
  • پێدانی مەشقی کۆماندۆ بە دەستەیەکی بچووک کە پێیان دەگوترێت خۆبەختکار (فیداییەکان) کە ئامانجییان لە هێرشی سەر مومبای هەبوو.

ھێرش

یەکەم ڕووداو کە تێبینی کرا لە ٢٦ی تشرینی دووەم، لە دەورووبەری کاتژمێر ٨ی شەو بوو بە کاتی ھیند، کاتێک دوو پیاو بە بەلەمێکی تیژڕەوەوە لە کەنارەکانی نزیک ناوچەی کۆلابا دادەبەزن. لەو کاتە ماسیگرەکان پرسیاریان لێکردوون بۆ کوێ دەچن ئەوانیش وەڵامی ئەوەیان داوەتەوە کە «خەریکی کاری خۆتبە»، ماسیگرەکان ھەواڵی ڕووداوەکەیان بە پۆلیس داوە بەڵام پۆلیسی ناوچەکە بە دەنگ هەواڵەکەی ئەواندا نەچوون.

چاتراپاتی شیڤاجی

شوێنی[بەستەری مردوو] گولە لە وێستگەی شەمەندەفەری چاتراپاتی شیڤاجی.

وێستگەی شەمەندەفەری چاتراپاتی شیڤاجی لەلایەن دوو تەقەکەرەوە ھێرشی کرایەسەر، ئیسماعیل خان و ئەجمەل قەساب. قەساب دواتر بەزیندوویی گیرا، کاتێک لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا ئەمەش پاش ناسینەوەی ناوبراو لەسەر قسەی شایەتحاڵەکان. ھێرشەکە لە کاتژمێر ٢١:٣٠ دەستیپێکرد کاتێک دوو پیاو دەچنە ناو سەرنشینەکان و دەست بەدەستڕێژی تەقە دەکەن بەبەکارھێنانی چەکی ئەکی کەی ٤٧. لەم ھێرشەدا چەکدارەکان ٥٨ کەسیان کووشت و ١٠٤ کەسی دیکەشیان بریندارکرد، ھێرشەکەیان لە کاتژمێر ٢٢:٤٥ کۆتایی ھات. ھێزەکانی ئاسایش و خزمەتگووزاری ئێمرجێنسی بەخێرایی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە. لەکاتی ھێرشەکە، ئاگادارییەک لەلایەن کەسی ئاگادارکەرەوەی وێستگەی شەمەندەفەرەکە بەناوی ڤیشنو زەندی بڵاوکرایەوە لەبارەی ڕووداوەکەوە و ئەمەش یارمەتی زۆرێک لە سەرنشینەکانی دا کە ژیانی سەلامەت بێت. دواتر، دوو چەکدارەکە لەسەر شەقام تەقەیان لەچەند ڕێبوار و ئەفسەرێکی پۆلیس کرد، لەئەنجامدا ھەشت ئەفسەری پۆلیسیان کووشت. ھێرشکارەکان بە بنکەی پۆلیسدا تێپەڕین، لەبڕی ئەوەی ئەفسەرەکانی پۆلیس ڕووبەڕوویان ببنەوە بەوەی دەشزانرا کە ھێرشکارەکان گولەیان پێنەمابوو بەلام پۆلیسەکان گڵۆپەکانیان کووژاندەوە و ھەوڵی پاراستنی دەروازەکانیان دا.

دواتر ھێرشکارەکان، چوونە نەخۆشخانەی کاما بۆ کووشتنی نەخۆشەکان. کارمەندەکانی نەخۆشخانەکە، دەروازە و شوێنی نەخۆشەکانیان داخست لەپێناو سەلامەتیان. دەستەی دژەتیرۆری مومبای بە ڕابەرایەتی ئەفسەری پلەباڵا ھیمنەت کارکاری ھاتنە وێستگەی شەمەندەفەری چاتراپاتی شیڤاجی بەڵام لەگەڕان بەدوای قەساب و خان بەجێمان. قەساب و خان، دەستدرێژی گولەیان کردە سەر ئوتومبێلی دەستەکە و ھەریەکە لە کارکاری، ڤیجای سالاسکار، ئەشۆک کامتی و ئەفسەرێکی دیکەشیان

ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨ 
شوێنی[بەستەری مردوو] گولە لە لیۆپۆلد کافێ

کووشت. تەنیا یەک پۆلیس ڕزگاری بوو بەناوی ئەرون جادەڤ، کە ئەویش بریندارببوو. قەساب و خان دەستیان بەسەر ئوتومبێلی پۆلیسدا گرت، بەڵام دواتر جێیان ھێشت لەبڕی ئەوەی ئوتومبێلی ئاسایی گەشتیارانیان بەکارھێنا. دواتر لەشەڕێکی دیکەدا، خان دەکووژرێت و قەسابیش بەبریندارییەوە دەستگیر دەکرێت. ئەفسەری پۆلیس توکارەم ئۆمبلیش کووژرا لەوکاتەی ویستی ھێرشبکاتە سەر قەساب.

لیۆپۆلد کافێ

لیۆلۆلد کافێ، چێشتخانە و مەیخانەیەکی بەناوبانگە لەناوچەی کۆلابا لە باشووری مومبای، یەکێکبووە لەیەکەمین ئەو شوێنانەی کە ھێرشی کرایە سەر. چەکداران شوعەیب، سوھەیب و ئەبو عومەر، تەقەیان لە کافێیەکە کرد لە ئێوارەی ٢٦ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ٢١:٣٠ بۆ ٢١:٤٨، تێیدا ١٠ کەسیان کووشت (لەنێویاندا کەسی بیانی ھەبوو) وە چەندین کەسی دیکەشیان بریندارکرد.

تەقینەوەی بۆمب لەناو تاکسی

دوو تەقینەوە لە ناو تاکسی ڕوویاندا، بەھۆی بۆمبی کاتبۆداڕێژراو. یەکەم بۆمب لە کاتژمێر ٢٢:٤٠ تەقییەوە لەناوچەی پارلا کەبووە ھۆی کووژرانی شوفێری تاکسییەکە و سەرنشینەکەی. دووەم بۆمب لە ناوچەی وادی بەندەر تەقییەوە لەنێوان کاتژمێر ٢٢:٢٠ بۆ ٢٢:٢٥. سێ کەس، بە شووفێری تاکسییەکەشەوە کووژران، وە نزیکەی ١٥ کەسیش برینداربوون.

تاج مەحەل ھۆتێل و ئۆبێرۆی تریدێنت

بەشێک[بەستەری مردوو] لە زینەکانی ھۆتێلی ئۆبێرۆی تریدێنت

ھەردوو ھۆتێل، تاج مەحەل پالاس ھۆتێل و ئۆبێرۆی تریدێنت، دوو شوێنی دیکە بوون کەبوونە ئامانجی ھێرشەکان. شەش بۆمب لە ھۆتێلی تاج مەحەل دانرابوون - یەکێکیال لە لۆبی، دووان لە بەرزکەرەوەکان، سێ لە ڕێستوورانت، وە دانەیەکیش لە ئۆبێرۆی تریدێنت. لەشەوی یەکەمی ھێرشەکە لە تاج، ئاگرکووژێنەرەوەکان ٢٠٠ بارمەتەیان ڕزگار کرد لەڕێگای پەنجەرەکانەوە.

سی ئێن ئێن لە بەیانی ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨، ئەوەی بڵاوکردەوە کە سەرجەم بارمەتەکان ئازادکراون و سەرچاوەکەشی لە پۆلیسی باڵای مەھاراشتراوە وەرگرتبوو. بەڵام درەنگانی ئەو ڕۆژە، ئەوە زانرا کە ھێشتا لە تاج ھۆتێل دوو چەکدار بارمتەیان لەلا ماوە و لەنێویشاندا کەسانی بیانی ھەن. ژمارەیەک لە پەرلەمانتاری پەرلەمانی ئەورووپا لەلیژنەی بازرگانی نێودەوڵەتی لە تاج ھۆتێل بوون، بەڵام ھیچیان بریندارنەبوون.

نەریمان ھاوس

نەریمان ھاوس سەنتەرێکی بزووتنەوەی چابادی جوولەکەکانە، کەیەکێکە لەشوێنە دیارەکانی ناوچەی کۆلابا لە باشووری مومبای، لەلایەن دوو چەکدارەوە دەستیبەسەردا دەگیرێت و چەند دانیشتوویێکی شوێنەکەش وەک بارمەتە دەگیرێن. پۆلیس باڵەخانەکانی دەورووبەری چۆڵکرد، لەگەڵ چەکدارەکان کردیان بە شەڕە تەقە، یەکێک لە چەکدارەکان برینداربوو. خەڵک باڵەخانەکە ئاگادارکرانەوە کە لەژوورەکانیاندا بمێننەوە. چەکدارەکان قومبەلەیەکی دەستیان فڕێدایە یەکێک لە کۆڵانەکانی ئەو دەورووبەرە کە ھیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە. کۆماندۆکانی ئێن ئێس گی (ھێزی پاسەوانی نیشتمانی) لە دەلھییەوە گەیشتنە شوێنەکە. لەڕۆژی یەکەمی ھێرشەکە، نۆ لە بارمتەکان لە نھۆمی یەکەمی نەریمان ھاوس ڕزگارکران. لە ڕۆژی دووەمدا، کۆماندۆکان لەڕێگای ھەلیکۆپتەرەوە چوونە ژوورەوە و لەباڵەخانەکانی دەورووبەریش بە نیشانەگرەوەکان (قەناسبەدەست) دەورەدرا. لەدوای شەڕێکی سەخت، ھەڤالدەر گەجیندەر سینگ کەیەکێکبوو لە کۆماندۆکانی ئێن ئێس گی لەگەڵ ھەردوو ھێرشکارەکە کووژران. رابی/حاخامی جوو گاڤریەل ھۆلتزبەرگ لەگەڵ ژنە دووگیانەکەی ڕیڤیکا ھۆلتزبەرگ و شەش لە بارمەتەی دیکە لەلایەن چەکدارەکانەوە کووژران. بەپێی قسەی دەزگای ھەواڵگری ھیندی کە لەڕێگای شەپۆڵە ڕادیۆییەکانەوە دەستیانکەوت، ھێرشکارەکان لەپاکستانەوە ئەوەیان پێ دەگوترا کە بارمەتە جووەکان بەقەد ٥٠ کەسی نا جوو دیکە بۆئەوان گرنگە. دواتریش لەڕێگای نیشانەکانی سەر جەستەیان ئەوە دەرکەوت جووەکان لەژوورەوە ئازاردراون لەلایەن چەکدارەکانەوە.

بەشداریکردنی ئێن ئێس گی

لەکاتی ھێرشەکاندا، ھەردوو ھۆتێلەکە لەلایەن ھێزی کردەی بەپەلە (RAF)ی ھیندی، ھێزی کۆماندۆی دەریاوانی (MARCOS) لەگەڵ ھێزی کۆماندۆی پاسەوانی نیشتمانی (NSG) دەورەدران. کاتێک ھەواڵی ئەوە بڵاوبوویەوە کە چەکدارەکان سوود لە ھەواڵی میدیاکان دەبینن، ھێزەکان چوونە ناو ھۆتێلەکان و ھەر ٩ چەکدارەکەیان کووشت لە بەرەبەیانی ٢٩ی تشرینی دووەم. ئەفسەری پلە باڵا ساندی لە ھێزەکانی ئێن ئێس گی کووژرا لەوکاتەی کە ویستی ژیانی کۆماندۆ سونێل یادەڤ ڕزگاربکات، لەوکاتەی کە ناوبراو تەقەی لە قاچی درابوو لەکاتی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ھۆتێلی تاج. ٣٢ لە بارمتەکانی ھۆتێلی ئۆبێرۆی تریدێنت کووژران.

کۆماندۆکانی ئێن ئێس گی چوون بەشداریانکرد لە ڕزگارکردنی نەریمان ھاوس لەڕۆژی یەکەمی ھێرشەکە، نۆ لە بارمتەکان لە نھۆمی یەکەمی نەریمان ھاوس ڕزگارکران. لە ڕۆژی دووەمدا، کۆماندۆکان لەڕێگای ھەلیکۆپتەرەوە چوونە ژوورەوە و لەباڵەخانەکانی دەورووبەریش بە نیشانەگرەوەکان (قەناسبەدەست) دەورەدرا. لەدوای شەڕێکی سەخت، ھەڤالدەر گەجیندەر سینگ کەیەکێکبوو لە کۆماندۆکانی ئێن ئێس گی لەگەڵ ھەردوو ھێرشکارەکە کووژران. لە بەرەبەیانی ٢٨ی تشرینی دووەم، نەریما ھاوس لەگەڵ ھۆتێل ئۆبێرۆی تریدێنت پاککرانەوە لەدەست چەکدارەکان. دواتر ئەوەش وترا کە تاج ھۆتێل ڕزگارکراوە لەدەست چەکدارەکان، بەڵام دوای درەنگانێک ئەوە پشت ڕاستکرایەوە کەھێشتا دوو بۆ سێ چەکدار لەژوورەوەن و دەنگی تەقینەوە و گولە بیستراوە. دواتر ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی ھۆتێلی تاج، لەلایەن ئێن ئێس گییەوە لە ڕۆژی ٢٩ی تشرینی دووەم لەکاتژمێر ٨ی بەیانی تەواوبوو بە کووشتنی سێ چەکدارەکەی تر. ھێزەکانی ئێن ئێس گی ٢٥٠ بارمتەیان لە ھۆتێل ئۆبێرۆی ڕزگارکرد، ٣٠٠ کەسیش لە ھۆتێل تاج لەگەڵ ٦٠ کەس لە ١٢ خێزانی جیاواز لە نەریمان ھاوس. دواتر پۆلیس دەستیانگرت بەسەر بەلەمێک لە چەک و تەقەمەنی لەکەنارەکانی مومبای.

پاشھاتەکان

ھێرشی مومبای لەلایەن گرووپی لەشکری تەیبە ئەنجامدرا لە پاکستانەوە، ھێرشەکە لەلایەن ١٠ چەکداری لاوی ڕاھێنانپێکراو ئەنجامدرا. چەکدارەکان گەیەنێدراونەتە مومبای و لەپاکستانەوە ئاڕاستە و ڕێنمایی کراون لەڕێگای مۆبایل و VoIP. لە تەمموزی ٢٠٠٩، دەزگا فەرمییەکانی پاکستان دانیان بەفەرمی باسی ئەوەیانکرد کە لەشکری تەیبە ھێرشەکەیان ئەنجامداوە و کامپیان لە کەراچی و تەھتە. لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٩، پاکستان چەند کەسێکیان دەستگیرکرد لەسەر ڕووداوەکە.

بەشی پۆلیسی مومبای ٣٧ گومانلێکراوی دیاریکرد کە دەستیان ھەبووە لەپلانی ھێرشەکە، لەنێویاندا دوو ئەفسەری سووپا ھەبوون. ھەموو گومانلێکراوەکان جگە لەدووانیان پاکستانی بوون. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩، دوو لە گومانلێکراوەکان لە ئەمریکا دەستگیرکران وە زانیاری لەسەر ھێرشکارەکانی دیکە دۆزرانەوە. یەکێکیش لەو گومانلێکراوانە، پیاوێکی پاکستانی ئەمریکی بوو بەناوی دەیڤد ھیدلوەی (داوود سەید گەیلانی)، ئەوەی لەسەر زانرا کە ناوبراو بەر لە ڕووداوەکە چەندجارێک گەشتی بۆ ھیندستان کردووە. لەنیسانی ٢٠١١، ئەمریکا چەند گومانلێکراوێکی دیکەی ھێرشەکەی دەستگیرکرد کە دەستیان ھەبوو لەپلان و ڕاھێنانی گرووپەکە.

دانووستان لەگەڵ پاکستان

سەرۆکوەزیرانی پاکستان یووسف ڕەزا گەیلانی و سەرۆک ئاسف عەلی زەرداری ئیدانەی ھێرشەکەیان کرد. پاکاستان بەڵێنی ئەوەیدا کە ھاوکاردەبن بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکان، سەرۆک پاکستان زەرداری سوێندی ئەوەی خوارد ھەر دەستەیەک لەناوخۆی پاکستان دەستیان لەوکارەھەبێت بەتووندی سزا دەدرێن.

لەسەرەتادا، پاکستان ڕەتیکردەوە کە بەرپرسیاربێت لە ھێرشەکە، لەبەرامبەردا تۆمەتەکانی ئاراستەی بەنگلادیش و ھیندستانکرد کە لەوێوە پلان و ھێرشەکان ئاراستەکرابن. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩، دەزگای فەرمی پاکستانی ئەوەیان پشتڕاستکردەوە کە ئەجمەل قەساب پاکستانی بووە. وە کەیسێکی تۆمارکرد لەسەر سێ تۆمەتباری دیکەی ھێرشەکە کە پاکستانی بوون. ھیندستان ئەوەی ڕاگەیاند کە ھێرشکارەکان دەبێت لەلایەن دەزگای ھەواڵگری پاکستانییەوە یارمەتیدرابن، پاکستان ئەوەی ڕەتکردەوە. لەژێر فشاری ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان، پاکستان چەند ئەندامێکی گرووپی جەماعەتولدەعوەی دەستگیرکرد، وە دامەزرێنەرەکەشی لەماڵێکدا زیندانیکرد بەڵام دوای چەند ڕۆژێک بەئازادکراوی بینرا. ڕۆژنامەنووس و دەزگاکانی ڕاگەیاندن باسیان لەوەکرد کە پاکستان ڕیگایان پێنادات چاوپێکەوتن و ڕاپۆرت لەگوندەکەی قەساب ئەنجامبدەن.

لێکۆڵینەوە

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، ھێرشکارەکان لەدەریای شاری کەراچییەوە لەپاکستان پەڕیونەتەوە دەریای عەرەبی. بەلەمێکیان لەگرووپێکی ماسیگری ھیندی فڕاندووە و چوار ماسیگریشیان کووشتووە لەسەر بەلەمەکە، دواتر کاپتنەکەیان ناچارکردووە بۆئەوەی بیانگەیەنێتە مومبای و دواتریش دەیکووژن. بەشێک لەدەستەی ھێرشکارەکان، پێشتر لەپاکستان زیندانیبوون بەھۆی ڕاوکردنی ماسی بەشێوەی نایاسایی.

قوربانییەکان

بەلانی کەم ١٧٤ کەس، لەکەسانی مەدەنی (سڤیل)، ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لەگەڵ ٩ چەکدارەکە. ئەوانەی لە ھێرشەکە کووژران، ھاوڵاتی ٢٦ وڵاتی جیاوازبوون. یەکێک لە چەکدارەکان دەستگیرکرا. جەستەی زۆرێک لە دیلە کووژراوان نیشانەی ئازار و ئەشکنەجەیان پیوە دیاربوو. بەشێک لەوانەی کووژران، کەسانی ناسراوبوون لە بازرگانی، میدیا و ئاسایشدا.

وڵات کووژراوەکان بریندارەکان
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨  ھیندستان ١٣٩ ٢٥٦
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨  ویلایەتە یەکگرتووەکان ٦ ٢
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨  ئەڵمانیا ٣ ٣
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨  ئیسرائیل ٢
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨  ئوسترالیا ٢ ٢
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨  کەنەدا ٢ ٢
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨  فەڕەنسا ٢
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨  ئیتاڵیا ١
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨  شانشینی یەکگرتوو ١ ٧
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨  ھۆلەند ١ ١
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨  ژاپۆن ١ ١
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨  ئوردن ١ ١
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨  مالیزیا ١
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨  مۆریس ١
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨  مەکسیک ١
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨  سینگاپوور ١
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨  تایلەند ١
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨  نەمسا ١
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨  ئیسپانیا ٢
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨  چین ١
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨  عومان ٢
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨  فلیپین ١
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨  فینلاند ١
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨  نەرویژ ١
گشتی ١٦٦ ٢٩٣
شوێن جۆری ھێرش کووژراوەکان ڕزگاربووەکان
مومبای هاربەر تەقەکردن، بارمەتەگرتن ٤ نییە
وێستگەی شەمەندەفەری چاتراپاتی شیڤاجی تەقەکردن، ھێرشکردن بە ڕومانە ٥٨ نییە
لیۆپۆلد کافێ ڕێستورانتێکی گەشتیاری لە کۆلابا Colaba; 18°55′20″N 72°49′54″E / 18.922272°N 72.831566°E / 18.922272; 72.831566 تەقەکردن؛ تەقاندنی ڕومانە. ١٠ نییە
ھۆتێلی تاج مەحەل پالاس 18°55′18″N 72°50′00″E / 18.921739°N 72.83331°E / 18.921739; 72.83331 تەقەکردن؛ شەش تەقینەوە؛ تەقە لە نھۆمی زەوی، نھۆمی یەکەم و نھۆمی سەرەوە؛ بارمتە؛ RDX ێک دۆزرایەوە. ٣١(وە کۆمانۆیەکیش) نزیکەی ٢٥٠
ئۆربێرۆی تریدنێت لە نەریمان پۆینت 18°55′38″N 72°49′14″E / 18.927118°N 72.820618°E / 18.927118; 72.820618 تەقەکردن؛ تەقینەوە، بارمەتەگرتن ٣٠ ١٤٣
مێترۆ سینەما 18°56′35″N 72°49′46″E / 18.943178°N 72.829474°E / 18.943178; 72.829474 تەقەکردن لە ناو جێپێکی ڕفێندراوی پۆلیس. نزیکەی ١٠ نییە
نەخۆشخانەی جاما; 18°56′34″N 72°49′59″E / 18.94266°N 72.832993°E / 18.94266; 72.832993 تەقەکردن؛ بارمەتەگرتن. ٥ پیاوی پۆلیس نییە
سەنتەرێکی جووەکان لە نەریمان پۆینت 18°54′59″N 72°49′40″E / 18.916517°N 72.827682°E / 18.916517; 72.827682 دەستبەسەرداگرتن؛ تەقەکردن؛ بارمتەگرتن. ٧ (بە کۆماندۆیەکیشەوە) ٩
ڤیلە پارلە، ناوچەیەک لە باکووری مومبایە کە دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانە. تەقاندنەوەی ئوتومبێل. ١ نییە
کۆڵانی بادرودین تایابجی لە پشت باڵەخاننەی تایمز ئۆف ئیندیا.18°56′32″N 72°50′01″E / 18.942117°N 72.833734°E / 18.942117; 72.833734 کووشتنی پۆلیس بەتەقە ٩ پیاوی پۆلیس نییە
مازاگوۆن؛ کەنارەکانی مومبای. تەقینەوە; دەستبەسەر داگرتنی بەلەمێکی پڕ لە چەک. نییە نییە

دەرەنجام

ھێرشەکە پێی گوترا ٢٦/١١، ئەمەش بەھۆی ئەو ڕۆژەی کە ڕووداوەکە تێیدا ڕوویدا. لیژنەی باڵا لەلێکۆڵێنەوەی ڕووداوەکە دوای زیاتر لەتێپەڕبوون لەساڵێک بەسەر ڕووداوەکە، ڕاپۆرتێکیان درووستکرد. ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەدەکرد کە ئەم ھێرشە زیاتربووە لە توانا و وەڵامدانەوەکانی ھێزەکانی پۆلیس، ھەروەھا ئاماژەیان بەھەڵەکانی فەرماندەی پۆلیسی مومبای حەسەن غەفوور کرد کە جووڵانەوە و مامەڵەی لەگەڵ ڕووداوەکان ھەڵەبووە.

ھاوڵاتیان[بەستەری مردوو] لەنزیک تاج ھۆتێل، داوا لە حکوومەت دەکەن کاردانەوە بنوێنێت.

حکوومەتی ویلایەتی مەھاراشترا، بڕیدا بە کڕینی ٣٦ بەلەمی خێرا بۆ چاودێریکردن و پاراستنی کەنار دەریاکانی لەگەڵ چەند ھەلیکۆپتەرێک بۆ ھەمان ھۆکار. ھەروەھا پلانی دامەزراندنی ھێزێکی تایبەت بە دژە تیرۆردا بەناوی ھێزی یەکەم، لەگەڵ پڕچەککردنیان بە چەکی نوێ و تایبەت کە لەئاستی پۆلیسی مومبای زیاتربێت. سەرۆکوەزیران مەنھۆمان سینگ ئەوەی ڕاگەیاند ئەوان پلانی دامەزراندنی دەزگای لێکۆڵینەوە و سیخووری بەھێز دادەمەزرێنن ھاوشێوەی ئێف بی ئای بۆ ڕووبەرووبونەوەی تیرۆر. بۆئەم مەبەستەش ھیندستان دەزگای لێکۆڵینەوەی نەتەوەیی (NIA) دامەزرا و یاسای دژە تیرۆریشی لەگەڵ UAPA 2008نوێکردەوە. لەلایەن وەزارەتی ناوخۆشەوە، سەنتەری (NCTC) دامەزرا بۆکۆکردنەوە ھەموو ڕاپۆرت، داتا و پووختەی زانیارییەکان کە لە پۆلیس، دەزگا ھەواڵگرییە جۆراوجۆرەکان و شوێنە جیاجیاکان پێیان دەگات.

وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی ھیند پرانەبی موکەرجی ئەوەی ڕاگەیاند کەئەگەری ھەیە ھێرش بکەنە سەر کەمپی تیرۆریستان لە ناو پاکستان. لەم کاتەدا ھەڵوێستی ئەمریکاش گۆڕانکاری بەسەردا دەھات لەبەرامبەر ھەردوو وڵاتدا، لەم کاتەدا ئەمریکا پێشەوایەتی ھێزەکانی ناتۆ بوو لە شەڕی ئەفغانستان و شەڕی جیھان بەرامبەر تیرۆر. بەرپرسێکی باڵای ئێف بی ئای ڕۆبەر مولەر ئەوەی ئاشکرا کرد لەدوای ڕووداوەکان، ھاوکاری نێوان دەزگا ھەواڵگرییەکانی ھند لەگەڵ ئەواندا زۆر باشتربووە بەراورد بەھەرکاتێدا. لەبەرامبەرد سکرتێری ئینتەرپۆل ڕۆنالد نۆبڵ ئەوەی ئاشکراکرد کە دەزگا ھەواڵگرییەکانی ھند ھیچ زانیارییەک لەگەڵ ئینتەرپۆل ھاوبەش ناکەن.

ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨ 
پێکردنی[بەستەری مردوو] مۆم و گێڕانی ماتەمینی لەنزیک دەرەوازەی ھیند لە مومبای.

سنوورەکانی پاکستان

پاکستان ھێزەکانی بردە سەر سنووری ولاتەکەی و ھند، ئەمەش لەوەی نەکا ھند ھێرش بکاتە سەر ناوخۆی وڵاتەکەی. دوای چەند ڕۆژێک لە وتووێژ، دواتر پاکستان ھێزەکانی لەسەر سنوور کشاندەوە.

کاردانەوەکان

خەڵکی ھیند ڕەخنەی تووندیان ئاڕاستەی کەسە سیاسییەکانیان کرد و بەناشایستە لەقەڵەمیاندان و بەھۆکاری ھێرشەکانیان زانی. لەسەر ڕووپەری ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیندیا نووسرا «سیاسییەکانمان ڕۆڵی بێتاوانێکی مردوو دەگێڕن». لەنێو سیاسییەکانی ھند و مومبای، دەستلەکارکێشانەوە دەستیپێکرد لەنێویانیشدا وەزیری ناوخۆ شیڤراج پاتل، سەرۆکی وەزیرانی مەھاراشترا و جێگرەکەی. دەرھێنەرێکی بۆلیوود، رام گۆپەل ڤارما فیلمێکی لەسەر ھێرشەکە دەرھێنا بەناوی (The Attacks of 26/11). مووسڵمانە ھیندییەکان، ئیدانە ڕووداوەکانیان کرد و ئەوەیان ڕەتکردەوە کە تیرۆریستە کووژراوەکان بنێژن، گرووپێک لەموسڵمانانیش خۆپشاندانیانکرد دژ بە ھێرشەکە. مزگەوتەکان بۆماوەیەک بێدەنگبوون. پێداچوونەوە بۆ شێوازی گواستنەوە گەیاندن لە مومبای دەستیپێکرد. ماتەمین و داگیرساندنی مۆم لەتەواوی ھیندستان بۆ ڕووداوەکە ئەنجامدرا. لەئاستی جیھانیش، وڵاتان، ڕێکخراوە جیھانییەکان و کەسایەتییە جیھانییەکان ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەیانکرد کە خەڵکانی سڤیل بوونە قووربانی.

میدیاکان بەگرنگییەوە لە ڕووداوەکەیان دەڕووانی و سۆشیال میدیای وەک توویتەر و فلیکر بۆ ڕووماڵی ڕووداوەکان بەکارھات، ھەروەھا چەندین بلۆگی ھیندی بەنووسین و وتار ڕووماڵی ڕووداوەکانیان دەکرد. نەخشەی ھێرشەکە لەڕێگای گووگڵ ماپسەوە لەلایەن ڕۆژنامەوانانی وێب درووستکرا. نیویۆرک تایمز لە تەمموزی ٢٠٠٩، ڕووداوەکانی بەوە وەسفکرد کە ڕەنگە تا ئێستا باشترین و بەڵگەدراوترین ڕووداوبێت لەئاستی جیھان.

بڵاوکراوەکان

فیلمی بەڵگەنامەیی

ئۆپراسیۆنی بلاک تۆرنادۆ زنجیرە دکۆیومێنتارییەکی ساڵی ٢٠١٨ بوو لەلایەن کەناڵی دیسکۆڤەری پەخشکرا.

فیلمەکان

  • ھۆتێل مومبای (٢٠١٨) فیلمێکی ئەمریکی-ئوسترالییە لەجۆری ھەستبزوێن لەلایەن ئەنتۆنی ماراس دەرھێنراوە و لەلایەن جۆن جۆلی و ماراسەوە نووسراوە. فیلمەکە ڕەخنەی ئەوەی لێگیرا کەبەھیچ شێوەیەک باسی ڕۆڵی پاکستان نەکرا لەھێرشەکە.
  • ھێرشەکەی ٢٦/١١ فیلمێکی ھیندییە لە ساڵی ٢٠١٣ نمایشکرا کە لەلایەن ڕام گۆپال ڤارماوە کاری دەرھێنانی بۆکرا و باس لە ڕووداوەکانی ھێرشەکە دەکات.
  • تاج مەحەل فیلمێکە لە ساڵی ٢٠١٥ نمایشکرا، فیلمەکە فەڕەنسی و بەلجیکییە لەجۆری ھەستبزوێن و دراما. نیکۆلاس سادا دەرھێنەری فیلمەکەیە. کە فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی ڤیەننا نمایشکرا. فیلمەکە باس لەکچێکی ١٨ ساڵی فەڕەنسی دەکات کەبەتەنیایە و لەتاج ھۆتێلە لەکاتی ڕووداوەکان.
  • تیرۆر لە مومبای، فیلمێکە لە ساڵی ٢٠٠٩ نمایشکرا لەسەر ڕووداوەکەی ٢٠٠٨. لەفیلمەکە چەند زانیاری و تۆمارێکی دەنگی و تەلەفۆن لەنێوان ھێرشکارەکان و دەستەکەیان لەپاکستان بۆیەکەمینجار بڵاوکرایەوە، ھەروەھا دانپیادانی تاکە ھێرشکاری ڕووداوەکەی تێدابوو.
  • دەستبەسەرداگرتنی مومبا: چوار ڕۆژ تیرۆر. فیلمێکی ٢٠١٨ەیە باس لەباروودۆخی چەند کەسێکی بیانی دەکات لە تاج ھۆتێل لەکاتی ڕووداوەکان.

کتێب

دەستبەسەرداگرتنەکە: ھێرشی سەر تاج فیلمێکی ناخەیاڵییە لەلایەن کاتی سکۆت کلێرک و ئەدریان لیڤی نووسراوە. باس لەڕدووداوەکانی ھێرشەکەی مومبای ٢٠٠٨ دەکات لەکاتی شەوی ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨. کتێبەکە لە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن پێنگوین بووکسەوە بڵاوکرایەوە.

تێبینییەکان


سەرچاوەکان


Tags:

ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨ پێش ڕووداوەکانھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨ ڕاھێنانھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨ ھێرشھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨ پاشھاتەکانھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨ قوربانییەکانھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨ دەرەنجامھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨ بڵاوکراوەکانھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨ تێبینییەکانھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨ سەرچاوەکانھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨لەشکر تەیبەمومبایھیندستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

٣٤٤ (ژمارە)٢١ی ئازارسەردەشتگواتیمالاتەیمووری لەنگ٢٨ی ئازارنەورۆزی کوردەواریخورماڵلۆژیکدانیشتووانی کوردئانافیلاکسیشیعەئەرمەنستانعەلی خامنەییعەلائەدین سەججادیقورئانشەڕی بەدرمێرووئۆبلاستی مۆسکۆپریانکا چۆپرائەورووپادوورگەی گەنجینەعەمباری دراوەکانخۆشەویستیلینوس تۆرڤاڵدسقوتابیمایکرۆسۆفت ئەکسێس٣٣٤ (ژمارە)دیموکراسیگریگۆر مەندلبابانۆئێل٩ (فیلمی ٢٠٠٩)نەخۆشیی ئەلزھایمەرکۆریای باشووردیێگۆ مارادۆنا١٤٩ (ژمارە)ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیمردنی ئەدۆڵف ھیتلەربەرزنجەپەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە کۆریای باشورکۆمۆنیزمسەگتیۆریی خانەداواکارییەکانی وەرگرتنی ڤیزا بۆ ھاوڵاتیانی عێراقکالینیگراد ئۆبلاستڕۆژنامەمرۆڤ، تا ئەوپەڕی مرۆڤنامە گۆڕینەوەکەی سالم و نالیسەددام حوسێنڕەگی دووجامەلاریادەوڵەتی ئەمەویتا (نیشانەی نەخۆشی)شیعر٢٢ی تەممووزخەلافەتی عەباسیگشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩–٢٠سیروانگوڵکوردی (شاعیر)کیمیاکار (ڕێزمان)چاکەتبەنداوی دووکانسیمپسۆنەکان٦٧٤ (ژمارە)ڕێکەوتننامەی جەزائیرکۆریای باکوورمەلا کرێکارعەبدوڵڵا پەشێومافی دەنگدانباتمانئامەد🡆 More