گووگڵ ماپس (بە کوردی:نەخشەکانی گووگڵ) (بە ئینگلیزی: Google Maps) یەکێکە لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای گووگڵ، لە ٨ی شووباتی ٢٠٠٥ خرایە بەردەست بەکارهێنەران.
چەشنی وێبگە | نەخشەی وێب |
---|---|
بەردەستە بە | زمانی سەرەکی ئینگلیزییە، |
خاوەن | گووگڵ |
دروستکراو لەلایەن | جێنس ئیلسترۆپ ڕاسموسێن |
تۆمارکردن | ئازاد |
خستنەکار | ٨ی شوباتی ٢٠٠٥ |
ڕەوشی ھەنووکەیی | چالاکە |
بەکارهێنەران دەتوانن بەبێ بوونی هەژماری گووگڵ سوودی لێ ببینن و سەیری گشت نەخشەی جیهان بکەن. بەکارهێنەرانی ئەم خزمەتگوزارییە زیاتر چینی گەشتیاران دەگرێتەوە بەهۆکاری ئەوەی لەو خزمەتگوزاییەدا زۆرینەی شوێنە گەشتیارییەکان وەک هوتێل و چێشتخانە و شوێنە جیهانییەکانی بەردەست کراوە و بەکارهێنەرانی دەتوانن لەڕێگای کۆمپیوتەر یان تاتەبژمێر یان مۆبایلە هۆشمەندەکان سوودی لێببینن و بەکاری بهێنن و ئەوانەی خاوەن هەژماری گووگڵن دەتوانن شوێنەکان لەسەر نەخشە زۆر بکەن لەڕێی گووگڵ مەپ مەیکەرەوە، لە نەخشەی ویلایەتە یەکگرتووەکان و بەشێکیش لە ئەورووپا بۆ زۆرێ لە مۆبایلە هۆشمەندەکان و تاتەبژمێرەکان بەشێوازی سێ ڕەهەندی (سێ دووری) وەشان کراوە، جگە لەوەش بەکارهێنەران دەتوانن ڕاستەوخۆ سەیری هەندێ شوێن بکەن لە جیهان و دەتوانن سوود لە شێوازی بینینی سەتەلایتی ببینن.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گووگڵ ماپس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article گووگڵ ماپس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.