گۆردن کایلێ دیز کۆرمەر (لەدایکبووی ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩) ئەکتەرێکی ھەرزەکاری کەنەدییە.
لە کورتەزنجیرەی وەستاوەکە بە ڕۆڵی جۆی بەشدار بووە، و ھەروەھا ڕۆڵی کارەکتەری سەرەکی، ئانگی لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ڕاستەوخۆی نێتفلیکس، ئەڤەتار: کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا بینیوە.
گۆردن کۆرمەر | |
---|---|
لەدایکبوون | گۆردن کایلێ دیز کۆرمەر ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ ڤانکۆڤەر، بریتش کۆلۆمبیا، کەنەدا |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠١٩–ئێستا |
کۆرمەر لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ لە شاری ڤانکۆڤەر لەدایکبووە. دایکی بە ڕەچەڵەک فلیپینییە و خەڵکی شاری سانتا ڕۆزایە لە ویلایەتی لاگونا لە فلیپین. لە شاری ڤانکۆڤەر لە ویلایەتی بریتیش کۆڵۆمبیا گەورە بووە.
ڕۆڵی سەرەکی لە زۆربەی زنجیرە کارتۆنییە کەنەدییەکاندا بینیوە. یەکەم ڕۆڵی لە Get Shorty بوو، و لە فیلمیLost in Space دەرکەوتنی ھەبووە، ھەروەھا ڕۆڵی ھەبووە لە کورتەزنجیرەی وەستاوەکە.
لە مانگی ئابی ٢٠٢١، وەک کارەکتەری سەرەکی ئانگ لە زنجیرەی ئەڤەتار: کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا ھەڵبژێردرا، کە وەشانێکی ڕاستەوخۆی نێتفلیکس بوو بۆ زنجیرە ئەنیمەیشنییە ڕەسەنەکە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گۆردن کۆرمەر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article گۆردن کۆرمەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.