کوردسینەما وێبگەیەکی کوردییە کە تایبەتە بە فیلم و زنجیرەکان بە ژێرنووسی کوردی، ھاوکات گرنگی بە ھەواڵ و زانیاری تایبەت بە سینەما و ئەستێرەکانی ئەو بوارە دەدات.
کوردسینەما لە ڕۆژی ٢٦ی ئایاری ٢٠١٣ لەلایەن بڕیار بورھانەوە دامەزراوە.
چەشنی وێبگە | وێبگەی پەخشی نایاسایی |
---|---|
بەردەستە بە | کوردی |
دروستکراو لەلایەن | بڕیار بورھان |
داھات | ڕێکلامەکان |
وێبگە | https://kurdcinama.com |
ڕیزبەندیی ئەلێکسا | ٤٢ لە عێراق (ئابی ٢٠٢١[نوێکردنەوە]) |
تۆمارکردن | ئارەزوومەندانەیە |
خستنەکار | ٢٦ی ئایاری ٢٠١٣ |
ڕەوشی ھەنووکەیی | چالاک |
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک | بێ مۆڵەت (بێجگە لە چەند فیلمێکی کوردی) |
کوردسینەما ئامانجی خۆی دیاریکردووە بە:
« | ئامانجی کوردسینەما ئەوەیە کە ھەر تاکێکی کورد زۆرترین زانیاری ھەبێ لەسەر سینەما جیھانیەکان و فیلمەکان، دەیەوێ لە ڕێی ھەواڵ و فیلمە ژێرنووس کراوەکان ھەموو کەس سوود مەندبێت، کوردسینەما ھەموو کارەکانیشی خۆبەخشانە دەکات بەبێ بوونی ھیچ سپۆنسەرێک یاخود ھاوکارییەکی دارایی … | » |
ماڵپەڕی کوردسینەما لە ئیستادا تەنیا بەزمانی کوردی بەردەستە، بەکارھێنانی کوردسینەما پێویستی بە ھەژماری تایبەتی نابێت، بەکارھێنەر دەتوانێت بەشێوازی سەرھێڵ وە بە تۆرێنت فیلمەکان سەیربکات و داگرێت. ھەروەھا بەکارھێنەرانی کوردسینەما دەتوانن لەڕێگای ئەپڵیکەیشنی کوردسینەما بۆ سیستەمی ئەندرۆید ئاگاداری سەرجەم گۆڕانکاری و فیلم و دراما نوێکانی ماڵپەڕەکە بن.
وێبگەکە لە ڕیزی جیھانیدا و بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی ئەلێکسا لە پلەی #٣٨٬٣٥١ دێت، و لە ناوخۆی عێراقیش لە پلەی #١٩ دێت، وە ھەروەھا لەسەر ئاستی کوردستانیش لە پلەی ٥ ھەمدایە بەپێێ دواین ڕیزبەندی.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کوردسینەما, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.