کاردانەوە نێونەتەوەیییەکان لەسەر شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا

کاردانەوەکان لەسەر ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا ٢٠٢٢ لەناویدا سەرکردەکانی جیھان کۆبونەوە و ڕەخنەیان لە شەڕەکە گرت، بە تایبەتیش ڕەخنە خرایە سەر ڤلادیمیر پوتین کە ڕێگەی بە سوپا داوە بۆ ھێرشەکە، و ھەندێکی تریش ڕەخنە دەخەنە سەر ناتۆ.

کاردانەوە نێونەتەوەیییەکان لەسەر شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا
کاردانەوە و ھەڵوێستەکانی وڵاتان و ناوچە جۆراوجۆرەکان بەرامبەر بە ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا ██ ئوکراینا ██  ئەو وڵاتانەی کە سەرکۆنەی ھێرشەکە دەکەن ██ ھەڵوێستی بێلایەن یان نادیار ██ پشتیوانی لە ڕووسیا ██ ڕووسیا ██ نەزانراو/بێ لێدوان/داتا نیە

نەتەوەکان

ئەفریقا

  • کاردانەوە نێونەتەوەیییەکان لەسەر شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا  میسر: موستەفا مەدبولی سەرۆک وەزیرانی میسر باسی لەوە کرد حکوومەتەکەی چاودێری بارودۆخەکە دەکەن، وە ھیوای بۆ بەزوویی چاکبوونی باروودۆخەکە خواست
  • کاردانەوە نێونەتەوەیییەکان لەسەر شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا  گابۆن: گابۆن بەشداری لە کۆبوونەوە بەپەلەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەکان کرد و دژاییەتی خۆی بۆ جەنگەکە دەربڕی لە ٢١ شووبات.
  • کاردانەوە نێونەتەوەیییەکان لەسەر شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا  گانا: وەزیری کارووبارەکانی دەرەوە شیرلی ئایۆرکۆر بۆتچوای دژاییەتی داگیرکارییەکەی کرد
  • کاردانەوە نێونەتەوەیییەکان لەسەر شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا  کینیا: کینیا بەھەمان شێوەی گابۆن بەشداری لە کۆبوونەوە بەپەلەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش کرد دژاییەتی خۆی بۆ داگیرکارییەکە دەربڕی.
  • کاردانەوە نێونەتەوەیییەکان لەسەر شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا  لیسۆتۆ: لیسۆتۆ بەھەمان شێوە لە کۆبوونەوە بەپەلەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش دژاییەتی داگیرکارییەکەی ڕووسیا کرد.
  • کاردانەوە نێونەتەوەیییەکان لەسەر شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا  لیبێریا: دژاییەتی داگیرکارییەکەی کرد
  • کاردانەوە نێونەتەوەیییەکان لەسەر شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا  لیبیا: وەزیری دەرەوە نەجلە مەنگۆش دژاییەتی داگیرکاری سەربازی ڕووسیای کرد وەکوو سەرپێچی لە یاسای نێودەوڵەتی، وە داوای لە مۆسکۆ کرد "ھێمن بێتەوە  و پاشەکشێ بکات"
  • کاردانەوە نێونەتەوەیییەکان لەسەر شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا  نێجیریا: وەزیری کارووبارەکانی دەرەوە وەک "سورپرایز" وەسفی داگیرکارییەکە دەکات. وە باسی لە پلانەکانی کرد بۆ یارمەتیدان و دەربازکردنی خەڵکی نێجیریا لە ئوکراینا ھەرچۆنێک بێت تا ئێستا ھیچ لێدووانێکی دژای داگیرکارییەکەی ڕووسیا نەداوە
  • کاردانەوە نێونەتەوەیییەکان لەسەر شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا  ئەفریقای باشوور: نالیدی پاندۆر، وەزیری بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ھەماھەنگی; وتەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا دژاییەتی ھیچ یەکێک لە لایەنەکان ناکات نە ڕووسیا و نە ئوکراینا، داوای "سەرنجەم ئەو قسانەی کرد کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کرابوو، و "باشترکردنی دیبلۆماسی".

ئاسیا

  • کاردانەوە نێونەتەوەیییەکان لەسەر شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا  ئەفغانستان: تاڵیبان نیگەرانی خۆی لەسەر کارەساتەکە دەربڕی و داوای "چارەسەرکردنی کارەساتەکەی کرد بە دایەلۆگ و بەشێوەی ئاشتیخوازیانە"
  • کاردانەوە نێونەتەوەیییەکان لەسەر شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا  بەنگلادێش: وەزیری کارووباری دەرەوە جەختی لەسەر چارەسەرکردنی پێکدادانەکەی ڕووسیا و ئوکراینا کردەوە کە بە شێوەیەکی ئاشتیخوازانە چارەسەر بکرێت.
  • کاردانەوە نێونەتەوەیییەکان لەسەر شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا  چین: سکرتێری گشتی پارتی کۆمیونستی چینی شی جین پینگ لە ٢٥ی شووبات لەگەڵ ڤلادمێر پوتین قسەی کردووە، کەوا چین پشتگیری چارەسەری کێشەکانی نێوان ڕووسیا و ئوکراینا دەکات لە ڕێگەی دانووستان. ڤلادمیر پوتین لە وەڵامدا وتی "ڕووسیا بەتەواوی ئامادەیە بۆ ئەوەی دانووستان لەگەل ئوکراینا بکات" نوێنەری چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی "ئێمە باوەڕمان بەوەیە ھەموو وڵاتەکان پێویستە ناکۆکییەکان بە ئاشتی چارەسەر بکەن لەسەر ئامانج و بنەمای بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان" لە ٢٥ی شووبات چین ئاماژەی بەوە دا پێویستە خاک و سەروەری ئوکراینا رێزی لێ بگیرێت و بەپەلە داوای گفتووگۆی کرد بە زویی لە نێوان ئوکراینا و ڕووسیا بەزویی دواتر وەزیری کارووباری دەرەوە و کۆنسولی ویلایەتی چین وتی کەوا چین زۆر بە ڕوونی ڕێز لە خاک و سەروەری گشت وڵاتان دەگرێت، لەناوشیاندا ئوکراینا.
  • کاردانەوە نێونەتەوەیییەکان لەسەر شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا  ھیندستان: سەرۆک وەزیران نارێندرا مۆدی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پوتین لە ٢٤ی شووبات داوای وەستانی دەستبەجێی توندوتیژییەکانی ئوکراینای کردەوە. ھەروەھا داوای دەرچوون و گەڕانەوەی سەلامەتی کرد بە ١٨،٠٠٠ خوێندکاری ھیندی لە ئوکراینا
  • کاردانەوە نێونەتەوەیییەکان لەسەر شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا  ئیندۆنیزیا: وتەبێژی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیندۆنیزیا: باسی لە کاردانەوەو نیگەرانی ئیندۆنیزیا کرد لەسەر ئەو پێکدانانە سەربازییە. وە داواکاری بەپەلەی لە ڕووسیا کرد بۆ ئەوەی ڕێز لە خاک و سەروەری ئوکراینا بگرێت ڕۆژنامەیەکی فەرمی کە لەلایەن وەزارەتەوە دەرچووە دەلێت کە ئەو ھێرشەی ڕووسیا کردوویەتییە سەر ئوکراینا "جێگای قبوولکردن نییە" ھەروەھا سەرۆکی ئیندۆنیزیا جۆکۆ ویدۆدۆ لە تویتەکەی ڕایگەیاند "شەڕ ڕابگرن" شەڕ زەحمەتی و ھیلاکەت دەھێنێت و جیھان دەخاتە مەترسییەوە". لە ٢٤ی شووباتی ٢٠٢٢ ئەوە ڕاگەیانراوە کە حکوومەتی ئیندۆنیزیا سزای یاسایی بەسەر ڕووسیا جێبەجێ دەکات بەھۆی ئەو داگیرکارییەی بۆ سەر ئوکراینا
  • کاردانەوە نێونەتەوەیییەکان لەسەر شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا  ئێران: ئەگەرچیش وەزیری دەرەوە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە جەنگ بەھۆی ناتۆوە ڕوویداوە، بەڵام جەنگی بە چارەسەری کێشەکان نەبینی، وە باوەڕیان بە وەستاندنی شەڕ و تیشک خستنە سەر چارەسەری سیاسی و دیموکراسی ھەبوو. سەرۆکی ئێران ئیبراھیم رەیسی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ پوتین بەست و پشتگیری لە وەستاندنی فراوانبوون و گەورەبوونی ناتۆ کرد.
  • کاردانەوە نێونەتەوەیییەکان لەسەر شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا  ئیسرائیل: سەرۆک وەزیری ئیسرائیل نەفتالی بێنێت باسی لەوە کرد کەوا "دڵمان لەلای خەڵکی سڤیلی ڕۆژھەڵاتی ئوکراینایە کە تووشی ئەم بارودۆخە بوو"" داوای وەستاندنی توندوتیژی و پشتگیری مرۆڤی کرد بۆ ئەوەی بگات بە ئوکراینا وەزیری کاروباری دەرەوە یائیر لاپید وتی کەوا ھێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا دەستدرێژییەکی مەترسیدارە بۆ سەر سیستمی نێودەوڵەتی. و ئیسرائیل ئیدانەی ھێرشەکە دەکات، و ئامادەیە بۆ ئەوەی پشتگیری مرۆڤانە پێشکەشی خەڵکی سڤیلی ئوکراینا بکات، ئیسرائیل خۆی وڵاتێکە کە چەندین جەنگی بینیوە و جەنگ بە چارەسەری کێشەکان نابینێت. لە ٢٧ی شووبات وەزیری ناوەخۆی ئیسرائیل بڕیاری درێژکردنەوەی دوو مانگ ڤێزای بە شێوەیەکی خۆگەرانە بۆ گەشتیارانی ئوکراینا دەرکرد. تا بە شێوەیەکی کاتی بتوانن لە جەنگ دووربن و پارێزراو بن.
  • کاردانەوە نێونەتەوەیییەکان لەسەر شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا  ژاپۆن: سەرۆک وەزیران فومیۆ کشیدا ئیدانەی ھێرشەکەی ڕووسیای کرد و باسی لەوەش کرد کەوا لەگەڵ ئەمریکا کاردەکەن بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕووسیاوە سزای نوێی سەپاند، وەکوو سنووردارکردنی ھاوردنی نیمچەگەیەنەر و بەرھەمە تەکنەلۆژیاکانی تر و وەستاندن یان سنووردارکردنی کارکردنی سێ بانکی ناوەندی ڕووسیا. ھەروەھا باسی لە سەپاندنی سزا کرد بەسەر بیلاڕووس بەھۆی پشتگیریکردنی بیلارووس لە داگیرکارییەکە.
  • کاردانەوە نێونەتەوەیییەکان لەسەر شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا  ئوردن: وەزیری دەرەوەی ئوردن بەپەلە داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە پشتگیری لەم داگیرکارییە نەکەن و داوای چارەسەری ئاشتیخوازیانەی بۆ پێکدادانەکان کرد بۆ گەڕاندنەوەی باری ئاسایی و جێگیربوونی ناوچەکە لەم حاڵەتە کارەساتبارەدا.
  • کاردانەوە نێونەتەوەیییەکان لەسەر شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا  کازاخستان: وڵاتی ھاوسێ و ھاوپەیمانی ڕووسیا، ڕەتی کردەوە کەوا ھێزی وڵاتەکەی بچنە پاڵ سووپای ڕووسیا بۆ داگیرکاری ئوکراینا. ھەروەھا وتیشی دان بەو کۆماریانە دانانێت کە ڕووسیا درووستی کردوون (کۆماری دۆنێتسک، کۆماری لوھانسک).

سەرچاوەکان


Tags:

کاردانەوە نێونەتەوەیییەکان لەسەر شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا نەتەوەکانکاردانەوە نێونەتەوەیییەکان لەسەر شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا سەرچاوەکانکاردانەوە نێونەتەوەیییەکان لەسەر شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکرایناناتۆڤلادیمیر پوتینھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا ٢٠٢٢

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانئاومەککەکۆئەندامی زاوزێی نێرینەڕۆژھەڵاتی کوردستانکرماشانخولی نایابی بەلجیکیمیرنشینی بۆتانئاڤێستاکلیدەرئێکس ڤیدیۆستەکنۆلۆژیاعێراقکیمیابارانی ھەڵەبجەبەنداوی بێخمەمارکسیزمشۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقعەلائەدین سەججادیدەوڵەتی فاتیمیبێکاریدەستوورشێلادزێسیکس نایننەوشیروان مستەفاتۆڕی تایبەتیی خەیاڵیجووڵەئاکرێدادپەروەریپارێزگای ھەڵەبجەدەوڵەتی ئیسلامی (داعش)جەنگی ئوحودخەڵاتی نۆبێل لە فیزیککەشتیی فریشتەکانئابوورڕاپەڕینی ١٩٩١دادگاقوباد تاڵەبانیمزگەوتی گەورەی سلێمانیبیرۆبەرازلەیلا زانامەسروور بارزانیئەحمەد شەماڵیانەی وەرزشی خەلیفانبەنداوی دەربەندیخانبۆرسەدەوڵەتی ئیسلامی لە کوردستانشەمسی تەورێزیشانشینی کوردستانکریستیانۆ ڕۆناڵدۆشیعری نوێی کوردیئیتاڵیادەوڵەتی ئەییووبیشازادە دایانافڕۆکەکۆمەڵەی خوێنتوندوتیژی خێزانیبەکارھێنانی ڕابوێرانەی ماددەی ھۆشبەرئیندۆنیزیائیسلام بەپێی وڵاتخولی پلە دووی ئیسپانیقەیرانی دەریای سوورئێکزیماکتێبخانەئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانتووئاشتی🡆 More