ڕەئووف حەسەن (١٩٤٥ لە سلێمانی، باشووری کوردستان - ٢٠١٨ لە سلێمانی) چیرۆکنووس و نووسەرێکی کورد بوو.
لە سەردەمی ڕژێمی بەعس لەبەر ئەوەی چەند وتارێکی دژی بەعس نووسیوە، گیراوە. ڕەئووف حەسەن لە نووسەرانی سەرەتای شۆڕشی کوردستان بووە و دوو کوڕی ھەبووە بە ناوەکانی: زانا کە بێژەری تیڤی و نووسەرە و شێرۆش کە ئەکتەرە.
ڕەئووف حەسەن | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٤٥ |
مەرگ | ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ سلێمانی |
نەتەوە | کورد |
پیشە | نووسەر وەرگێڕ ڕۆژنامەوان ڕووناکبیر |
ھاوسەر | لەیلا حەمەعەلی |
مناڵ(ەکان) | زانا شێرۆ |
ڕەئووف حەسەن لە گەڕەکی گوێژە لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی (١٩٦٤) ھەر لە سلێمانی و چەندین خولیشی لە پەیمانگای بەریتانی لە بەغدا تەواو کردووە. بۆ ماوەی دە ساڵ مامۆستای سەرەتایی و ناوەندی بووە و وانەی ئینگلیزی وتووەتەوە.
ڕەئووف حەسەن ساڵی ١٩٦٠ حەفتەنامەی تریفەی دەرکردووە، کە دواتر ناوەکەی بووە بە ھەفتەنامەی کەش. ١٩٦١ لەگەڵ چەند نووسەرێکی تر، کۆمەڵەی ئەدیبانی پڕشنگی دامەزراندووە و گۆڤارێکیشی بەناوی پڕشنگ بڵاو کردووەتەوە. لە ساڵی ١٩٦٣وە ھەتاوکوو ١٩٦٧ بووە بە ئەندامی حیزبی شیووعیی عێراقی و دوای ئەوە لە وێژەدا درێژەی بە چالاکییەکانی داوە. ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی بووە. ساڵی ١٩٧٣ تیپی پێشرەوی شانۆی کوردی دامەزراندووە؛ وەرگێڕانی درامای «جەنابی موفەتیش» و کاری بەڕێوەبردنی درامای «لانەوازان»ی لە ئەستۆ بووە. ئەندامی یەکیەتیی نووسەرانی کورد و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بووە. لە نێوان ساڵەکانی ٩٧٤–١٩٨٢ لە بەغدا، بە کاری ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی کوردی و ڕۆژنامەوانییەوە خەریک بووە و لە ڕۆژنامەکانی: ھاوکاری، بەیان، بیری نوێ، ئەستێرە، ڕۆژی کوردستان و ڕۆشنبیری نوێ ھاوکار بووە. ساڵی ١٩٧٧ لە ئەمنی عامەی بەغدا گیراوە و لە زیندانی تاکەکەسیدا ئەشکەنجە دراوە. ساڵی ١٩٩٢ کراوە بە بەڕێوەبەری تەلەڤیزیۆنی ھەرێم. لە دوای ڕاپەڕێن، ساڵی ١٩٩٣، ڕۆژنامەکانی: ئاڵای ئازادی و وڵاتی دەرکردووە. سەرنووسەری گۆڤاری دیالۆگ و دامەزرێنەری «سەنتەری دیالۆگی ڕۆشنبیریی کورد» بووە و لە ساڵی ١٩٩٦ تا ٢٠٠٠ کاری تێدا کردووە. ساڵی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٤ یانەی سەرای منداڵانی دامەزراندووە و خۆی بووە بە بەڕێوەبەری. ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٩ ڕاوێژکاری بزافی ڕۆشنبیریی سلێمانی بووە. خاوەنی زیاتر لە ٣٧٠٠ وتار و ٢٦ کتێبە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا
ڕەئووف حەسەن سەر لە بەیانی ٢١ی مانگی ١٢ی ٢٠١٨ لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕەئووف حەسەن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.