ئەو ھاوارەی نەبیسترا (بە ئینگلیزی: The unheard call) ڕۆمانێکی بایۆگرافیی کوردییە، لە نووسینی ئارام محەممەد؛ ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن وەشانی نووسیارەوە بڵاو کراوەتەوە.
نووسەر | ئارام محەممەد |
---|---|
دانەری بەرگ | زاری |
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی |
بابەت | ڕۆمان |
بڵاوبوونەوە | ٢٠٢٢ |
بڵاوکەرەوە | نووسیار |
جۆری کتێب | چاپ |
لاپەڕەکان | ٢٠٢ |
ئەم ڕۆمانە لە ڕێگەی گێڕانەوەیەکی مێژووییەوە ئاوەڕوویەکی لە ژیان، کەسایەتی و بنەماڵەی دڵدار داوەتەوە؛ ھەڵبەت نەک وەک دڵداری شاعیری ئەی ڕەقیب کە بۆ ھەموو کورد ناسراوە، بەڵکوو کەسایەتییەکی جیاواز و تایبەتمەندییەکانی دیکەی خراونەتە بەرباس کە ھەمان لایەنە سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرھەنگییەکەیەتی. بۆ نووسینی ڕۆمانەکە ھاوتەریب لەگەڵ واقیع، کەڵک لە فەنتازیایش وەرگیراوە. دڵدار قارەمانی سەرەکیی ڕۆمانەکە نییە، بەڵکوو تیشک خراوەتە سەر ئەندامانی بنەماڵەکەیشی، ھەروەھا دۆست و ناسیاوەکانی و ئەو کەسایەتییانەی لە سەردەمی ئەودا ژیاون، دەورێکی بەرچاویان ھەیە لە ڕەوتی چیرۆکەکەدا.
ھەر کاتێک لە بەرانبەر عەرەبێک دەمانگوت کوردین، دڵمان گەرم دادەھات. دەمانزانی ئەمە درێژکراوەی چیرۆک و حەقایەتی باپیرانمانە. تورک و عەرەب و فارس لەناومانن، بە یەکەوە دەژین، دراوسێمانن، کەچی ئەغلەبیان ئاوات بە سڕینەوەمان دەخوازن.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەو ھاوارەی نەبیسترا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.