کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی مەڵبەندێکی ھونەری و ئەدەبی و ڕۆشەنبیری بوو کە لە کۆتایی ساڵی ١٩٦٩ لقە سەرەکییەکەی لە سلێمانی دامەزرا و ھەموو بەشەکانی ھونەر و وێژە یشی لەخۆ گرتبوو، بیرۆکەی دروست کردنی کۆمەڵ دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵی ھونەرە جوانەکان و ئامانجیشی خزمەت بە ھونەر و کلتوری کوردی بوو.
ساڵی ١٩٧١ بە یارمەتی دەستەیەک ڕۆناکبیر لقی بەغدا دامەزرا و ڕەفیق چالاک ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی بوو، ساڵی ١٩٧٢ لقی ھەولێر بە سەرۆکایەتی تەڵعەت سامان دامەزرا، لقی ڕەواندز وەکوو بەشێک لە لقی ھەولێر لە ١٦ی ئابی ١٩٧٧ دەستی بە کار کرد و لقی ھەڵەبجە ش ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی ڕێبوار ئەحمەد غوڵام مۆڵەتی کاری لە لقی ھەولێر وەرگرت. لە سەرەتای حەفتاکان بەھۆی ئارامی نێوان کورد و ڕژیمی بەعس مەودای چالاکی فراوانتر بوو و کۆمەڵ بەھێزتر دەرکەوت. یەکەمین پەیکەر لە شاری سلێمانی پەیکەری پیرەمێرد ی شاعیر بوو کە ساڵی ١٩٧٠ لە سەرەتای شەقامی سالم نزیک بە باخی گشتی دانردابوو کە بە دەستی عەتا قزاز، ئەندامی کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی ساز کرابوو. زۆرینەی شاعیر و نووسەر و ژەنیار و گۆرانیبێژ و ئەکتەر و پەیکەرسازی ئەو سەرەدەمە ئەندامی کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی بوون کە ئێستا بە کۆمەڵی ھونەرە جوانەکانی کورد دەناسرێ.
بەشێک لە ئەندامانی لقی سلێمانی:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.