ڕۆکستار ئیندیا (بە ئینگلیزی: Rockstar India) گەشەپێدەرێکی کایەی ڤیدیۆیییە ھیندییە، بەشێکە لە کۆمپانیای ڕۆکستار گەیمز و خاوەندارێتی دەکرێت لەلایەن کۆمپانیای تەیک-توو ئینتەرەکتیڤ.
پێش ڕاگەیاندنی فەرمی چالاکییەکە وەک بەشێک لە ستۆدیۆکانی ڕۆکستار گەیمز، بەشداری لە پڕۆژەکانی ڕێد دێد ڕیدێمپشن و ماکس پەین ٣ و ھەروەھا جی تی ئەی ٥ کردووە. لە نوێترین ھەواڵی یارییەکانی جیھاندا، ڕۆکستار ھەموو ھێز و ستۆدیۆکانی بەکاردەھێنێت بۆ دروستکردنی وەشانی نوێی جی تی ئەی ٦. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢، کۆمپانیای تەکنیکۆڵەر و ڕۆکستار گەیمز کردنەوەی «یەکەی تایبەت بە ڕۆکستار»یان لە ناو تەکنیکالەری ھیندستان ڕاگەیاند، کە کارمەندەکانی نزیکەی ٨٠–٩٠ کەس بوو و تەنھا لەسەر بەرھەمەکانی ڕۆکستار گەیمز کاریان دەکرد. لە دەوروبەری مانگی ئابی ٢٠١٦ کۆمپانیای ڕۆکستار گەیمز ڕۆکستار ھیندستانی وەک ستۆدیۆیەکی ناوخۆیی لە شاری بەنگالۆر دامەزراند. تیمی دروڤا ئینتەرئەکتیڤ کە ٣٠٠ کەسی تێدابوو، بڕیار بوو لەگەڵ کۆمپانیای ڕۆکستار ھیندستان یەکبخرێت، کە تا ئەم کاتە گەشەی کردبوو بۆ نزیکەی ٥٠٠ کارمەند.
ڕۆکستار ئیندیا | |
---|---|
پیشەسازی | پیشەسازی کایەی ڤیدیۆیی |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ |
وڵات | ھیندستان |
دۆخی یاسایی | کۆمپانیای لکێنراو |
خاوەن | تەیک-توو ئینتەرەکتیڤ |
بەشێکە لە کۆمپانیای | ڕۆکستار گەیمز |
شوێنی بارەگاکان | بەنگالۆر |
بەرھەمەکان و ماددەکان | یاری ڤیدیۆیی |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕۆکستار ئیندیا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.