پارێزگای تاڤوش (بە ئەرمەنی: Տավուշ) پارێزگایەکی ئەرمینیایە و دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەرمینیا، لە باکوورەوە لەگەڵ جۆرجیا و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ئازەربایجان ھاوسنوورە.
لە ناوخۆدا تاڤوش لە باشوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای گێغارکونیک و لە باشووری ڕۆژاواوە لەگەڵ پارێزگای کۆتایک و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ پارێزگای لۆریدا ھاوسنوورە. پایتەخت و گەورەترین شاری پارێزگاکە شارۆچکەی ئیجەڤانە.
پارێزگای تاڤوش | |
---|---|
دامەزران | ٧ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ |
وڵات | ئەرمەنستان |
پایتەخت | ئیجەڤان |
دابەشکاریی کارگێڕی | ئەرمەنستان |
پۆتانی شوێن | |
نووسینگەی بەڕێوەبردن | Governor of Tavush |
سەرۆک | هایک چۆبانیان |
دانیشتووان | ١٠٣٬٥٨٩ |
ڕووبەر | ٢٬٧٠٤٫٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
کۆدی پۆستە | 3901–4216 |
وێبگە | http://tavush.mtad.am |
پارێزگای تاڤوش دووەم پارێزگای ئەرمینیایە کە کەمترین دانیشتووانی تێدایە. بەپێی سەرژمێری فەرمی ساڵی ٢٠١١ ژمارەی دانیشتووانی تاڤوش ١٢٨٦٠٩ کەسە (٦٢٠٨٣ پیاو و ٦٦٥٢٦ ژن) کە نزیکەی ٤٫٣٪ی تەواوی دانیشتووانی ئەرمینیا پێکدەھێنێت. ژمارەی دانیشتووانی شارەکان ٥٤ ھەزار و ١٨٦ کەسە (٤٢٫١٪) و خەڵکی گوندەکان ٧٤ ھەزار و ٤٢٣ کەسە (٥٧٫٩٪). پارێزگاکە ٥ کۆمەڵگەی شارستانی و ٥٥ کۆمەڵگەی گوندنشینی تێدایە. گەورەترین کۆمەڵگەی شارستانی ناوەندی پارێزگای ئیجەڤانە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی ٢١ ھەزار و ٨١ کەسە. ناوەندەکانی تری شارەکانی دلیجان، بێرد، نۆیەمبەریان و ئایروم.
پارێزگای تاڤوش خاوەنی پێوەرێکی کشتوکاڵی خراپە و تەنھا ٤٫٨٪ی پشکی لە کۆی بەرھەمی کشتوکاڵی ساڵانەی ئەرمینیا ھەیە. نزیکەی ٤١٪ (١٬١٠٨ کم٢)ی کۆی ڕووبەری پارێزگاکە زەوی کشتوکاڵییە، کە ٢٣٪ (٢٥٦ کم٢)یان زەوییە کشتوکاڵییەکانن. دانیشتووانی زۆرێک لە کۆمەڵگا گوندنشینەکان بە شێوەیەکی سەرەکی بەشدارن لە کشتوکاڵکردن، بەخێوکردنی ئاژەڵ و بەخێوکردنی بەراز. بەرھەمە سەرەکییەکان بریتین لە دانەوێڵە و ترێ.
پارێزگای تاڤوش لەم دواییانەدا بووەتە ناوەندێکی پەروەردەیی بەرچاو لە ناوخۆی ئەرمینیا. لە ساڵی ٢٠١٤دا کۆلێژی جیھانی یەکگرتووی دلیجان کە بەشێکە لە بزووتنەوەی پەروەردەیی جیھانی کۆلێژەکانی جیھانی یەکگرتوو، لە دلیجان کرایەوە.
لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥، دروستکردنی قوتابخانەی ناوەندی دیلیجان -لقێکی دامەزراوەی پەروەردەیی ئەیب- لە شاری دلیجان تەواو بوو. لە پاییزی ساڵی ٢٠١٥دا، قوتابخانەی تازە دروستکراوی پێشکەوتوو بە فەرمی کرایەوە. لە ساڵی ١٩٩٤ەوە لقەکانی زانکۆی یەریڤانی حکومی لە ئیجەڤان کاردەکەن.
تا ساڵی خوێندنی ٢٠١٥–٢٠١٦، لە پارێزگای تاڤوش ٨١ قوتابخانەی ھەیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارێزگای تاڤوش تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پارێزگای تاڤوش, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.