پارێگاری کردن لە بەکاربەران بریتییە کە کۆمەڵە یاسا و ڕێکخراوێک کە دامەزراون بۆ دڵنیابوونەوە لە مافەکانی بەکاربەران، ئاڵوگۆری بازرگانی دادوەرانە، پێشبرکێ و زانیاری ورد و درووست دەربارەی بازاڕ.
یاساکان دانراون بۆ رێگری کردن لەو پیشە و بازرگانانەی بەشدارن لە ساختەکاری یان مامەڵەیەکی دیاریکراوی نایەکسان بەمەبەستی بەدەست ھێنانی سوود بەسەر پێشبڕکێکارەکانیان و ھەروەھا دەکرێت ئەو یاسایانە پارێزگاری تەرخان بکەن بۆ لاوزاترینەکانی ناو کۆمەڵگە. یاساکانی پارێزگاری بەکاربەران بە جۆرێک لە پەیرەوی حوکمەت دادەنرێت کە مەبەست لێی پاراستنی مافی بەکاربەرانە، بۆ نموونە دەکرێت حوکمەت داوا لە کارەکان بکات زانیاری ورد و دروست ئاشکرا بکەن دەربارەی بەرھەمەکانیان بەتایبەتی لەو ناوچانەی کێشەی سەلامەتی و تەندروستی گشتییان ھەیە وەک خۆراک.
پارێزگاری بەکاربەران پەیوەستە بە بیرۆکەی مافەکانی بەکاربەران و دامەزراندنی ڕێکخراوەکانی بەکاربەران کە یارمەتی بەکاربەران دەدات لە دەستنیشان کردنی بژاردەیەکی باشتر لە بازاڕدا و ھەروەھا کارئاسانی دەکات لە تێگەیشتن و بەدواداچوون بۆ سکاڵا و گازندەکانی بەکاربەران. دامەزراوەکانی دیکە کە پشتگیری پارێزگاری بەکاربەران دەکەن بریتییە لە دامەزراوە و فەرمانگەکانی حوکمەت و دەزگا بازرگانییە خۆ بەرێوبەرەکان، وەک: ئەنجومەنی بازرگانی فیدراڵی لە ئەمریکا، دەزگای بازرگانی باشتر لە ئەمریکا، کەنەدا و ئینگلتەرا.
بەکاربەر پێناسەدەکرێت بە یەکێک کە پێویستی بە کاڵایەک یان خزمەتێکە بەمەبەستی بەکارھێنانی ڕاستەوخۆ، خاوەندارێتی یان بەکارھێنان لە کارگەیەکی دروستکردن و بەرھەم ھێنان دا. بەرژەوەندیی و پێداویستییەکانی بەکاربەر دەکرێت بپارێزرێت و سوودی لێ وەربگیرێت بە ھێنانە کایەی کێبڕکێ لە بازارەکان دا کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ سوود بە بەکاربەر بگەیەنێت و ئەم بابەتە لە یاسای کێبرکێ دا باسکراوە.
٤٧ دەستووری نەتەوەیی کە ئێستا لە بەکارھێناندان ھەڵدەستن بە سەپاندنی شێوەیک لە شێوەکانی مافی بەکاربەر. بۆ نموونە لە وڵاتی کینیا ھاونیشتمانیان خاوەنی ئەم مافانەن:
ھەروەھا لە یاسا و دەستووری کینیادا ھاتووە کە ھاونیشتمانیان دەتوانن داوای قەرەبوو و ژماردن بکەن لە بارودۆخی بریندار بوون یان زیان پێگەیشتن بەھۆی کەموکوڕی بەرھەماکانەوە.
یاسای تایبەتمەندێتییەکان
خواردن و دەرمان
پەیوەندی کردن
بانکەکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارێزگاری لە بەکاربەران تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پارێزگاری لە بەکاربەران, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.