پێویستییەکانی وتار یان داڕێژەکانی وتار ئەو پێویستیانەیە کە لە کاتی نووسینی وتارێک پێویستمان پێدەبێت بۆ ئەوەی وتارێکی گوونجاو باش دروست بکەین.
کە وتارێک دەنووسین و بڵاوی دەکەینەوە پێویستمان بە چەن کەرستەیەک دەبێت، چونکە وتار لە ویکیپیدیا بە تەنھا لە نووسین و وێنە و ڤیدیۆ پێکنەھاتووە داڕێژەکان ڕۆلێکی گرنگیان ھەیە لە بەرەو پێشبردنی وتارەکان، تەنانەت ئەو پەڕەیەی ئێستاش کە دەیخوێنیتەوە بەبەکارھێنانی داڕێژە توانراوە زیاتر پەرەی پێ بدرێت، لەم پەڕەیەدا ئەوە دەخەینە ڕوو لە دەستپێک تا کۆتایی لە نووسینی وتارێک چیمان پێویست دەبێت و چۆن مامەڵە لەگەل باروودۆخەکان بکەین.
سەرەتا بۆ نووسینی وتارێک دەبێت سێ سیاسەت و ڕێسای سەرەکی پەیرەو بکەین (ئاماژە بە سەرچاوە، بێلایەنی ڕوانگە، بایەخداری) لەبیرت بێت ھەر شتیک کە دەیھێنیتە ویکیپیدیا پێویستە پشت بە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ببەستێت، وە لەدوای ئەوە ئایا بایەخدارە بۆ ویکیپیدیا؟ ھەندێکجار بابەتێک ھێشتا زۆر زووە بۆی کە وتارێکی لە ویکیپیدیا بۆ بنووسرێت، وە ئایا بێلایەنانە نوسراوەتەوە؟ ئەو شتەی لە ویکیپیدیا دەینووسیت دەبێت بە شێوەیەک نوسرا بێت خوێنەر خۆی بڕیار لەسەر ڕاستی و دروستی بابەتەکان بدات بەبێ ئەوەی بە لایەنگرانە نوسرابن، ئێمە کاتێک بابەتێک دەنووسین ھەموو لایەنەکان بە دەستەبەر کردنی سەرچاوە دەخەینە ڕوو بەبێ ئەوەی لایەنێک لەسەر لایەنێک بەرزتر یان کەمتر بکەینەوە. بە گشتی خوینەر ناتوانێت بزانێت نووسەر کامە لایەن بۆی ڕاستە، بەڵکو خوێنەر لەڕێگەی خوێندنەوە و لێکۆلینەوە لەسەر سەرچاوە دەستبەربووەکانەوە بڕیار لەسەر دروستیبوونی دەدات.
لە ناوەڕۆکی وتارێک سەرەتا بۆ نووسینی پێویستمان بە تەختەکلیلی ستاندارد دەبێت، کە سیستمی ویکیپیدیای کوردی سۆرانی لەسەر فۆنت و تەختەکلیلێکی ستاندارد دەڕوات نمونە (ك←ک) و (ه←ھ) و پیتە عەرەبییەکان بەکارنابەین. دواتر داڕێژەی زانیاریدانەکان بەکاردێن بۆ زانیاریدان لەسەر کەسایەتییەکان، کۆمپانیاکان، یارییەکان.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پێویستییەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.