وزەی ڕەھای گیبس (بە ئینگلیزی: Gibbs free energy) ھێندێکی داینامیکە گەرمیە کە بریتیە لەو ئیشەی کە سیستەمێک لە پڕۆسەیەک دا ئەنجامی دەدات، کاتێک پەستان و پلەی گەرمی جێگیر بن.
لەبەر ئەوی ئەم ھێندە وزەیە، کەواتە یەکەکەشی یەکسانە بە جوڵ (J). ئەم ھێندە بە () ھێما دەکرێ و یەکسانیشە بە:
لێرەدا () بریتیە لە ئێنتالپی، بریتیە لە پلەی گەرمی، و بریتیە لە ئینتڕۆپی سیستەمەکە.
بریتیە لە بەرزتری بڕی وزە کە لە سیستەمێکی داخراوی داینامیکە گەرمی دا بەدەست دێت بە جێگیر بوونی قەبارە. کاتێک سیستەمێک لە دۆخی یەکەمەوە دەچێ بۆ دۆخی دووەم، یەکسان دەبێ بەو ئیشەی لە لایەن سیستەمەوە ئەنجام دەدرێ لەسەر دەوروبەر.
لە سەرەتادا پێی وتراوە وزەی بەنرخ، کە لە ساڵانی ١٨٧٠یەکان لایەن زانای ئەمریکی جۆزێف ویلارد گیبس پەرەی پێدراوە. وەسفی گیبس بۆ ئەم ھێندە بەم شێوەیە بوو:
بەرزترین بڕی وزەی میکانیکی کە دەکرێ لە سیستەمێک بەدەست بێت بە جێگیر بوونی قەبارە و پلەی گەرمی لە سیستەمێکی داخراو لە دۆخی سەرەتاییدا.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article وزەی ڕەھای گیبس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.