مەلا غەفوور دەباغی

مەلا غەفوور دەبباغی ناسراو بە حافزی مەهابادی (لەدایکبووی ١٩٢٧ لە سەقز – مردووی ١٩٩٠ لە مەهاباد) شاعیر و وەرگێڕێکی کورد بوو.

مەلا غەفوور دەبباغی

لەدایکبوون۱۳۰۶ هەتاوی
١٩٢٧ زایینی
مەرگ٢١ی گەلاوێژی ۱۳۶٩
١٢ی ئابی ١٩٩٠
شوێنی دۆزینەی تەرمگڵکۆی شاعیرانی مەهاباد
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترحافزی مەهابادی
پیشەشاعیر، وەرگێڕ
ئایینئیسلام، سوننە


ژیان

غه‌فوور ده‌بباغی کوڕی دەروێش عەبدوڵڵا ساڵی ١٣٠٦ی هه‌تاوی له شاری سەقز له دایک بووه. بابی چه‌رمچی (ده‌بباغ) بووه و بەهۆی پێشه‌که‌ی ماوه‌یه‌ک پاش له دایک بوونی غه‌فوور له سه‌قز ڕۆیشتووە و ده‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی له شاری بانە گیرساوەتەوە. غه‌فوور له ته‌مه‌نی سێ ساڵه‌ییدا خورێلکه (هاوڵه)ی گرتووە و سۆمای چاوەکانی له ده‌ست داوە. حەوت ساڵانە بووە کە بابی ناردوویەتی لای (میرزا محه‌ممه‌د که‌ریمی مەخروونی) تا قورئان له‌به‌ر کات و ئه‌ویش تا چارده ساڵه‌یی نیوه‌ی له‌به‌ر کردووە. هه‌ر ئه‌و ساڵه‌یش (واته ساڵی ١٣٢٠ی هه‌تاوی) بەهۆی داگیرسانی ئاگری جەنگی جیھانیی دووەم له ئێراندا و لاواز که‌وتنی حکوومه‌تی ناوه‌ندی، (محه‌ممه‌د ڕه‌شید خان) له بانه دژ به ده‌وڵه‌ت ڕاوەستاوە و ده‌روێش عه‌بدوڵڵا و بنه‌ماڵه‌که‌ی کۆچیان کردووە بۆ مه‌هاباد. له مه‌هاباد غه‌فوور لەلای (مه‌لا محه‌ممه‌دی حاجی بایزی) کاری ناته‌واوی خۆی ته‌واو کردووە و تا ساڵی ١٣٢٨ هەموو قورئانی له‌به‌ر کردووە و لەکن (قازی محه‌ممه‌دی خزری نزریوه‌یی) بڕێک ده‌رسی فه‌قێیەتی خوێندووە. پاش کووده‌تای عه‌بدوولکه‌ریم قاسم له هاوینی ١٣٣٨ی هه‌تاوی له عێراق، ده‌ستی بە وتنی شیعر بۆ خه‌ڵکی نه‌دار و هه‌ژار کردووە. ساڵی ١٣٥٠ خه‌تی بره‌یل (نووسینی تایبەت بە نابینایان) فێر بووە و کومه‌ڵێ په‌ند و مه‌ته‌ڵۆکه و کورته چیرۆکی کۆ کردووەتەوە که ساواک لێی ئەستاندووە و قه‌ت به خۆی و که‌سی تریشی نەداوەتەوە، دواتر لە ساڵی ١٣٥٦دا حەولی داوە لەسەرڕاوە بیاننوسێتەوە. حافز مەهابادی چوار کەڕت ژیانی هاوسەرگیری پێک هێناوه و خاوەنی کچێک و چوار کوڕ بووه بە ناوەکانی: (کەژاڵ)، (برایم)، (سمایل)، (فایق) و (ڕێبوار). له ئا‌کامدا له ڕۆژی بیست و یه‌کی گه‌لاوێژی ١٣٦٩ی هەتاویدا کۆچی دوایی کردووە و تەرمەکەیشی لە گۆڕستانی بوداق سوڵتانی شاری مەهاباد بەشی ناوداران و شاعیران بە خاک ئەسپێردراوە.

بەرهەمەکان

  • دیاری مەهاباد (کۆمەڵە شێعر)
  • چوارێنەکانی فەڕوخی یەزدی (وەرگێڕان لە فارسییەوە بۆ کوردی)
  • دیوانی حافزی مەهابادی
  • پەندی پێشینیان
  • ئاسۆی ڕوون

نموونەی شیعری

ئەی تەختی هەنێت، تەختی سزا دانە پەری گیانوەی چاڵی چەنەت قوژبنی زیندانە پەری گیان
شمشێری برۆت پارە دەکا جەرگی ئەویندارخنجێری موژەت قاتڵی لاوانە پەری گیان
بسکت شەوەیە، ئاڵی دڵە ڕوومەتی ئاڵتئەم خاڵ و خەتەت قابزی سەد گیانە پەری گیان
چاوت چەتەیە، پیاوکوژە، سێدارەیە بەژنتڕووت ڕێگرە، کەزیەت پەتی خنکانە پەری گیان
بەرگێکە بڕاوە بە قەد و قامەتی شۆختئەم جەور و جەفا و خەڵکی بە کوشت دانە پەری گیان
لێوت وەکوو یاقووتە، بزەت قووتە، ددانتمروارییە، یا خۆ دووڕە مەرجانە پەری گیان
چاومەستی و تەڕدەستی و ئاشقکوژی و نازتەننازی و عەییاری لە تۆ جوانە پەری گیان
چاوم نییە، زۆر موستەحەقی خێر و زەکاتمماچێ بدە بەم کوێرە بەسزمانە پەری گیان

سەرچاوەکان

Tags:

مەلا غەفوور دەباغی ژیانمەلا غەفوور دەباغی بەرهەمەکانمەلا غەفوور دەباغی نموونەی شیعریمەلا غەفوور دەباغی سەرچاوەکانمەلا غەفوور دەباغیسەقزشاعیرمەهابادوەرگێڕکورد

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ڕەخنەی ئەدەبیفاشیزمسەلانیکمانگسێگۆشەدەرەبەگایەتیسالمھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠٢١شێخ عوبەیدوڵڵای نەھریکاتژمێرنۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانڕانیەماکوان کەریمنەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنزەکەریا عەبدوڵڵائاڵای کوردستانکانوونی دووەمھەوکردنی پەردەکانی مێشکحاجی قادری کۆییحەمەدی مەولوودیعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجوگرافیای باشووری کوردستانشەڕی براکوژیمەدینەمافلووت (پێغەمبەر)چاوگ (ڕێزمان)سێکسی کۆمیتیۆرمی پیتاگۆرسکاوەی ئاسنگەرھەورامانفیزیکمێکوتەنێچیرڤان بارزانیمەمی ئالانمێژووی سلێمانیحوزەیرانئیسپانیازەکاتچینفەرھاد پیرباڵئەورووپاھەوکردنی گوێی ناوەڕاستچوارینەکانی خەییامڕۆبن ویلیامزقەزای مێرگەسۆربێکەس (فیلم)کۆڕەوی کوردانی باشووری کوردستان (١٩٩١)ڕووسیاسەڵاحەددینی ئەییووبیتەناخشارەزوورشەکرەدانتێ ئەلیگیێریبلیمەتکۆمەڵگای مەدەنیدەسەڵاتئەندامی زاوزێشوباتزمانی گورجییانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدمحەممەدئەرەستووتووڕەییدەوڵەتی ئەییووبیفانکشنە سێگۆشەیییەکانددانئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمتاوگۆزیمافەکانی مرۆڤعەتا قەرەداغیویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاگرێی خۆ بە گەورە زانینئەحمەدی خانیکاردۆخیشێوازی وانەگوتنەوەشاڵاوی ئەنفال🡆 More