مێژووی دێرین

مێژووی دێرین دەگەڕێتەوە بۆ ڕووداوەکانی ڕابردوو، لە سەرەتای دەستپێکی نووسین و تۆمارەکانی مێژووی مرۆڤ.

دەستواژەکە دەکرێت بەکاربھێنرێت بۆ ئاماژەدان بە کاتێکی دیاریکراو یان ڕێکخراوە ئەکادیمییەکان. لێکۆلینەوە ئەکادیمییەکان لەسەر مێژویی دێرین دەکرێت زانستی بێت یان دێرینەناسی بێت، بە لێکۆلینەوە کردن لەسەر کەلوپەلە بەڵگە لەسەربووەکان یان مێژووی مرۆڤیی (لێکۆلینەوە لەسەر مێژوو بەناو دەقەکان، شیعر و زمانەوانی)

مێژووی دێرین
مێژووی دێرین
مێژووی دێرین
مێژووی دێرین
مێژووی دێرین
مێژووی دێرین
مێژووی دێرین
مێژووی دێرین
مێژووی دێرین
کارە ھونەریییە ناسراوە دێرینەکان، ھەریەک لەمانە نموونەی شارستانییەتێکن.

تۆماری ڕابردوو بەتەواوی بەناو ٥،٠٠٠ ساڵدا تێپەردەبێت، لە سەردەمی نووسینی بزمارییەوە دەست پێدەکات، لەگەڵ کۆنترین دەق و نووسینەکانی نزیک ٢٦٠٠ ساڵی پێش زایین. مێژووی دێرین تەواوی ئەو کیشوەرانە دەگەرێتەوە کە مرۆڤەکان لێی نیشتەجێبوون لە سەردەمی ٣٠٠ ھەزار ساڵ پێش زایین تاوەکوو ٥٠٠ی زایینی. سیستمی سێ-سەردەمی ساتی دێرین سیستمی سێ-سەردەمەکە دەکاتە ھەرسێ سەردەمی بەردین، برۆنز، ئاسن مێژووی تۆمارکراو وادانراوە لە سەردەمی برۆنزەوە دەستپێبکات. دەستپێک و کۆتایی سەردەمەکان جیاوازی ھەیە لەنێوان ناوچەکانی جیھان، لە زۆربەی ناوچەکان سەردەمی برۆنز بە گشتی وا دانراوە کە لە پاش چەن سەدەیەک دوای ساڵی ٣٠٠٠ی پێش زایین دەستپێبکات لەکاتێکدا کۆتایی سەردەمی ئاسن لە سەرەتای ھەزارەی یەکەمی پێش زایینە لە ھەنێک لە ناوچەکان، و لە کۆتایی کۆتایی ھەزارەی یەکەمی زاینییە بۆ ھەنێکی تر.

ئەگەرچی ڕێکەوتی کۆتایی ھاتنی سەردەمی دێرین ناکۆکی لەسەرە، ھەنێک لە زاناکانی ڕۆژاوا کەوتنی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمانی لە ٤٧٤ی زاینیی) (کە زۆر بەکاردێت)، نزیکی ئەکادیمیای ئەفلاتوونی لە ٥٢٩ی زایینی مردنی جەستێنیانی یەکەم لە ٥٦٥ی زایینی ھاتنی ئایینی ئیسلام ھەڵکشانی و بەھێزبوونی شارلمان وەک کۆتایی مێژوویی دێرین و مێژوویی کلاسیکی ئەورووپی بەکاردەھێنن.

لە کاتی سەردەمی مێژووی دێرین (کە بە زۆری لە ٣٠٠٠ی پێش زایینەوە دەست پێ دەکات)، ڕیژەی دانیشتووانی جیھان بە شێوەیەکی خێرا گەشەی دەسەند بەھۆی بەھۆی شۆڕشی کشتووکاڵی، کە لە پەرەسەندنێکی تەواو دابوو، بەگوێرەی HYDE کە لە ھۆڵەندا ھەژمارکراوە، ڕێژەیش دانیشتووانی بە خێرایی زیادی کردووە لەم سەردەمە. لە ١٠،٠٠٠ی پێش زایین لە پێش مێژوو، ڕێژەیش دانیشتووانی جیھان لە دوو ملیۆن کەس، بەرز بوویەوە بۆ ٤٥ ملیۆن بە ھاتنی ٣،٠٠٠ی پێش زایین. بە ھاتن و تێپەربوونی سەردەمی ئاسن لە ١،٠٠٠ی پێش زایین، ڕێژەی دانیشتووانی جیھان زیاد بووە بۆ ٧٢ ملیۆن کەس. لە کۆتایی ٥٠٠ی پێش زایین، ڕێژەی دانیشتووان وا بیرکراوەتەوە کە گەیشت بێت بە ٢٠٩ ملیۆن کەس. لە ١٠،٥٠٠ ساڵدا ڕیژەی دانیشتووان ١٠٠ ئەوەندە زیادبووە.

سەرچاوەکان

Tags:

شوێنەوارناسی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ڕۆژژمێرھونەرئەڵماسھەڵەبجەشەڕئینسایکڵۆپیدیاژان ژاک ڕوسۆتیۆریی ڕێژەییئەلقاعیدەڕۆژژمێری زایینیبەکارھێنانی ڕابوێرانەی ماددەی ھۆشبەرسوارە ئیلخانیزادەقەزای ماوەتعێراقڕواندافەیسەڵی یەکەمسیستمی بەکارخەریڕیالیزمی ئەدەبیشەرەفخانی بەدلیسیشوباتبیتکۆینپارەتەنگژەی نێوان ڕووسیا و ئوکراینا، ٢٠٢١-٢٠٢٢فەیلییەکانمۆسیقاپەرەسەندنچێ گیڤارابەڕێوەبەریبەنداوی دەربەندیخانکارەبابرادەروونناسیی پەروەردەییلەندەنفیفتی-سیکس (ئارکانساس)یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنائیمپراتۆریەتیی ساسانیئامێدیھێمندەمارگیریئاوات بۆکانیپلازما (فیزیک)خەلافەتئیندۆنیزیائیسلامئەڤین ئاسۆڤایرۆسی کۆمپیوتەروەفاییفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێرفەیلەسووفزەکاتسەفینئیبراھیم ئەمین باڵدارموعین.bnسێگۆشەجوانیناسیمەنسوور بارزانیپێرستی گوندەکانی سەقزشێرپەنجەی خوێنمیرنشینی باباندادپەروەریقەزوانتێگەیشتنی ڕاستینزار قەبانیپیسبوونی ژینگەقەڵای شێروانەخوێندەواریتورکیاشوان کەریمسڕژێمی بەعسپۆڕنچاندی کوردیگۆگۆریۆگۆتیشەڕی بەدر🡆 More