مارگرێت ناتالی سمیت ناسراو بە ماگی سمیت (لە دایکبووی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٤) خانمەکتەری بەریتانییە، زیاتر لە شانۆ و تەلەڤیزیۆن دەرکەوتنی ھەبووە، ئەو لە ناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی بیستەم دەستی پێکرد.
لە ماوەی ژیانی پیشەگەریدا، لە ٦٠ فیلم و زیاتر لە ٧٠ شانۆ بەشداری کردووە، ئەو یەکێکە لە ھەرە دیارترین خانمە ئەکتەرانی بەریتانیا. لە ساڵی ١٩٩٠، لەلایەن شاژنە ئیلیزابێتی دووەم لەمەڕ کار و بەشدارییەکانی ماگی لە ھونەر، پێشناوی (Dame) وەک سیمبوڵی ڕێزلێنان پێ بەخشی. ھەروەھا دواتر لە ساڵی ٢٠١٤، مێدالیای ڕێزلێنانی لە کارەکانی بۆ دراما پێدرا.
ماگی سمیت | |
---|---|
لەدایکبوون | Ilford، شانشینی یەکگرتوو | ٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٤
ناوی کاتی لەدایکبوون | Margaret Natalie Smith |
ھاوسەر | Robert Stephens، Alan Beverley Cross |
منداڵ | Toby Stephens، Chris Larkin |
زمانی نووسین | ئینگلیزیی بریتانی |
پیشە | ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری کەسایەتی، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەر |
پەروەردە | Oxford High School |
شوێنی کار | شانشینی یەکگرتوو |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٥٢ |
نەژاد | |
باری تەندرووستی | Graves' disease، شێرپەنجەی مەمک |
کارە کۆکراوەکان | Victoria and Albert Museum |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | ئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
ماگی سمیت لە ساڵی ١٩٥٢ دەستی بە نواندن کرد، کاتێک خوێندکاربوو، ئەو سەرەتا لە شانۆی ئۆکسفۆرد خەریکی کاری شانۆگەریی بوو. دواتریش ڕووی کردە شانۆی برۆدوەی لە نیویۆرک سیتی. لە ساڵی ١٩٥٦، ماگی بۆیەکەمینجار بەڕۆڵێکی کورت و ئاماژەپێنەکراو لە فیلمی منداڵانی ماڵەکە (Child in the House) دەرکەوت. دوای دوو ساڵ، لە ساڵی ١٩٥٨ لە فیلمی شوێنێک نییە بۆ ڕۆیشتن (Nowhere to Go)، بە ڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت.
لە ساڵی ١٩٦٩ بەڕۆڵگێڕانی سەرەکی لە فیلمی (The Prime of Miss Jean Brodie) بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر. دواتر لە ساڵی ١٩٧٩، بەبۆنەی بەشداریکردنی لە فیلمی (California Suite) بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر لە ڕۆڵی پاڵپشت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماگی سمیت تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ماگی سمیت, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.