جولیان ئان سمیت ناسراو بە جولیان مۆر (لە دایکبووی ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٠) خانمەکتەر و نووسەری ئەمریکییە.
لە ماوەی ژیانی ئەکتەریدا، چەندین خەڵاتی بەدەستھێناوە لەوانە خەڵاتێکی ئۆسکار، دوو جار خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، ھەروەھا دوو جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب. لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن گۆڤاری تایم جولیان وەک یەکێک لە لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھان دیاری کرا. لە ساڵی ٢٠٢٠، نیویۆرک تایمز ناوی ئەوی لە پلەی ١١ەم لە کۆی ٢٥ مەزنترین ئەکتەرانی سەددەمی بیست و یەکەم ھێنا.
جولیان مۆر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Julianne Moore | |
لەدایکبوون | Fort Liberty، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٠
ناوی کاتی لەدایکبوون | Julie Anne Smith |
ھاوسەر | Bart Freundlich |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
بواری کار | gun control، نواندن |
پەروەردە | زانکۆی بۆستن، Frankfurt American High School، Boston University College of Fine Arts، Justice High School |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨١ |
ئەندامی حیزبی | حیزبی دیموکرات |
بەکارھێنانی دەست | چەپلەر |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر |
وێبگە | |
دوای ئەوەی لە زانکۆی بۆستن خوێندنی تەواوکرد، ئەوا مۆر لە ماوەی ساڵانی ١٩٨٥ بۆ ١٩٨٨ لە چەند زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنیی دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٩٠، جولیان بۆیەکەمینجار لە فیلمی (Tales from the Darkside: The Movie) بەڕۆڵێکی بچووک دەرکەوت، مۆر تا چوار ساڵان لەسەر ڕۆڵگێڕانی کورت بەردەوام بوو. فیلمی قەدبڕەکان (Short Cuts)، یەکەم فیلمی دیاری جولیان بووە. لە ساڵی ١٩٩٥ بەبەشداریکردنی لە فیلمی نۆ مانگ، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩٧ بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی جیھانە ونبووە:جێراسیک وۆرلد، مۆر توانی شوێنی خۆی لە ڕیزی پێشەوەی خانمەئەکتەرانی ھۆلیوود بکاتەوە.
جولیان لە ساڵی ٢٠١٤، لە فیلمی ھێشتا ئاڵیس بەڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت، کە بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی ئۆسکاری پێدرا وەک باشترین خانمەئەکتەر. ھەر لەو ساڵەدا دوای بەشداریکردنی فیلمی (Maps to the Stars)، خەڵاتی کان بۆ باشترین خانمەئەکتەر پێدرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جولیان مۆر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جولیان مۆر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.