فەڕەنسا وەک خاوەنی بیرۆکەی دەستپێکردنی ئۆڵۆمپیادی ھاوچەرخ دادەنێرت ئەمەش بەھۆی مێژوونووسی فەرەنسی پیێر دی کۆبێرتینەوە، فەرەنسا لە لە سەرجەم خولەکانی ئۆڵۆمپیادی (ھاوینە و زستانە) بەشداری کردووە، جگە لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٠٤ (بەو پێیەی سەرچاوەکان لەسەر ئەوە کۆک نین کە ئایا وەرزشوان ئەلبێرت کۆری بەناوی ئامریکا بەشداری کردووە یان فەڕەسنا).
وەرزشوانانی ئەم وڵاتە لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەدا ٧٥١ مەدالیای بەدەستھێناوە و کە زیاتر یارییەکانی شمشێربازی و پاسکیلسواریدا بەدەستھێناوە. لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەدا ١٣٨ مەدالیای دیکەی بەدەستھێناوە کە زۆربەیان لە یارییەکانی خلیسکێنەی سەر بەرزایییەکاندا بوون.
فەرەنسا پێنج جار میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کردووە، ساڵی ٢٠٢٤ بۆ جاری شەشەم میوانداری ئۆڵۆمپیاد دەکاتەوە: ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٠ لە پاریس، ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٢٤ لە شامۆنیکس، ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٤ لە پاریس، ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٦٨ لە گرێنۆبڵ، ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٩٢ لە ئەلبێرتڤیل و ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ لە پاریس.
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «France at the Olympics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٢.
ئەم «وەرزش» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فەڕەنسا لە ئۆلۆمپیاد تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فەڕەنسا لە ئۆلۆمپیاد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.